تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com      
گه‌مارۆ


-1-

دابه‌شی هه‌ر ژماره‌یه‌كی بكه‌یت ،....
وه‌ك خۆی ئه‌مێنێته‌وه‌ ، مردن ؛
له‌ هه‌ر ژماره‌یه‌كی بده‌یت ،....
هه‌ر ئه‌كاته‌وه‌ خۆی ، مردن ؛
له‌گه‌ڵ هه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆی كه‌یته‌وه‌ ،...
سه‌ر ئه‌نجام خۆیه‌تی ، مردن ؛
هه‌ر ژماره‌یه‌كی لێ ده‌ركه‌یت ،....
ئه‌مێنێته‌وه‌ خۆی ، مردن ّّّ!!!!

*******
له‌ ده‌ریای هه‌ڵكێشیت ،
ئه‌یكاته‌ كوشتارگه‌ی ماسی و
له‌وسه‌ره‌وه‌ ، وه‌ك نه‌ بای دیبێت نه‌ بۆران ،....
ئه‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ئاو ، مردن ؛
وه‌كو گڕه‌ به‌سه‌ر گلێنه‌ی سه‌وزاییه‌كاندا ڕه‌ت ئه‌بێ و
چه‌شنی سه‌هۆڵ ئه‌نیشێته‌ سه‌ر خوێنه‌ گه‌رمه‌كان ،
له‌سه‌ر ناسكترین په‌ڕه‌ی گوڵ .....
ده‌ست ئه‌خاته‌ سه‌ر شانی په‌پووله‌ و
له‌ هێمنترین ئێواره‌دا له‌ عیشق مۆڕ ئه‌بێته‌وه‌ ،
به‌رده‌وام چاڵ بۆ ژیان هه‌ڵئه‌كه‌نێت و
شانازیی به‌ نامه‌ردی خۆیه‌وه‌ ئه‌كات ، مردن
-2-

به‌ شانی كچێكی غه‌جه‌رییه‌وه‌ ، جانتایه‌ك ،
له‌سه‌ر سینه‌ی ، تاڤگه‌ی قژێكی قه‌ترانیی ،
له‌ ژێر كراسێكی سپییه‌وه‌ ، ستیانێكی په‌مه‌یی ،
له‌ گه‌ردنیا ، ملوانكه‌یه‌كی زیویین ،
له‌ ده‌سته‌كانیا ، ڕستێك بازنگ له‌ نه‌سلی پێكه‌نین ،
له‌ لێوانیا ، ئای له‌سه‌ر لێوه‌كانی ....
ته‌نكه‌ سووراوێك له‌ ڕه‌نگی منداڵبوونه‌وه‌ ،
له‌ كه‌مه‌ریا ، پشتێنێك ، له‌ ته‌یمانی باخی به‌هه‌شت ،
به‌ شانی كچێكی غه‌جه‌رییه‌وه‌ ،
له‌سه‌ر سینه‌ی ،
له‌ ژێر كراسه‌كه‌یه‌وه‌ ،
له‌ ده‌سته‌كانیا ،
له‌ لێوانیا ،
له‌ كه‌مه‌ریا ،....
پاڵی داوه‌ته‌وه‌ ، مردن

*******
سه‌ری ئه‌نێمه‌ سه‌ر قۆڵم و
جامێك ئاو ئه‌كه‌م به‌ ده‌مییه‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خنكێت ، باران !
ئه‌یخه‌مه‌ ژێر پاڵتۆكه‌م و
سه‌ری ، توند..توند ئه‌نێم به‌ سنگی خۆمه‌وه‌
با ڕه‌ق نه‌بێته‌وه‌ ، ئاگر !
ئه‌یبه‌مه‌ ژووره‌كه‌ی خۆم و
تا به‌یانی حیكایه‌تی خۆش خۆشی بۆ ئه‌گێڕمه‌وه‌
با نیگه‌ران نه‌بێت ئه‌و سه‌گه‌ ّ!
ئه‌یانخه‌مه‌ نێو له‌پی ده‌سته‌كانمه‌وه‌
كه‌چی له‌وێش ، خۆی بۆ ته‌یار كردوون ، مردن

*******
گره‌و له‌گه‌ڵ قومارچیی و
نوێژكه‌ر و
شاعیر و
گاڵته‌باز و
قومار له‌گه‌ڵ " مولحید " و
"عابید "یش ئه‌كات و
هه‌میشه‌ ئه‌یباته‌وه‌ ، مردن

- 3 -

كوڕی كێیت تۆ ، ئه‌ی مردن ّ؟
له‌ كام داوێن به‌ربوویته‌وه‌ !؟

*******
سه‌یره‌ ، له‌ بێ ڕه‌نگییدا چه‌نده‌ له‌ ئاو ئه‌چیت ،
له‌ سپڵه‌ییدا ، ته‌نها له‌ خۆت ئه‌چیت ،
له‌ بێ تامییدا هه‌ر ئه‌ڵێی له‌ نه‌سلی ئاویت ،
له‌ ناشرینییدا ، له‌ هیچ ڕۆح له‌به‌رێك ناچیت ،
له‌ بێ بۆنییدا ، ئه‌چیته‌وه‌ سه‌ر خانه‌واده‌ی ئاو ،
له‌ بۆگه‌نییدا ، هه‌ر خۆت له‌ ڕه‌نگی خۆتیت ،
له‌ زه‌لیلییشدا ،......
هیچ شتێك له‌م هه‌موو مه‌خلووقه‌ ناچێت
هیچ له‌ ڕه‌نگی په‌ڕیوی ئێمه‌ ناكات .....
له‌به‌رده‌م چریسكه‌ی شمشێره‌كه‌ی تۆدا ، مردن

*******
دابه‌شی هیچ ژماره‌یه‌كت ناكه‌ین و
له‌ هیچ ژماره‌یه‌كت ناده‌ین و
له‌گه‌ڵ هیچ ژماره‌یه‌ك كۆت ناكه‌ینه‌وه‌ و
هیچ ژماره‌یه‌كیشت لێ ده‌رناكه‌ین ، كه‌چی
هه‌میشه‌ هه‌ر خۆتیت و هه‌مووشمانیت
ئێمه‌ش هه‌رده‌م ، هه‌ر خۆمانین و خۆشمان نین ،
هه‌ر خۆمانین و تۆش ؛ مردن ّ!

به‌رزان هه‌ستیار
ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤێمبه‌ری 2008
ئه‌ڵمانیا- كۆلن
bhastiar@yahoo.de
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

به‌راستی پر مانایه‌ زۆریش جوان هۆنیوته‌ته‌وه زۆر جارم خوێندۆته‌وه‌ئه‌م شیعره‌ مانای زۆره‌!

ba rasty shi3reki jwana zor

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.

بگه‌ڕێوه‌

 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved