تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com      
کێ ده‌ڵێ ئه‌وه‌ گه‌ره‌نتییه‌؟

25 Nov 2008

له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌که‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریکا تا ئێستا گه‌لێ شت نووسراوه‌ و گوتراوه‌. له‌ زۆر جێگادا ناوی جیا جیا له‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ نراوه‌ و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆریشی بۆ کراوه‌. دیاره‌ هه‌ر لایه‌نه‌ و به‌پێی بۆچوون و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیشیه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ ده‌کات. کارێکی وه‌هاش گه‌لێ ئاساییه‌ و چ قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر نییه‌. خودی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ کێشه‌ و گفتوگۆ و ناته‌بایی زۆری له‌سه‌ر بووه‌ و، ته‌نانه‌ت دوای واژۆکردنی به‌راییشی له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری و باڵیۆزی ئه‌مریکا له‌ عێراق ڕایان کرۆکه‌ر، هێشتا بابه‌ته‌که‌ به‌ گه‌رمی باسی ده‌کرێت و لایه‌نگر و ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ و ناحه‌زانیشی به‌ڵگه‌ و بیانووی هه‌مه‌چه‌شنی بۆ دێننه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی کورد و کاریگه‌ریی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی کوردستان و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کانیش، تا هه‌نووکه‌ بیروڕای لێك جیاواز و ناکۆک له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسانه‌ش هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌. له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له‌ باشوور و ڕێکخراو و حیزبه‌ سیاسییه‌کان، ده‌کرێ بڵێین به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی له‌گه‌ڵ مۆرکردنی وه‌ها ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کدان. ڕه‌نگه‌ جارناجار بۆچوونی جودا له‌و باره‌یه‌وه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ک گوتم کورد به‌ گشتی، به ‌تایبه‌تیش سه‌ران و هێزه‌ قسه‌ڕۆیشتووه‌کان، هه‌میشه‌ مه‌یلیان به‌لای ڕێککه‌وتننامه‌که‌وه‌ بووه‌ نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی. هه‌ڵبه‌ت ترسی کورد له‌ دواڕۆژ و بیرکردنه‌وه‌ش له‌ کاره‌سات و مه‌رگه‌ساته‌کانی ڕابردووی، هۆی سه‌ره‌کی هه‌ڵوێست نواندنێکی وه‌هایه‌.
من له‌سه‌ر هه‌ر هه‌مان بابه‌ت پێشتر نووسراو و شتم بڵاو کردۆته‌وه‌، چ له‌ ماڵپه‌ڕه‌ کوردییه‌کان یانیش له‌ بڵاوکراوه‌کانی ناوخۆی کوردستان، بۆیه‌ لێره‌دا نامه‌وێ شته‌کان دووباره‌ بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵکو له‌ لایه‌نێکی تری ئه‌م ڕێککه‌و‌تننامه‌یه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌که‌ ده‌چم.
دوای ئه‌وه‌ی که‌ ڕێککه‌وتننامه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی نه‌ک کۆتایی له‌ به‌غدا واژۆ کرا، وته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان فریاد ڕه‌واندزی له‌ لێدوانێکدا بۆ نیوزماتیک ئاشکرای کرد که‌ له‌سه‌ر داخوازیی کورد، ئه‌مریکا ڕازی بوو به‌ندێکی نێو ڕێککه‌وتننامه‌که‌ هه‌موار و زیاد بکات، که‌ به‌و پێیه‌ ئه‌مریکا په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ پاراستن و به‌رگریکردن له‌ سیسته‌می فیدراڵی که‌ ئێستا له‌ عێراقدا هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ له‌ هه‌ر هه‌وڵێک ده‌گرێت که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک لایه‌نی سیاسی هه‌وڵی به‌زاندنی ده‌درێت.(سایتی په‌یامنێر، 18ـ11ـ2008). دیسان هه‌ر هه‌مان هه‌واڵ له‌ ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی هاوپه‌یمانی کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ش به‌وه‌ کراوه‌، که‌ له‌سه‌ر داوای هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌سته‌واژه‌ی (سیسته‌مه‌ دیموکراتییه‌ ئیتیحادییه‌ ده‌ستوورییه‌که‌ی)، له‌ دێباجه‌ی ڕه‌شنووسی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ زیاد کراوه‌. هه‌ر له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا هاتووه‌ که‌ قسه‌که‌ری فه‌رمیی هاوپه‌یمانی کوردستان ئه‌وه‌ی ڕوون کردۆته‌وه‌، زامنکردنی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ له‌ ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا لایه‌نی ئه‌مریکی ناچار ده‌کات تا داکۆکی له‌ سیسته‌می سیاسیی نوێ له‌ عێراقدا بکات، که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ هێزی سیاسی له‌ عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ بۆته‌وه‌. هه‌ر به‌ بۆچوونی ڕه‌واندزی بێت ئه‌وه‌ی که‌ له‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌دا هاتووه‌ هه‌ردوو لا(عێراق و ئه‌مریکا) ناچار ده‌کات تا پێیه‌وه‌ پابه‌ند بن. (ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌ هاوپه‌یمانی کوردستان، به‌ عه‌ره‌بی، 18ـ11ـ2008).
جا لێره‌دا هه‌ر بۆ زانیاری و ئاگاداربوون و دڵنیابوون له‌م پرسه‌ش سه‌یری ماڵپه‌ڕی جۆراوجۆری دیکه‌م کرد. هه‌روه‌ها خودی ڕێککه‌وتننامه‌ مۆرکراوه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و عێراق، کرۆکه‌ر و زێباریم خوێنده‌وه‌. ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ که‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر سایتی Pukonline بڵاو کرابۆوه‌، به‌ کوردییه‌که‌ی شتێکی وای لێ ده‌رده‌چێت: (ڕێککه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و هاوکاری نێوان کۆماری عێراق و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا). له‌ به‌رایی و دێباجه‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که‌دا ته‌نیا یه‌ک جار به‌ عه‌ره‌بی ناوی (العراق الموحد الفیدرالی ـ عێراقی یه‌کگرتووی فیدراڵی) هاتووه‌. له‌ یه‌که‌م وشه‌ی ناو ڕێککه‌وتننامه‌که‌وه‌ تا دوایین وشه‌ی به‌ زه‌ڕه‌بینیش ناوی کورد، کوردستان یانیش (حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان) نابینرێن. هه‌روه‌ها به‌ جاران جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌کگرتوویی خاکی عێراق کراوه‌ته‌وه‌، دیاره‌ بێ ئه‌وه‌ی باس له‌ تایبه‌تمه‌ندێتی باشووری کوردستان و گه‌له‌که‌ی بکرێت. (بۆ زیاتر ئاگاداربوون بڕوانه‌ سایتی ناوهاتوو، 18ـ11ـ2008).
من که‌ قانوونناس و پارێزه‌ر و شاره‌زای ئه‌م بواره‌ نیم، لێ دڵنیام پسپۆڕ و چاوکراوانی دیکه‌ی کورد گه‌لێ وردتر ڕه‌شنووسی ڕێککه‌وتننامه‌که‌ ده‌خوێننه‌وه‌ و زیاتریش هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنێم ئه‌ز وه‌ک کوردێکی کوردستانی، هه‌رنا مینا کاربه‌ستانی کورد، ئه‌وه‌نده‌ که‌یفم به‌م جۆره‌ ڕێککه‌وتننامانه‌ی نێوان عێراقی داگیرکه‌ری به‌شێکی کوردستان و ئه‌مریکای عه‌ودالی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌کان نایه‌ت. ئاخر چۆن ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ک دڵم خۆش بکات که‌ ته‌نانه‌ت ناوی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌که‌شمی تێدا نه‌بێت؟!

ستۆکهۆڵم 18ـ11ـ2008
mehabadkurdi@hotmail.com
مه‌هاباد کوردی
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.

بگه‌ڕێوه‌

 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved