تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com      
جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌کێتی چۆن خۆیان له‌تۆمه‌تی په‌نادانی فڕۆکه‌وانه‌که‌ ڕزگار ئه‌که‌ن!

ئه‌میر قادر
9 Jan 2009

هه‌فته‌ی رابوردو له‌دوای شاردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌وانه‌که (تاریق العزاوی)‌ له‌داگای باڵای تاوانه‌کاندا له‌سه‌ردۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ بابه‌تێکم نووسی و تيايدا باسی ئه‌وه‌م کردبوو که‌ گومانم هه‌یه‌ ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ ڕایکردبێت و ده‌ستێکی به‌ده‌سه‌ڵات و پاره‌دار په‌نای دابێت یان ڕێگای هه‌ڵاتنی بۆ خۆشکردبێت، له‌وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌مدا زۆرکه‌س ده‌ستخۆشى یان نووسیبوو وهه‌ندێک سه‌رنجیش هه‌بوون که‌گوایه‌ ئه‌وه‌ گومان هه‌ڵناگرێت و ڕاستیه!،ئه‌مه هه‌ندێک له‌سه‌ر وه‌ستان و ووردبوونه‌وه‌ ده‌هێنێت،کۆمه‌ڵگای کوردی و میدیای کوردی و به‌داخه‌وه‌ش هه‌ندێک ڕۆژنامه‌نووسانی کورد و له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی که‌به‌ناوی میدیای ئازاده‌وه‌ پێگه‌یه‌ک یان ڕۆژنامه‌یه‌کیان بۆخۆیان کردۆته‌وه‌و چه‌ند که‌سێك به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و هه‌ندێکیش خۆیان تێداکردووه‌ به‌ ئیمپراتۆرو هه‌میشه‌ بابه‌ته‌کانی خۆیان له‌سه‌ری سه‌ره‌وه دائه‌نێن و له‌ستوونی تایبه‌تدا به‌ناوی ئازادی وئه‌هلیه‌وه‌ به‌خه‌ڵکى ده‌فرۆشنه‌وه‌ و زۆریان له‌گه‌ڵ میدیای حیزبه‌کاندا زۆر جياوازیان نیه،تائێستا له‌نێوان (فاکت-ڕاستی) و (پێوابوون)و (داتا-زانیاری) و (گومان یان قسه‌ڵۆک)‌‌‌‌‌دا ناکه‌ن یان نایانه‌وه‌ێت بیکه‌ن! ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌ گرانترین ده‌رده‌کانی میدیای کوردیه‌ و به‌تایبه‌تیش میدیای ئازاد یان ئه‌هلی زه‌ره‌رێکی زۆری تێدا ده‌کات و جوانی و به‌هاکانی و خۆی و په‌یامه‌که‌ی له‌که‌دارده‌کات، له‌دونیای واقێعدا و له‌کۆمه‌ڵگایه‌کدا که‌ زانیاری و بابه‌ت و هه‌واڵ گرنگیان هه‌یه‌ و ووشه‌ ڕێزێکی هه‌یه‌ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌چنه‌ به‌ره‌کانی جه‌نگ و بۆ ناو ئاگرو له گه‌ڵ له‌شکری تاڵیبان و تامیل و په‌که‌که‌ دا ئه‌ڕۆن و ده‌خوازن به جاوى خۆیان شته‌کان ببینن و بناسن دواتريش ستوونێکى له‌باره‌وه‌ ده‌نووسن، گۆشه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی موعته‌به‌ر ئه‌یگرێته‌خۆی، لای کورد تائێستا پشتی کۆمپیوته‌ر و کاتی بۆش و زۆر و بێکاری ڕۆژنامه‌نووسی کوردی کردووه‌ به‌ وێرانه‌، بێکارترین و نه‌خوێنده‌وارترین و ته‌وه‌زه‌لترین که‌س جاری واهه‌یه‌ چه‌ندین گۆشه‌و ستوون ده‌نووسن،بۆئه‌م پیشه‌یه‌ که‌ له‌کوردا ڕۆژنامه‌ نووسی ناوه‌ ئه‌و ڕێسایه‌ی سه‌ره‌وه‌که‌باسم کرد زۆرگرانه‌ و نایان گرێته‌وه‌، دیاره‌ من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌دانسقه‌یه‌ له‌ ڕۆژنامه‌نووس‌ نیه‌ که‌ به‌ڕاستی کارێکی زه‌حمه‌ت ئه‌که‌ن و خودی کاره‌که‌شیان ڕێزلێنانه‌ له‌خۆیان و له‌ڕێزی ڕاستی و ووشه‌.

ڕاستیه‌ک هه‌یه‌ (تاریق العزاوی) له‌دادگا ئاماده‌نه‌بوو، دادگا رایگه‌یاند که نوسراوى ئاسایش هه‌یه‌و گوايا له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ڕایکردووه‌،نیوه‌ڕاستیه‌کی تریش نه‌بوونی ئه‌م فرۆکه‌وانه‌ زیان له‌دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ئه‌دات ،گومان و پرسیا‌ره‌کان ئه‌مانه‌ن چۆن ئه‌مه‌ ڕای کرد؟ ئایا ده رفه تى ڕاکردن هه‌یه‌ بۆ عه‌ره‌ب زمانێک له‌شاری سلێمانیدا له‌ده‌ست ئاسایش؟ ئایا ڕایکردووه‌ یان په‌نا دراوه‌؟ ئه‌کرێت کێ هاوکار و هۆکاربێت؟سلێمانی به‌ده‌ست کام هێزه‌وه‌یه‌؟ ئه‌مانه‌ پرسیاری گرنگن و له‌هه‌موویاندا گومان هه‌ن، وێڕای به‌سه‌رداچوونی چه‌ند ڕۆژێک هێشتا به‌رپرسان هیچ قسه‌یه‌کی حسابیان نه‌به‌خه‌ڵکو نه‌به‌قوربانیه‌کان و نه‌به‌دادگای‌ باڵاش نه‌وتووه،به‌ڵام هه‌ندێک پێشینه‌ی تر هه‌ن که‌ ئه‌م پرسیارانه‌ که‌مێك ڕوون تر‌ئه‌که‌نه‌وه‌،ئاسایشی سلێمانی ئه‌ڵێت لای ئێمه‌نه‌بووه‌؟!،قسه‌که‌ری حکومه‌ت ئه‌ڵێت ئێمه‌ له‌م بابه‌ته‌ ئاگادارنین ؟!،سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی زۆرجاری تریش بوونه‌ فریشته‌ی نه‌جاتی ئه‌م تۆمه‌تباره‌ به‌عسیانه‌و شه‌فاعه‌تیان بۆکردوون(سوڵتان هاشم،عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید،خێزانی سه‌دام، وه‌فیق سامه‌ڕایی،نزار خه‌زره‌جی،شێخ جه‌عفه‌ر،جاش و تاوانبارانی تری ناوخۆ)هه‌موو ئه‌مانه‌ پێکه‌وه‌ گومانه‌که‌ ساغ تروو نزیکترئه‌که‌نه‌وه‌،خاڵێكی گرنگی تریش‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌به‌رپرسانی یه‌کێتی و شه‌خسی تاڵه‌بانی هیچ قسه‌و ڕاگه‌یاندنێکیان له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌‌،ئه‌مه‌ش لایه‌کی تری نیوه‌ ڕاستیه‌کی تره‌ و،به‌پێجه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ هیچ ئه‌که‌ن به‌ هه‌موو و ئه‌و که‌مه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ بێهێزه‌ش که‌هه‌یه‌ و ئه‌ویش بووخت نیه‌ له‌خڵته‌ی کاری حیزب و گروپه‌ به‌ناو ئۆپۆزیسۆنه‌کان که‌ به‌جێی ئه‌وه‌ی کاری خۆیان بکه‌ن ئومێده‌کانی خۆیان سواری ئه‌سپه‌ قوڵینه‌ برینداره‌که‌ی ئه‌نفال کردووه‌و له‌پاڵ ئه‌م داخوازیانه‌وه‌ قسه‌ به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌ڵێن و، ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان زۆر کزه‌ و ڕه‌نگه‌ هه‌رئه‌مه‌ش بێت ده‌سه‌ڵات و یه‌کێتی و تاڵه‌بانی حسابێکی جیدی ناکه‌ن و وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌. ئه‌و هاوارهاواره‌ش که‌میدیاکان ده‌یکه‌ن چه‌ند جدین ئه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌کا‌نی دیاره‌،له‌هه‌ڵه‌بجه‌ 100 که‌س ناهاتنه‌ سه‌ر جاده‌،سبه‌ی له‌به‌رده‌می په‌رله‌مه‌ندا خۆپیشاندانه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ ئه‌مه‌ش 100 که‌س بێن ! له‌هه‌ر وڵاته‌ش که‌ئه‌کرێت و هه‌ندێک ده‌هۆڵ و زوڕنای بۆئه‌کوتن و له‌سه‌رئه‌م به‌زمه‌ ئه‌ژین هه‌ر 20-30 که‌سێک به‌شدارئه‌بن، هه‌موو که‌سێکی عاقڵیش ئه‌زانن که‌ ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان چه‌ک بێت،ده‌بێت هێزهه‌بێت ئه‌گه‌ر نه‌بێت پیشان نه‌درێت باشتره‌،ده‌نا فیشه‌کی چرووکه‌و بۆ سه‌رقاڵکردنه‌،وێرای ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر به‌نیازی باش و به‌ده‌ر له‌ خۆده‌رخست و بۆ ئه‌م داخوازیه‌بێت ڕه‌وایه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن که‌وانیه‌ و ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت وابکات که‌خه‌ڵک نه‌چێته‌ پشتی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌،خه‌ڵک زۆرجار له‌پێش سیاسیه‌کان و که‌سانی تره‌وه‌ بیر ئه‌که‌نه‌وه‌،ئه‌زانن مه‌به‌ست چیه‌ و شین بۆ ئه‌وان نیه‌ که‌سانێک خۆیان بۆ مردووه‌کانی خۆیان ئه‌گرین!

به‌ڵام ئه‌فێرای بێده‌نگی تاڵه‌بانی و سه‌رانی یه‌کێتی له‌م کاره‌دا زۆر گومان ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه‌،ئه‌مان زۆرجار فریادڕه‌سی به‌عسیه‌کان و سه‌رانی به‌عس بوون،دیاره‌ ئه‌مه‌ بۆپارتیش وایه‌و ئه‌و به‌ده‌نه‌ی ڕێکخراوه‌که‌شی جاش و به‌عسی و کۆنه‌ته‌واری و تاوانباران کرمێیان کردووه‌،به‌ڵام باسه‌که‌ی من و شوێنی ڕودانی ڕووداوه‌که‌ لای یه‌کێتیه‌،ئه‌وه‌ش ئه‌زانین‌‌ و ئه‌بیستین له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه‌ به‌رانبه‌ر به‌مه‌ ونه‌رمه‌بۆڵه‌یه‌ک ئه‌بیسیتن به‌ڵام هیچ لا یه‌نێک له‌وانه‌ باڵی ڕیفۆرم و ڕه‌گیش قسه‌یه‌کی ڕه‌سمیان نیه.

پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ ئه‌م که‌ین و به‌ینه‌ تازه‌ی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌تباره‌ یان شایه‌ده‌ گرنگه‌ له‌ دۆزی پڕله‌زامی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ئه‌نفالدا چ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت؟ ئه‌توانین به‌شیکی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی ئه‌م حیزبانه‌ باکیان به‌مه‌ نیه‌وه‌ هێزو ناڕه‌زایه‌تیه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ نیه‌ که‌ وادار به‌وه‌ڵام و ڕووخان و ترسی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ریان بکات،ئه‌مه‌ جێگه‌ی داخه‌ به‌ڵام لایه‌کی ڕاستیه‌که‌یه‌،به‌ڵام هێشتاش ئه‌گه‌ری پڕێشکی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌. لایه‌کی تری باسه‌که‌ و پرسه‌گرنگه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌یه‌کێتی هێشتاش لای خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌پێی دۆکومێنته‌کانی سه‌رانی یه‌کێتی خۆیان له‌وانه‌ کتێبه‌که‌ی شه‌وکه‌تی حاجی موشیر له‌م تاونه‌دا ڕه‌نگه‌ بێ به‌ش نه‌بێت، به‌تایبه‌ت که‌ بۆ‌ که‌م کردنه‌وه‌ی فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی خۆی له‌ سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵو، هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌و نه‌زانیش بێت به‌ ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌وکاته‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و ڕژێمی ئێراندا داگیر ئه‌که‌ن یان پاک ئه‌که‌نه‌وه‌ له‌ڕژێمی به‌عس و ئه‌یخه‌نه‌ ژێرده‌سه‌لاتی ئێرانه‌وه‌ به‌وه‌ش هه‌ڵبجه‌ به‌ سه‌رجه‌م ده‌نیشتووانه‌که‌یه‌وه‌ ئه‌که‌نه‌ به‌ره‌ی یاکجاری جه‌نگ! که‌ئه‌م باسێکی تایبه‌ته‌و قسه‌ ولێکدانه‌وه‌ی واقعی هه‌ڵده‌گرن و هیچ لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نی کورد خۆی له‌مه‌ نه‌داوه‌ بێچگه‌ له‌کتێبه‌که‌ی هیڵته‌رمان به‌ناوی دۆزێکی ژه‌هراوی،هه‌ڵه‌بجه‌....که‌چه‌ند پارسیاری واقعی ئه‌کات.

یه‌کێتی به‌وانه‌ی که‌له‌ناویدان وهیچ وه‌ڵامێکیان نیه‌،به‌وانه‌ی که‌بۆبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و سیاسی و مه‌قامیان له‌ڕاست ئه‌م ئه‌فێرایه‌دا بێده‌نگن،و له‌وانه‌ش سکریتێری گشتی یه‌کێیتی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌هه‌موو په‌نجه‌ی گومانی بۆڕا ئه‌کێشن و وای بۆئه‌چن که‌ئه‌و له‌پشت ئه‌م كه ين و به ينه وه‌بێت، بۆیه‌ش هه‌موو بێده‌نگن و چاوه‌ڕوانی ده‌می ئه‌وون،ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی له‌سه‌رساغ ببێته‌وه‌ زه‌ره‌رێکی گه‌وره‌ی تر له‌میسداقیه‌ت و شه‌خسیه‌تی ئه‌که‌وێت،که‌پتر ئه‌وانه‌ی تێدا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بن که‌تائێستاش ده‌یانه‌وێت یه‌کێتی بخه‌نه‌وه‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه‌،به‌مه‌ش جارێکی تر سه‌رانی پارتی بۆ بۆڕبۆڕێنی سیاسی و پیشاندانی ئه‌وڕاستیه‌ی که‌به‌ڵێ له‌ناوئێمه‌دا جاش و پیاوی خراپی کورد هه‌ن ،به‌ڵام یه‌کێتی به‌فیعلی نه‌ک هه‌رله‌تۆمه‌تبارانی کورد بگره‌ عه‌ربه‌کانیش ئازاد ئه‌کات و ئه‌مه‌ چه‌کێکی بانکی پڕنه‌کراوه‌یه‌ یه‌کێتی ئه‌یداته‌ پارتی و به‌ره‌ی بارگری کارانی تۆمه‌تبارانی ئانفال ناویه‌کێتی خۆشی، ‌له‌هه‌موو باره‌کاندا مافی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و قوربانیه‌کان و له‌هه‌مووش گرنگتر دۆزی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌پێده‌چێت دوا کانسی زێڕینیبێت به‌له‌کداری و زه‌ره‌رلێکه‌وتوویی ئه‌هێڵێته‌وه‌.

ئه‌میر قادر – هۆڵه‌ند
hangau@gmail.com
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

نووسراوه‌ لاله‌یه‌ن:
dastet xosh bo nusiynakat piaw harchonek wijdany murta7 bet basha mn guem leya to la kwewa qesa akaiyt balam xozga halabjayakan u anfalkrawakan xoiyan henday to ba dangy am masalayawa achun ,,, hich kas nalet anfalu halabja karekey piroz nya kary bo bekaiyt,,, yan ba3sy bunu jashayaty xarap nya bogan nya xyanat nya ,,,, balam xalkiy kurdstan bageshty pewiystyan ba fer buna har nahushiyary xalkiy kurda gandaliy la hamulayak sary haldawa bashtryn dazga la kurdstan agar habet yan drust bekret gorany xalka xoiyan fery kar kerdn bn dubara dastet xosh.

نووسراوه‌ لاله‌یه‌ن:
supas bo nusraweket belam kes guiman ly nagrit xelk meste

نووسراوه‌ لاله‌یه‌ن:
supas bo nusraweket belam kes guiman ly nagrit xelk meste

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.

بگه‌ڕێوه‌

 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved