تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com      
به‌پارتى بوونى یه‌كێتى


له‌ درووستبوونى یه‌كێتییه‌وه‌، تا ئه‌و چركه‌ساتانه‌ى ئێستا تێیدایه‌ و كه‌وتۆته‌ كوشتنى هه‌موو ده‌نگه‌ جییاوازه‌كانى ناو یه‌كێتى، كۆمه‌ڵێك بنه‌ما و چه‌مك و دروشم و قسه‌ى سه‌ر زار و نووسراو بوون كه‌ هه‌میشه‌ خۆى پێ له‌ پارتى جییا ده‌كرده‌وه‌. وا ئێستا هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه‌ى كه‌ به‌ برِواى خۆی هه‌ڵگرى دونییابینى زۆر جییاواز بوون له‌ پارتى و پارتییان به‌ حزبێكى داخراوى نێو دیوه‌خانه‌كان داده‌نا، كه‌چى ئێستا خۆى به‌ پارتى ده‌بێت.
گومان له‌وه‌دا نییه‌، یه‌كێتى نیشتمانى، تا رادده‌یه‌ك تۆكمه‌ترین حزبى نێو گۆرِه‌پانى سییاسیی كوردستانى باشور بووه‌ و تارِادده‌یه‌كیش خۆى له‌ ته‌قلیدییه‌تى حزبى كوردى هێنابووه‌ ده‌ر. ئه‌و دروشم و پێرِه‌و و پرِۆگرامه‌ى یه‌كێتى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرد و ئه‌و یه‌كێتییه‌ى له‌ شاخ بوونى هه‌بوو، تارِادده‌یه‌ك یه‌كێتییه‌كى تۆكمه‌ى خاوه‌ن فیكر و دروشم و رێباز و دونییا بینى جییاوازبوو له‌ حزبه‌كانى دیكه‌. ئێستا یه‌كێتییه‌ك هه‌یه‌ سه‌د له‌ سه‌د جییاواز له‌و یه‌كێتییه‌ى پێشوو، یه‌كێتى ئێستا نه‌ك هه‌مان ئه‌و یه‌كێتییه‌ى كۆتاییى حه‌فتاكان و سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان نییه‌، به‌ڵكو گه‌له‌ك زۆریش جییاوازه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ده‌بووا هه‌نگاوى زۆر جددى بهاویشباو ئه‌وه‌ى نه‌یتوانیبوو له‌وكاتدا بانگه‌شه‌ و "تیۆره‌كان "ى پرِاكتیزه‌ بكات، له‌ شاردا زه‌مینه‌ى بۆ خۆشكردبا. هه‌مدیسان نه‌ك زه‌مینه‌ى خۆشنه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و زه‌مینه‌یه‌شى تێكدا كه‌ حزبه‌كانى دیكه‌ و خه‌ڵكیش چاوه‌رِآ بوون به‌ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دروستبێت.
یه‌كێتى هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئارِاسته‌ى پارتى دیموكراتى ده‌كردن، ئێستا ئه‌ندامه‌ جدییه‌كانى خۆیی و خه‌ڵكى رۆشنبیرى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى خۆى هه‌مان ره‌خنه‌ى لێده‌گرن، لێ یه‌كێتى ناتوانێ هیچییان قبووڵبكات. یه‌كێتییه‌ك پارتى به‌ حزبێكى بیر ته‌سكى بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كیی و بیر دۆگما و بێفكر وه‌سفده‌كرد. یه‌كێتى پێیوابوو ئازادى راده‌ربرِین له‌ناو پارتى له‌ ئاستى سفره‌. پێیوابوو ته‌نها یه‌ك كه‌س له‌ ناو پارتى برِییار ده‌دات، هه‌ر یه‌ك كه‌سیش پاره‌ و سامان و داهاتى ئه‌و حزبه‌ى به‌ ده‌سته‌. هه‌میشه‌ش باسى له‌وه‌ ده‌كرد كورِانى بارزانى خۆیان خاوه‌نى پارتیینه‌ و هه‌ر خۆشییان ناوه‌نده‌ هه‌ستییاره‌كانى ئه‌و پارته‌ هه‌ڵده‌سورِێنن. جار جاره‌ش بۆ گاڵته‌ باسى له‌ نه‌بوونى هه‌ڵبژاردن و نا عه‌لمانییه‌تى پارتى و قالبگرتنى كلاسیكییانه‌ى پارتى ده‌كرد. هه‌ر ئه‌و یه‌كێتییه‌، خۆى به‌ دیموكرِاتى هه‌ڵده‌كێشاو پارتیشى به‌ حزبێكى تۆتالیتێر وێنا ده‌كرد. باسی ئه‌وه‌شى ده‌كرد پارتى هه‌رگیز باوه‌رِى به‌ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان و مافى چاره‌ى خۆنووسین نییه‌، به‌كورتى ئه‌وه‌ى خراپه‌ به‌ پارتى ده‌وت.
قسه‌ى من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ پارتى تا چه‌ند ئه‌و سیفاتانه‌ى تێدا هه‌یه‌ یان نا، خۆ دڵنییام زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و قسانه‌یان له‌ راستى نزیكن، هه‌مووشمان پارتى باش ده‌ناسین و خۆشییان زۆرییان پێیان ئاساییه‌ كه‌ شتگه‌لێكى له‌و سیفتانه‌یان تێدا بێت و بۆ سه‌نترِاڵى بوونى پارتى و پێویستى بارودۆخه‌كه‌ى ده‌ده‌نه‌ قه‌ڵه‌م، به‌ڵام سه‌ییر له‌وه‌ دایه‌، ئه‌و یه‌كێتییه‌ هه‌موو ئه‌و سیفات و خووانه‌ى پارتى هه‌ڵگرتوون و خۆى بۆته‌ پارتییه‌كى عه‌یار بیست و چوار.
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى باوه‌رِى به‌ جییاوازییه‌، بۆ ره‌گ و نۆشێروان مسته‌فا و هه‌ڵۆى براییم ئه‌حمه‌دى قبوڵ نه‌بوو. ئه‌گه‌ر باوه‌رِى به‌ دیموكراسیی هه‌یه‌، بۆ جورئه‌ت ناكات كۆنگره‌یه‌كى بێ ده‌ست تێوه‌ردان بكات و سكرتێرێكى تر بۆ خۆی دانێت؟ ئه‌گه‌ر پێیوایه‌ ئه‌و شه‌رِ له‌سه‌ر مافى چاره‌نووس ده‌كات، بۆ به‌ مادده‌ى سه‌د و چل رازیبوو؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێیوایه‌ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ په‌رست نییه‌، بۆ ئێستا كورِ و خزمانى تاڵه‌بانى له‌ دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتى له‌ پێشترن؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر تاكپه‌رست نییه‌، بۆ تا تاڵه‌بانى نه‌یه‌ته‌وه‌ مه‌كته‌بى سییاسیی جورئه‌تى برِییارێكى سییاسییانه‌ى ستراتیژى ناكات؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر خۆت حزبێكى كلاسیك و دۆگما نیت، بۆ خۆت گرتووه‌ به‌و شانازییانه‌ى رابردوو هه‌موو ده‌نگێكى جییاوازى پێده‌مكوت ده‌كه‌یی؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر یه‌كێتى تۆ هه‌موو ئه‌و سیفاتانه‌ت تێدا بێت بۆ گله‌یی له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ییت؟
ئه‌وه‌ى خه‌ڵك چاوه‌رِێیده‌كرد وا نه‌هاته‌وه‌، هه‌مووان چاوه‌رِێى شت بوون له‌ یه‌كێتى به‌ ماناى شت خۆى، شتى كرد، به‌ڵام شته‌كان خه‌ریكن ده‌بنه‌ هیچ.


كه‌مال چۆمانى chomani_85@yahoo.com
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.

بگه‌ڕێوه‌

 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved