|
( مه‌پرسه ئاره‌زوی چی جۆره خواردنێك ده‌كه‌ی , بپرسه بۆچی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژارن )
9 Jan 2009
به‌رنامه‌ی‌خوانی گه‌لی كوردستان سه‌ره‌تایه‌ك بۆتێكشكاندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی تاكی كورد ( مه‌پرسه ئاره‌زوی چی جۆره خواردنێك ده‌كه‌ی , بپرسه بۆچی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ژارن )
ئینتهازیه‌تی ده‌سه‌لاَت و ناعه‌داله‌تییه‌كانی ده‌سه‌لاَتی كوردی هۆكارگه‌لێَكی گه‌وره‌ن بۆ هه‌ژاركردن هه‌زاران خێزانی كوردی و دروستكردنی تاك گه‌لێكی بیمار‌و تێكشكاو له كۆمه‌ڵگای كوردیدا , خودی ده‌سه‌لاَتیش له‌داوی دروستكردنی ئه‌و قه‌یرانانه بۆ ڕه‌وشی گوزه‌رانی ( تاك و خێزان ) ی كوردی , هێشتا نابه‌رپرسانه به‌ناوی هاوكاری كردن و باشتركردنی ڕه‌وشی شێواوی ژیانیان له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی جیاوازه‌وه سه‌رقاڵی زیاتر تێكشكاندنی ناخی مرۆڤه‌كانه‌و له ڕێگه‌ی نیشاندانی ئه‌و مرۆڤانه‌وه له شاشه‌ی ته‌له‌فزێونه‌كانانه‌وه و له ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كانیاندا , جارێكی تر بانگه‌شه‌ی پله دوی مرۆڤ و به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی ئه‌و مرۆڤانه‌ده‌كات كه دورن له ده‌سه‌لاَته‌وه و نه‌بونه‌ته دار ده‌ستی . گه‌رچی هیچ مرۆڤێك ناخوازێت له ساتێكی هه‌مو ته‌مه‌نیدا به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌وه گیرۆده‌ببێت و داوای هاوكاری بكات بۆ ده‌ربازبونی له‌و دۆخه ئازار هێنه‌ره‌ی كه تێی ده‌كه‌وێت ,به‌لاَم كه‌ناڵه حیزبیه‌كان بۆ جوانتر كردن و میكیاژ كردنی ڕِوخساری دزێوی ده‌سه‌لاَت و ناعه‌داله‌تیه‌كانی , مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه نێچیرو به‌ناوی هاوكاری كردنه‌وه هێنده‌ی تر له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌حمی بێویژدانی ده‌سه‌لاَتدا بچوكیان ده‌كه‌نه‌وه و هێنده‌ی تر ناخیان تێكده‌شكێننه‌وه , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رنامه‌ی ( خوانی ته‌له‌فزێونی گه‌لی كوردستان ) دا ده‌یان بینین . به‌رنامه‌ی خوانی ته‌له‌فزیونی گه‌لی كوردستان یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی تری ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حیزبی كوردی كه به‌ناوی هاوكاری كردنه‌وه هه‌وڵی تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی تاكی كوردی ئه‌دات و هه‌ژاری و ده‌ستكورتی خێزانه‌كان ده‌قۆزێته‌وه هه‌ندێك كه‌سیش نائاگایانه ئه‌و جۆره هاوكاریكردنانه به كارێكی باش ده‌زانن و چه‌ندین خێزانی تری هه‌ژاریش چاوه‌ڕوانن ستافی ئه‌و به‌رنامه‌یه بڕۆنه ماڵه‌كانیان و هاوكاری یه‌كی ڕه‌مزی بكرێن ؟! نیشاندانی چه‌نددیمه‌نێكی ماڵ و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێكه‌وه خێزانێكی هه‌ژار دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێون ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له‌ترسناكترین كار كه خودی ته‌له‌فزێنی گه‌لی كوردستان ده‌یكات و مرۆڤه‌كان له ڕوی ده‌رونی و خێزانی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه تێك ده‌شكێنێت ؟ چونكه نیشاندانی دیمه‌نی خێزانێكی هه‌ژار له‌ته‌له‌فزێۆنه‌وه نیشاندانی نهێنی چوارچێوه‌ی خێزانێكه , له‌كاتێكدا ته‌واوی خێزانه‌كان له‌نێوان چوار دیواردا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی نهێنێكانینان شتێكیان بونیاد ناوه‌و ناویان لێناوه ( خان‌و ) كه‌چی به‌ناوی سوكتركردنی باری گوزه‌رانی ناخۆشی خێزانه‌كان زومی كامێرایه‌ك ته‌واوی نێهێنه‌یكان ده‌خاته سه‌رشاشه و له‌دوای خۆی چه‌ندین خوێندنه‌وه‌و چیرۆك بۆ مرۆڤه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا به‌جێده‌هێلێت له‌كاتێكدا نیوه‌ی كۆمه‌لگای كوردی كار بۆ سوككردن و تڕۆكردنی یه‌كتر ده‌كه‌ن . سه‌ره ڕای بونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌ژاری له‌كوردستاندا , هێشتا به‌رنامه‌ی ( خوان ) ی ته‌له‌فزێونی گه‌لی كوردستان نه‌یتوانییه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌بكات كه خێزانه‌كانی هه‌ژار كردوه و له‌هیچ به‌رنامه‌یه‌كیدا په‌نجه‌ی نه‌خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه بۆچی ده‌بێت خێزانێك نانی ژه‌مێكێان بپێ دابین نه‌كرێت و كه‌سه نه‌خۆشه‌كانیان له‌به‌ر پێی پاره‌ی ناتوانێت سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان , له‌كاتێكدا سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تێك به‌هه‌دربڕوات و به‌هۆی هه‌ڵیسانی ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌كوردستاندا چینی بالاَده‌ست و چینی مرۆڤه‌هه‌ژاره‌كان تادێ به‌ره‌و زیادكردن ده‌ڕوات ؟ خوانی ته‌له‌فزێونی گه‌لی كوردستان بۆچی له‌كاتی دواندنی خێزانه‌كاندا قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مو ناعه‌داله‌تیانه‌ناكات كه ده‌سه‌لاَتی كوردی داهێنه‌ریه‌تی و بۆچی یه‌كه‌سه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات ئاخۆ حه‌زیان له‌چی جۆره خواردنێكه تا بۆیان ئاماده‌بكات ؟ بۆمه‌گه‌ر خودی كه‌ناڵه‌كه نازانێت هه‌رله‌دوای ته‌واوبونی به‌رنامه‌كه‌یان خێزانه‌كان جارێكی تر برسیان ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوانی ژه‌مێكی خۆشتر ده‌كه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی ( خوان ) ده‌یه‌وێت دور له‌ئه‌جیندای حیزبییه‌وه كار بۆهاوكاری كردنی خه‌ڵكانی كه‌م درامه‌ت بكات ئه‌وا له‌بری ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سه‌كان نیشان بدات و ئیشتهایان تاقی بكاته‌وه به‌گێرانه‌وی چیرۆكه‌كانیان بینه‌ران توشی ئازار بكه‌ن , ئه‌وا باشتره كه به‌رله هه‌رشتێك ئه‌و به‌رنامه‌یه درێژه‌ێنه‌ده‌ن و ڕایبگرن و ستافی به‌رنامه‌كه ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه لای خۆیان دیكۆمێنێت بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی نێهێنی و دور له‌و زومی كامێراوه كۆمه‌كیان بكه‌ن , ئه‌گه‌ر نـا ئه‌وا با ستافی به‌رنامه‌ی ( خوان ) بپرسن ( بۆچی هه‌میشه سه‌ر خوان هه‌یه پڕه له پێكه‌نین و تێری , سه‌ر خوانیش هه‌یه پڕه له‌برسێتی ) ئینجا به‌رده‌وام بن له تێكشكاندنی كه‌سایه‌تی تاكی كوردی .
پێشڕه‌و حه‌مید
|