تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com      
ئاساییه‌كه‌ وه‌زیری رۆشنبیری تیرۆرسته‌


قسه‌ی ئه‌وانه‌ به‌ ته‌واوی راست ده‌رچوو، ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی (2003) و له‌ سه‌روبه‌ندی جه‌نگی رووخانی رژێمی پێشوودا ده‌یانگوت: دیموكراسی له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه‌ ناچێته‌ هیچ ولاَتێك، ئه‌وكات.. ئێمه‌ پێمان وابوو ئه‌وان كه‌سانی شۆڤینی و قین له‌ دڵن بۆیه‌ وا ده‌ڵێن، ره‌نگه‌ واش بووبێ، ره‌نگه‌ ئه‌وان به‌هۆی شۆڤینیبوونیان وایان گوتبێ، به‌لاَم به‌ته‌واوی وابوو، له‌دوای ئه‌وساڵه‌وه‌ تا ئێستا كه‌ نزیكه‌ی پێنج ساڵ ده‌كات، عێراق خێری له‌خۆ نه‌دیووه‌، شه‌ڕوشۆڕه‌كان نه‌بڕانه‌وه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش هه‌ر نه‌گه‌یشتن. هه‌موو گروپ و لایه‌نه‌ سیاسی و كاربه‌ده‌سته‌كانی عێراق خه‌ریكی بیانووگرتن له‌یه‌ك و شه‌ڕبه‌یه‌ك فرۆشتن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر و پاره‌ی زیاترن بۆخۆیان. كه‌س به‌چاوی به‌زه‌ییه‌وه‌ ناڕوانێته‌ میلله‌ت. كاره‌باكه‌ هه‌ر نه‌هات، بایه‌عییه‌كه‌ به‌ناڕێكی و به‌ پچڕپچڕی هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌شه‌ له‌به‌ر خاتری چاوی میلله‌ت نییه‌، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ خێرێكی باشی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ تێدایه‌ كه‌ خه‌ریكی هێنان و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌ی ئازووقه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و خێره‌ نه‌با، ئه‌وانیش نه‌یانده‌هێنا.
دوای رووخانی رژێمی پێشوو راسته‌وخۆ "رزگاركه‌ره‌ خۆماڵییه‌كان!! " ده‌ستیانكرده‌ دزی و به‌تالاَنبردنی ماڵی خه‌ڵكی هه‌ژار، تا گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ پێكهێنرا و كه‌وتنه‌ دوای ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌ته‌ كاتییه‌كان ده‌ستیان به‌دزیكردن كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سگیریان بكه‌ن.
ئه‌وشته‌ سه‌یرانه‌ی له‌م چه‌ند ساڵه‌ روویانداوه‌، سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی رێگه‌یان پێ نه‌ده‌برد. كه‌سانێك كه‌ دوێنێ له‌ده‌ست زوڵم رایانكردبوو، دوێنێ بانگه‌شه‌ی ئازادی و رزگاركردنی گه‌ل و ولاَتیان ده‌كرد، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌ر كورسییه‌ك دانران و پۆستێكیان خرایه‌ به‌رده‌ست، نه‌یانتوانی به‌ پاكی و به‌بێ دزیكردن بیپارێزن، ئه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پۆستانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به‌ جیگیری، بۆیان ده‌سنیشان ده‌كرێ ده‌بێ چی بكه‌ن؟!
سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ كه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی دروستكراوه‌، خۆی به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرا و له‌ لێژنه‌كه‌ وه‌ده‌رنرا.
"ئه‌سعه‌د هاشمی " وه‌زیری رۆشنبیری یه‌كێك له‌ حكومه‌ته‌ كاتییه‌كانی دوای سه‌دام، به‌تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌س، فه‌رمانی له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو.
چۆن له‌م ولاَته‌ بێهیوا نابی كه‌ وه‌زیری رۆشنبیرییه‌كه‌ی، له‌جیاتی بلاَوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و بیری میانڕه‌وی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌تیرۆر و تووندتیژی، خۆی بكوژ و تیرۆرست ده‌رچێت. سه‌رۆكی لێژنه‌ی له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵ ده‌رچێت؟!
ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ رزگاركردنی ئێمه‌ هات "ئه‌مه‌ریكا "، به‌ئاشكرا و به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان، له‌جیاتی نه‌ك دروستكردنی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه‌ هاتبوو دروستی بكات، به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیاتی نه‌هێشتنی شه‌ڕوئاژاوه‌كان، خه‌ریكی ئه‌وه‌یه‌ چه‌ك به‌ عێراق ده‌فرۆشێ.
به‌پێی بۆندێك كه‌ له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا مۆركراوه‌، ئه‌مه‌ریكا بایی (3)ملیار دۆلار چه‌ك ده‌فرۆشێته‌ عێراق، چه‌كه‌كانیش بریتین له‌: تانك و فڕۆكه‌ و هه‌لیكیۆپته‌ر و مووشه‌ك و... بڕیاریش وایه‌ بایی (7) ملیار دۆلاری دیكه‌ی پێ بفرۆشێ، واتا به‌ كۆی گشتییه‌كه‌ی ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (10) ملیار دۆلار، ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش، زیاتره‌ له‌ بودجه‌ی كوردستان و بودجه‌ی ولاَتانێكی وه‌كو سوریا و ئه‌رده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌ زه‌خمه‌ له‌ كه‌رتێكی وه‌كو كاره‌با سه‌رف بكرێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ كێشه‌ی كاره‌با به‌ته‌واوی بنبڕ ده‌كرێت، یان چه‌ند شارێكی ئه‌م ولاَته‌ی پێ ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌. به‌ڵێ ئه‌و هێزه‌ی هاتبوو ولاَتمان بۆ بكاته‌ به‌هه‌شتی دیموكراسییه‌ت و ئاوه‌دانی بكاته‌وه‌، ئێستا به‌ فرۆشتنی چه‌ك پاره‌كه‌مان له‌ژێر ده‌ست ده‌ردێنێ، بۆئه‌وه‌ی یه‌كتری پێ بكوژین و شه‌ڕوشۆڕه‌كان نه‌بڕێنه‌وه‌!!! ئاخر كه‌ ئه‌و هه‌موو چه‌كه‌مان ده‌رخوارد بده‌ن، چۆن وه‌زیری رۆشنبیری تیرۆرست و سه‌رۆكی لێژنه‌ی نه‌زاهه‌ش گه‌نده‌ڵ ده‌رناچن؟!!
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.

بگه‌ڕێوه‌

 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved