1 Nov 2008
رِاپۆرتىرِێكخراوى ئاسك ــ ASK بۆ چاودێریكردنى رِێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌هه‌رێمى كوردستاندا بۆ مانگى ئابى ساڵى 2008 ئا: به‌شى ئابوورى
به‌پێى ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ى به‌شى ئابوورى رِێكخراوه‌كه‌مان ده‌ستى كه‌وتووه‌و له‌و نه‌خشه‌یه‌دا دیاره كه هاوپێچه‌و تێیدا چاودێرى رِێژه‌ى گۆرِانى نرخه‌كان ده‌كرێت له‌كۆمه‌ڵێك گروپى وه‌كو خۆراك و جگه‌ره‌و خواردنه‌وه‌و قوماش و جلوبه‌رگ و كه‌ل و په‌لى ناومال و سوته‌مه‌نى و رِووناكى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و كه‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر و كرىَ و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى پزیشكى. بۆیه لێره‌دا ژماره‌ى پێَوانه‌یى نرخه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌مانگى ئه‌یلولى 2008 له‌كوردستاندا ده‌خه‌ینه رِوو.
یه‌كه‌م: شارى هه‌ولێر له‌میانه‌ى تێبینیكردنى نه‌خشه‌ى كۆتایى CPI (Consumer price index)، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه: 1) كۆمه‌ڵێك گۆرِانكارى به‌سه‌ر نرخه‌كاندا هاتووه له‌مانگى ئه‌یلولدا، به‌ڵام تێبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه نرخه‌كان به‌گشتى له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا جێگیر بوون، له‌ماوه‌ى نیوه‌ى مانگیشدا (15) رِۆژ گۆرِاون. 2) به‌گشتى رِێژه‌ى نرخه‌كان له‌شارى هه‌ولێر له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌تایبه‌تیش له‌گرووپى قوماش و پۆشاك و جلوبه‌رگ به‌رِێژه‌ى (0.064%)، هه‌روه‌ها كرێى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنیش به‌رِێژه‌ى (0.0145%). 3) كۆمه‌ڵه‌ى خۆراك و خواردنه‌وه به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى گۆرِانى بازارِى به‌ركه‌وتووه‌و به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه چووه، به‌جۆرێك ئه‌و گرووپه به‌رِێژه‌ى (1.469%) به‌رزبۆته‌وه. له‌كاتێكدا گرووپى سووته‌مه‌نى و رِووناكى به‌رِێژه‌ى (0.0448%) له‌سه‌دا به‌رزبۆته‌وه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى كاڵا‌و شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كان به‌رِێژه‌ى (0.0042%) به‌رز بۆته‌وه. هه‌روه‌ها شتومه‌كى ناوماڵیش به‌رِێژه‌یه‌كى كه‌متر له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا به‌رز بۆته‌وه كه ده‌گاته (0.0168%). له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵێك شتى تر هه‌یه وه‌كو كرىَ و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و جگه‌ره‌و خواردنه‌وه هه‌ر وه‌كو خۆیان ماوه‌نه‌ته‌وه‌و به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه به‌راورد به‌مانگى ئاب، بۆیه به‌گشتى بازارِ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و گرانتر بووه بۆ هه‌موو گرووپ و كۆمه‌ڵه شته‌كان به‌رِ ] َژه‌ى (0.4563%)، تاوه‌كو ئه‌نجامى كۆتایى به‌رزبوونه‌وه به‌راورد به‌مانگى ئاب ده‌گاته (1.4563%). 4) به‌رزبوونه‌وه‌ى پێوه‌رى (CPI) به‌رِێژه‌ى كه‌متر له (1%) ماناى ئه‌وه نییه كه پێوه‌رى هه‌ڵاوسان له‌شارى هه‌ولێردا به‌رز بۆته‌وه، تاوه‌كو بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و رِێَژه‌یه له‌به‌رز بوونه‌وه تۆمار نه‌كرێت. 5) ده‌شێت به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و خوارده‌مه‌نى بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان بگێرِینه‌وه، چونكه بازارِ به‌گشتى جۆرێك له‌داخوازى زیادى له‌سه‌ر بوو و خه‌ڵك له‌ماوه‌ى مانگى رِه‌مه‌زاندا داواى خۆراكى زیاتریان هه‌بووه. به‌ڵام له‌باره‌ى سووته‌مه‌نى و رِووناكییه‌وه، ده‌شێت هۆكاره‌كان بریتى بێت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى گشتى نرخى نه‌وتى جیهانى به‌تایبه‌تیش به‌هۆى ئاڵۆزى كێشه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست و رِه‌وشى ناوخۆیى عێراقیش له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌باره‌ت به‌بازارِى ناوخۆیى. به‌ڵام هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵا و شتومه‌ك و خزمه‌تگوزارییه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌وه ده‌شێت بۆ هۆى داخوازى له‌سه‌ر كه‌ل و په‌لى قوتابخانه بگێرِینه‌وه، چونكه له‌و مانگه‌دا ده‌رگاى قوتابخانه‌كان كرانه‌وه.
دووه‌م: شارى سلێمانى له‌میانه‌ى تێبینیكردنى نه‌خشه‌ى كۆتایى CPI (Consumer price index)، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه: 1) ئێمه پێشتر له‌رِاپۆرتى مانگى ئابدا ئاماژه‌مان بۆ رِێژه‌ى هه‌ڵاوسانى شارى سلێمانى نه‌كردبوو به‌هۆى به‌ده‌ست نه‌كه‌وتنى داتاى پێویست، به‌ڵام به‌گشتى له‌مانگى ئه‌یلولدا سلێملانیش وه‌كو هه‌ولێر گۆرِان و جێگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه. 2) ژماره‌ى پێوانه‌یى گشتى نرخه‌كان له‌و مانگه‌دا رِووه‌و دابه‌زینه بۆ هه‌ندێك گرووپى وه‌كو جل و به‌رگ و پۆشاك به‌رِێژه‌ى (0.0161%)، هه‌روه‌ها خۆراك و خوارده‌مه‌نیش به‌رِێژه‌ى (0.575%). 3) به‌شى هه‌ره زۆرى به‌رزبوونه‌ى بازارِ به‌ر كۆمه‌ڵه‌ى سووته‌مه‌نى و رِووناكى كه‌وتووه له‌شارى سلێمانیدان چونكه به‌رِێژه‌ى (0.268%) به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنیش به‌رِێژه‌ى (0.0213%) به‌رزبۆته‌وه، له‌كاتێكدا پێوه‌رى نرخى كۆمه‌ڵه‌كانى تر جێگیرن. 4) به‌رزبوونه‌وه‌ى پێوه‌رى (CPI) به‌رِێژه‌ى كه‌متر له (0.3018%) ماناى ئه‌وه نییه كه پێوه‌رى هه‌ڵاوسان له‌شارى سلێمانیدا به‌رز بۆته‌وه، تاوه‌كو بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و رِێَژه‌یه له‌به‌رز بوونه‌وه تۆمار نه‌كرێت. 5) به‌گشتى تێبینى ده‌كرێت كه هه‌ماهه‌نگى نییه له‌جووڵه‌ى نرخ و بازارِو پێوه‌ره‌كانى بازارِ له‌نێوان هه‌ولێرو سلێمانیدا.
سێیه‌م: شارى دهۆك له‌میانه‌ى تێبینیكردنى نه‌خشه‌ى كۆتایى CPI (Consumer price index)، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه: 1) ئێمه پێشتر له‌رِاپۆرتى مانگى ئابدا ئاماژه‌مان بۆ رِێژه‌ى هه‌ڵاوسانى شارى دهۆك نه‌كردبوو به‌هۆى به‌ده‌ست نه‌كه‌وتنى داتاى پێویست، به‌ڵام به‌گشتى له‌مانگى ئه‌یلولدا دهۆكیش وه‌كو هه‌ولێر گۆرِان و جێگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه. 2) به‌گشتى ژماره‌ى پێوانه‌یى نرخه‌كان له‌شارى دهۆك له‌مانگى ئه‌یلولدا به‌ره‌و دابه‌زین چووه له‌لایه‌نى كۆمه‌ڵه‌ى وه‌كو جگه‌ره‌و خواردنه‌وه به‌رِێژه‌ى (0.02%)، هه‌روه‌ها خۆراكیش به‌رِ ] َژه‌ى (0.429%) دابه‌زیوه له‌پاڵ دابه‌زینى گرووپى ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به‌رِێژه‌ى (0.0373%). 3) به‌شى هه‌ره زۆرى به‌رزبوونه‌وه‌ى بازارِ له‌شارى دهۆك پێوه‌ندى به به‌رزبوونه‌وه نرخى پۆشاك و جلوبه‌رگ بووه‌و به‌رِێژه‌ى (0.3487%)، هه‌روه‌ها كرىَ به‌رزبۆته‌وه به‌رِێژه‌ى (0.1958%) و كۆمه‌ڵه‌ى كاڵا‌و كه‌ل و په‌لى ناوماڵیش به‌رِێژه‌ى (0.026%) به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها كاڵا‌و شتومه‌كى جۆراوجۆریش به‌رِێژه‌ى (0.0157%) به‌رز بۆته‌وه‌و گرووپى سووته‌مه‌نى و رِووناكیش به‌رِێژه‌ى (0.0033%). له‌كاتێكدا نرخى شتومه‌كه‌كانى تر جێگیر بووه. 4) به‌رزبوونه‌وه‌ى پێوه‌رى (CPI) به‌رِێژه‌ى كه‌متر له (0.3018%) ماناى ئه‌وه نییه كه پێوه‌رى هه‌ڵاوسان له‌شارى دهۆكدا به‌رز بۆته‌وه، تاوه‌كو بۆماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و رِێَژه‌یه له‌به‌رز بوونه‌وه تۆمار نه‌كرێت. 5) به‌گشتى تێبینى ده‌كرێت كه هه‌ماهه‌نگى نییه له‌جووڵه‌ى نرخ و بازارِو پێوه‌ره‌كانى بازارِ له‌نێوان هه‌ولێرو دهۆكدا.
چواره‌م: هه‌رێمى كوردستان له‌میانه‌ى تێبینیكردنى نه‌خشه‌ى كۆتایى CPI (Consumer price index)، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه: 1) ئێمه پێشتر له‌رِاپۆرتى مانگى ئابدا ئاماژه‌مان بۆ رِێژه‌ى هه‌ڵاوسانى گشتى هه‌رێمى كوردستان نه‌كردبوو به‌هۆى به‌ده‌ست نه‌كه‌وتنى داتاى پێویست، به‌ڵام ده‌شێت تێبینى دوا ستوون بكه‌ین له‌نێو نه‌خشه‌كه‌دا كه ئاماژه‌یه به‌رِێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌هه‌رێمى كوردستاندا. 2) به‌گشتى ژماره‌ى پێوانه‌یى نرخه‌كان به‌رزبۆته‌وه له‌بازارِه‌كانى هه‌رێمدا به‌رِێژه‌ى كه‌متر له سه‌دا یه‌ك (0.6438%)، رِه‌نگه هۆى ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش بگه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ى خواره‌وه: - خۆراك: نرخى خۆراك له‌شارى هه‌ولێر به‌رزبۆته‌وه. - سووته‌مه‌نى و رِووناكى: به‌گشتى له‌هه‌رێمى كوردستاندا به‌رزبۆته‌وه. - كاڵا‌و كه‌ل و په‌لى جۆراوجۆر: ته‌نیا له‌شارى هه‌ولێردا نرخه‌كه‌ى به‌رزبۆته‌وه‌و له‌شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان جێگیر بووه. - كرىَ: به‌شێك له‌وه‌ى كه نرخى كرىَ له‌شارى دهۆك به‌رز بۆته‌وه پێوه‌ندى به‌كۆچى مه‌سیحییه‌كانى موێله‌وه هه‌بێت بۆ شارى دهۆك، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ى رِێژه‌ى گه‌شتیاران بۆ ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى شارى دهۆك. - كوتاڵ و جلوبه‌رگ: به‌شێك له‌وه‌ى كه نرخ به‌رزبۆته‌وه پێوه‌ندى هه‌بووه به زۆرى گه‌شتیاران و هاموشۆكه‌ران بۆ ناو هه‌رێمى كوردستان و خۆشتر بوونى بازار، هه‌روه‌ها هاتنى جه‌ژنى رِه‌مه‌زان و كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستاندا.
تێبینى: كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه له‌كاتى كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و نرخه‌كان له‌بازارِدا و، هه‌ندێك هه‌ڵه‌ش هه‌یه له‌وه‌رگرتن و دانانى نرخه‌كانداو دووباره بوونه‌وه‌ى كه به‌جۆرێكه ده‌گاته (300%) و به‌و شێوه‌یه هیچ جۆره رێكه‌وتنێك نییه له‌باره‌ى پێوه‌ره‌كان، چونكه بۆ نموونه له‌هه‌ندێك شاردا فرۆشتنى شیر به‌كیلۆیه‌و له‌هه‌ندێكى تریشدا به‌قوتووه. یا نرخه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌یر گۆرِانیان به‌سه‌دا هاتووه و به‌رزبوونه‌ته‌وه كه پێناچێت واقیعى بێت، بۆ نموونه له‌شارى هه‌ولێر له‌هه‌فته‌ى یه‌كه‌مدا نرخى تۆ چاى غه‌زالێن ته‌نیا (1000) دینار بووه، كه‌چى له‌هه‌فته‌ى سێیه‌م و چواره‌مدا به‌رزبۆته‌وه‌و گه‌یشتۆته (4500) و (5000) دینار. هه‌روه‌ها له‌شارى سلێمانیشدا نرخى قۆماش و كوتاڵ له‌نێوان هه‌فته‌ى یه‌كه‌م و هه‌فته‌ى چواره‌مدا زۆر گۆرِاوه.
نه‌خشه‌ى كۆى گشتى رِێژه‌ى هه‌ڵاوسان له‌شاره‌كان به‌تایبه‌تى و له‌هه‌رێمى كوردستانیش به‌گشتى.
كۆى گشتى هه‌ڵاوسان له‌هه‌رێمى كوردستان شارى دهۆك شارى سلێمانى شارى هه‌ولێر ماوه‌ى كاتى، ورده‌كارییه‌كان CPI كۆى گشتى هه‌ڵاوسان CPI كۆى گشتى هه‌ڵاوسان CPI كۆى گشتى هه‌ڵاوسان CPI 1,41 (0,0429) 1000.790 (0,0161) 991.570 1,469 1010.577 خۆراك (0,02) (0,02) 998.572 0 1000 0 1000 جگه‌ره‌و خواردنه‌وه (0,2903) 0,3487 1019.743 (0,575) 979.476 (0,064 ) 997.579 قوماش وجلوبه‌رگ 0,0428 0,026 1003.687 0 1000 0,0168 1001.682 كه‌ل وپه‌لى ناوماڵ 0,3161 0,0033 1001.206 0,268 993.902 0,0448 1012.541 سوته‌مه‌نىورِووناكى 0,0068 0 1000 0,0213 1001.052 (0,0145) 998.965 گواستنه‌وه‌وگه‌یاندن 0,0199 0,0157 950.342 0 1000 0,0042 1000.077 كه‌لوپه‌ل وخزمه‌تگوزارى جۆراوجۆر 0,1958 0,1958 1023.889 0 1000 0 1000 كرىَ (0,0373) (0,0373) 1003.122 0 1000 0 1000 ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى پزیشكى 1,6438 0,4893 1000.993 (0,3018) 994.115 1,4563 1003.65 ژماره‌ى پێوانه‌یى گشتى
|