تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com     

26 Nov 2008
ڕێبوار حه‌سه‌ن : ئه‌گه‌ر ئه‌و حوکمه‌ته‌ ، له‌ئاست دابین نه‌کردنی ئاو بۆ هاوڵاتیانی له‌سوید بوایه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌بوایه‌ ده‌ستی له‌کار بکێشایه‌ته‌وه‌..
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانمان به‌پاسکیل هاتوچۆ بکه‌ن وه‌زعی ژینگه‌ی کوردستان زۆر له‌وه ‌باشترده‌بێت که‌ئیستا له‌سه‌ریه‌تی.!؟

سازدانی گفتوگۆ : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری

زۆرگه‌لێکی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ له‌ئه‌وروپادا سه‌رقاڵی حیزبایه‌تین ،له‌ناو پارته‌ چه‌پ و سۆسیالیزمه‌کاندا ده‌بینرێن .هاوکات ڕێبوارحه‌سه‌ن له‌وکه‌مانه‌یه‌ که‌ له‌ناو بیرو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی جیاوازدا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وله‌شاری سلێمانی له‌دایک بووه‌، پتر له‌دوازده‌ ساڵه‌ له‌ناو پارتی ژینگه‌ی سوید کار ده‌کات . ئیستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و به‌ڕیوبه‌ری ئاو ئاوه‌ڕۆی " ستۆکهۆڵم "ه‌
ڕێبوار به‌ر له‌وه‌ی خۆی له‌ناوپارتی ژینگه‌ی سویدی داببینێته‌وه‌ وه‌ک گه‌نجێکی ته‌قلیدی پێشکات له‌گه‌ڵ مارکسیه‌تدا سه‌رقاڵ بووه‌ . بونیشی بۆ ماوه‌یه‌ک له‌یه‌کێتی سۆڤێتی جاران و خوێندنی ماجستێر له‌بواری پشکنینی نه‌وتدا... ته‌واو له‌مارکسیه‌ت په‌شیمانکرده‌ۆته‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێکی تر بوه‌ ره‌خنه‌گرێک له‌ بنه‌ماو فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پی مارکسیزم . ڕێبوار حه‌سه‌ن له‌ده‌ستپیکی گفتوگۆکانماندا باس له‌گیانی ره‌خنه‌گری خۆی بۆکردین ئه‌و ده‌ڵێت : من وه‌ک که‌سێکی ئه‌کادیمی هه‌میشه‌ ره‌خنه‌گرانه‌ سه‌یری فیکرم کردووه‌ ، هیچ فیکرێک به‌ره‌ها ته‌ماشام نه‌کردووه‌.
( ڕێبواری سه‌وز) له‌م گفتوگۆیه‌ماندا ره‌خنه‌ له‌ هه‌ردوو بیری کاپیتاڵیزم ومارکسیزم ده‌گرێت ، لای وایه‌ بیری ژینگه‌ پارێزی ، ئه‌و بیره‌یه‌ که‌ به‌رپه‌رچی ئه‌وتێروانینه‌ ده‌داته‌وه‌ که‌ ئه‌و دوو بیره عه‌لمانی یه‌‌ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بۆ مرۆڤ هه‌یانه‌ . له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت : بیری کاپیتاڵیزم ومارکسیزم هه‌ردووکیان به‌های مرۆڤیان که‌مکردۆته‌وه‌ ، ئه‌وان مرۆڤ له‌ بونه‌وه‌رێکی بایلۆژی ده‌که‌نه‌ بونه‌وه‌رێکی ئابووری ،ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌شیکه‌ له‌سروشت به‌شیکه‌ له‌پرۆسه‌ی ئیکۆلۆژی . ژیانی مرۆڤ تێکه‌ڵه‌ به‌ ژینگه‌ی و بونه‌وه‌ره‌کان . که‌پیاتڵیزم ومارکسیزم وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی بیری سیاسی بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ هیچ تێڕوانینێک وبه‌رنامه‌یه‌کیان نه‌بووه‌ . جگه‌ له‌ بینینی مرۆڤ وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئابووری .

  • دۆستانی ژینگه‌ی کوردستان یه‌که‌م هه‌نگاو!؟



  • ڕێبوار حه‌سه‌ن سه‌ره‌تای خه‌مخۆری بۆ ژینگه‌ی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1996 هه‌ر له‌وکاته‌شه‌وه‌ نازناوی ( ڕێبواری سه‌وز) ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت .ئه‌و له‌پاڵ به‌ده‌ستهێننای ماجستێر له‌زانستی ژینگه‌دا له‌سوید و کارکردنی وه‌ک فێرکارێک بۆ دروستکردنی راوێژکاری ژینگه‌ له‌ سویددا که‌ کاری بریتی بوو له‌ راهێنانی پسپۆڕان که‌ چۆن بابه‌تی ژینگه‌ بکه‌ن به‌پرسیاری خه‌ڵک ، له‌وکاتانه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سداله‌ساڵی 1996 کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ژینگه‌یان بۆ کوردستان پێکهێناوه‌ . ڕێبوار له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت : زێده‌ رۆ‌ی نییه‌ ئه‌گه‌ر بڵێم یه‌که‌م که‌س بووم له‌ناو کورددا که‌باسی ژینگه‌م کردبێت. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نه‌له‌دوور نه‌له‌ نزیک به‌ یه‌کێتی نیشتیمانی یه‌وه‌نی یه‌.

  • پێیان گوتوه‌ تۆ بێ ئه‌قڵیت باسی ژینگه‌ بۆ کورد ده‌که‌یت !؟


  • له‌کوردستاندا که‌باسی ژینگه‌م کردبێت ، زۆرکه‌س لێی ده‌پرسیمه‌وه‌ ژینگه‌ چی یه؟ هێندێکیشی پێی ده‌گوتم تۆ بێ عه‌قڵێت باسی ژینگه‌ ده‌که‌یت بۆ کورد . بیری ژینگه‌ له‌ناو خه‌ڵکی کوردستاندا ئه‌وساو ئێستاس کامڵ نه‌بووه‌.

    رێبوارحه‌سه‌ن هه‌رچه‌نده‌ خۆی هه‌تائێستا نه‌یتوانیوه‌ پارتێکی ژینگه‌ له‌کوردستان دروستبکات به‌ڵام دروستبوونی پارتێکی ژینگه‌ له‌کوردستاندا به‌پێویست ده‌زانێت!؟
    ـ دروست بوونی پارتێکی ژینگه‌ له‌کوردستانداپێویسته‌ هه‌روه‌ها دروستبوونی ئه‌وپارته‌ ته‌نها بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ‌ژینگه‌یه‌کان نه‌بێت ، به‌ڵکو سه‌ره‌تاترین کاری ئه‌وپارته‌ ئه‌وبێت ژیان و شوێن ژینگه‌یان بپارێزێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌پارێزراوه‌. دواتر هه‌ندێک چه‌مکی سیاسی نوێ بخزێنێته‌ سایسه‌تی کوردستان که‌ ئه‌و چه‌مکانه‌ کوردستان لێی به‌دووره‌. ئێمه‌ زۆر بیرمان له‌دروستکردنی پارتێک بۆ ژینگه‌ی کوردستان کردۆته‌وه‌ ، لێشتان ناشارمه‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌ئامانجی کۆمه‌ڵه‌که‌مان فراونکردنی بوو به‌ئاراسته‌ی دروست بوونی حیزبه‌که‌ ، به‌ڵام تائێستا بڕیارمان نه‌داوه‌ !؟
    سه‌یری ئیماکانیات وهه‌له‌ومه‌رجی خۆمان کرد له‌ئاستیدا نه‌بووین... جاران حیزبی هیوا هه‌بوو ، به‌ڵام خه‌ڵک حزبی هیوای پێویست نه‌بوو حیزبی عه‌مه‌لی ده‌ویست کوردستانیش بۆ ئه‌م قۆناغه‌ پێویستی به‌حزبی عه‌مه‌ل هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ژینگه‌ نه‌ک حیزبی ئه‌مه‌ل وحیزبی مه‌کته‌بی ... پاشان ئه‌وسیاسیانه‌ی کوردستان پێویسته‌ بگۆڕدرێن ، خه‌ڵک متمانه‌ی به‌ سیاسی کورد نه‌ماوه‌ .بۆ ئێمه‌ وه‌ک ژینگه‌ پارێزێک گرنگه‌ که‌ مه‌سه‌له‌ی ژینگه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ربکرێت.پارتی سه‌وز لای من پارتی جۆرایه‌تییه‌ . به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ژماره‌ی سفری پاره‌کانتان چه‌نده‌ ، به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ چ ئاسودییه‌کتان بۆ ژیانی تاک پێیه‌!؟.

    له‌نێو گفتوگۆکانماندا داپێم گوت به‌پێچه‌وانه‌ی سوید وئه‌وروپا پێده‌چێت له‌ دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان به‌سه‌ر قه‌واره ‌سیاسییه‌کان له‌کوردستاندا ژینگه‌که‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پاک وخاوێنی له‌بیروباوه‌ره‌وه‌یه‌ درابێت به‌ کۆمه‌ڵی ئیسلامی !؟ له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ژینگه‌ی کوردستان :له‌لێدوانێکیدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌کێتی بیانزانیایه‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ هێنده‌ گرنگه‌ نه‌یانده‌دا به‌کۆمه‌ڵی ئیسلامی.. !؟

    ڕێبوارحه‌سه‌ن : پرسیاری پاک وخاوێنی پرسیارێکی رێژه‌یی ه‌ ، پاک وخاوێنی لای وایه‌ ئه‌گه‌ر مێروله‌ بکوژیت ژینگه‌ ده‌پارێزیت ، به‌ڵام ئه‌وان نازانن به‌کوشتنی مێروه‌کان*( به‌هاره‌که‌مان ده‌بێته‌ به‌هارێکی بێده‌نگ) . هه‌ندێک پاکوته‌میزی که‌ له‌ئیسلامدا هه‌یه‌، له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریشدا کاری پێده‌کرێت ، زیانی گه‌وره‌ به‌ژینگه‌ ده‌گه‌ێنێت.چمکێکم بۆ نمونه‌ به‌کوشتنی مێروه‌کان پاکو ته‌میزی ناهێنیته‌دی به‌ڵکو ژینه‌گه‌ وێران ده‌که‌یت. من له‌وباوه‌ڕه‌دام که‌وه‌زیری ژینگه‌ ئه‌م لێدوانه‌ ده‌دات له‌نزیکه‌وه‌ ئاگای له‌بڕیاری سیاسی پارتی ویه‌کێتی بێت ، له‌وه‌ده‌چێت قسه‌که‌ی راست بێت.
    وه‌زاره‌تی ژینگه‌ له‌سویددا وه‌زاره‌تی چاودێره‌ به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان !

    وه‌زاره‌تی ژینگه‌ وه‌زاره‌تێکی گرنگه‌ ، وه‌زاره‌تێکه‌ ده‌توانێت کۆنترۆڵی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کانی تر بکات، له‌سوید و له‌ئه‌وروپادا کار به‌و جۆره‌ بنه‌مایه‌ ده‌کرێت لێره‌ له‌سوید به‌هۆی کاریگه‌ری پارتی ژینگه‌ هه‌رچی په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌ ژیانی خه‌ڵک ‌ به‌ خانوو، پرد، به‌نداو ، دارو دره‌خت ، پارک ،ئاو ، ئاوه‌ڕۆ ، دارستان ، ڕوه‌ک ، گیانله‌به‌ر ... هتد هه‌مووی ده‌بێت له‌گه‌ڵ یاساکانی ژینگه‌ یه‌کانگیربێت . ئێمه‌ ئیستا له‌سه‌رئاستی ده‌وڵه‌تی سویدی کار بۆ 16 ئامانجی ژینگه‌ی ده‌که‌ین که‌ بتوانین له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی داهاتوو له‌ شاره‌وانییه‌کانی سوید جێبه‌جێیان بکه‌ین ... ئه‌م ئامانجانه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تی ژینگه‌ ئاگای لێیان بێت و بزانرێت که‌ له‌ کاری وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان جێبه‌جێکراوه ‌یان نا ، له‌جێبه‌جێنه‌کردنیاندا ده‌بێت له‌راپۆرتی ساڵانه‌دا باس له‌و هۆکار و ڕێگریانه‌ بکرێت که‌ نه‌بوونه‌ هۆی جیبه‌جێکردنیان تا دواتر چاکبکرێن و ڕیگرییه‌کان نه‌هێلردرێت.
    ئیستا ئێمه‌ له‌ناو ئاو ئاوه‌ڕۆی ستۆکهۆڵمدا گرنگیه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌ده‌ین به‌ مه‌سه‌له‌ی تۆکمه‌ی و کڤاڵیتی شته ‌به‌کارهاتوه‌کان ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی ژینگه‌ موتابق بن ، ئه‌مه‌ ژیانی خه‌ڵکه‌ یاری پێناکرێت !؟.بۆ زانیارتان ئێمه‌ له‌ناو ستۆکهۆلمدا پیسای خه‌ڵک ده‌که‌ین به‌وزه‌ بۆ لیخۆرێنی ئیتۆمبێڵ . له‌و جۆره‌ کارکردنه‌وه‌ تۆ کار ده‌که‌یت بۆ ژینگه‌ پاراستن‌.
    حزبی ئیسلامی ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی پارتی ژینگه‌ بکات به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ، چمکێکم پێناچێت ژینگه‌ پرس و هه‌می یه‌که‌م بێت له‌لای پارتی ئیسلامی ڕه‌نگ بێت زیادکردنی ژماره‌ی مزگه‌وته‌کان له‌مه‌قامی یه‌که‌م بێت ، من وه‌ک شه‌خس دۆستایه‌تیم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ژینگه‌ی کوردستان هه‌یه‌ هه‌ندێک که‌فو کوڵی بۆ ژینگه‌ تێدا ڕاده‌بینم به‌ڵام نازانم وه‌ک حیزب چۆنه‌ !؟

    له‌سه‌رئاستی کوردستان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ گرنگی هه‌بێت یان نه‌یبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستم نییه‌ ، هیچی سه‌رناکه‌وێت ، من هه‌تا ئێستا یه‌ک سیاسیم نه‌بینیوه‌ له‌کوردستاندا باسی ژینگه‌ بکات !؟ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ که‌ وێرانه‌ له‌ کوردستاندا ئه‌وخه‌ڵکه‌ی که‌له‌وێیه‌ له‌ ژینگه‌ نازانن، وه‌زیریش به‌پیشه‌ی زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانی تر ده‌یه‌وێت هه‌تا خۆی له‌وشوێنه‌یه‌‌ ئه‌ندامی حیزبه‌که‌ی یان که‌س و کاری خۆی له‌وزاره‌ت دابنێت.

  • ده‌سه‌ڵاتی دیموکراتی و ڕۆڵی له‌ ژینگه ‌پارێزیدا!؟


  • من زۆرجار له‌بیری ئه‌وه‌دام که‌ کاری ژینگه‌ی له‌وڵاتێکی دیموکراسی ئاسانه‌ یان له‌وڵاتێکی دکتاتۆریدا ، ئه‌گه‌ر سوید به‌نمونه‌ی وڵاته ‌دیموکراسییه‌که‌ بهێنین و کوردستان به‌نمونه‌ی وڵاته‌ دیکتاتۆری یه‌که‌ ، ئه‌وا سوید له‌به‌ر هۆشیاری خه‌ڵک وئاماده‌گییان له‌ پرسه‌کانی ژیان و ژینگه‌ پرۆسه‌ی چاکترکردن وگۆڕانکارییه‌کان که‌مێک خاو و له‌سه‌رخۆیه‌ ، به‌ڵام له‌کوردستاندا لێدوانی که‌سه‌کان ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆلیان هه‌یه‌ بۆنمونه‌ ، مامجه‌لال یان مه‌سعود بارزانی یان سه‌رۆکی حوکمه‌ت له‌باتی ئه‌وه‌ی عه‌ینه‌کی ره‌ش وتاریک بکه‌نه‌ چاویان ، ده‌کرا عه‌ینه‌کی سه‌وز بکه‌نه‌ چاویان ، به‌یه‌ک لێدوانی ئه‌م سه‌رکردانه‌ زۆر له‌وپرۆسه ‌دیموکراتییه‌ی که‌به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه ‌ژینگی یه‌کان باشتر ده‌خوات وکاری پێده‌کرێت. من به‌ڵگه‌م هه‌یه‌ ، من له‌چه‌ندین کۆڕوکۆبونه‌وه‌ ڕامگه‌یاندووه‌که‌ قه‌ده‌غه‌کردنی راوکردنی هه‌ندێک ئاژه‌ڵ له‌کوردستاندا له‌وه‌رزی زۆربوونیاندا له‌سه‌ربریاری مه‌لامسته‌فاله‌و کاتانه‌دا ، ئیستا کاریگه‌ری یه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانمان به‌پاسکیل هاتوچۆ بکه‌ن وه‌زعی ژینگه‌ی کوردستان زۆر له‌وه ‌باشترده‌بێت که‌ئیستا له‌سه‌ریه‌تی .له‌کوردستاندا سیاسی و خه‌ڵکیش بۆ پیاسه‌کردن وبێتاقه‌تی له‌ناو شاردا به‌ئۆتۆمبێڵه‌کانیان پیاسه ‌ده‌که‌ن لێره‌ش به‌پاسکیل ومه‌له‌کردن وگوڵ چاندن سیاسی و خه‌ڵک بێتاقه‌تی خۆیان ده‌رده‌که‌ن .

  • شاخه‌کانی سلێمانی و ماسییه‌کانی سوید ..!؟


  • به‌داخه‌وه‌ شاخی ئه‌زمه‌ڕ خانویان له‌سه‌ر کردووه‌ ، ئه‌مه‌ موڵکی گشتی خه‌ڵک وموڵکی ئاژه‌ڵ و رووه‌که‌کانه‌. باشه‌من ده‌پرسم به‌رپرسی کورد چ پێویستێکی به‌خانوکردن هه‌یه‌ له‌وشاخه‌دا، کاکی من ئاژه‌ڵ وڕووه‌که‌کان ده‌بێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیدا ده‌نگیان هه‌بێت . من کاتێک که‌ لاوێکی نه‌یار بووم له‌ سلێمانی ، مولازم موحسن دوو سێجار تێهه‌ڵداوم ، به‌ڵام مولازم موحسین یه‌ک خانوی هه‌بوو له‌ دورئه‌من مولازم موحسن ده‌ خانووی نه‌بووه‌ ،ئه‌مرۆ به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی سلێمانی شاخه‌کانی به‌سه‌رخۆدا تاپۆکردووه‌. ئیدی وه‌زعی ژینگه‌ چۆن چاک ده‌بێت له‌کوردستاندا.
    پاشان من وه‌ک کارایه‌کی ژینگه‌ له‌ سویدا که‌ له‌ناو پارتی ژینگه‌ جێم ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنم به‌هۆی کارکردنمه‌وه‌یه‌ نه‌ک به‌هۆی خزمایه‌تی وناسینی به‌رپرس من له‌سوید داکه‌مپینم کردووه‌ بۆ پاراستنی ژیانی دوو جۆر ماسی ، پارتی مۆدێراتی راستڕه‌و ده‌یانویست ئه‌وشوێنه‌ی که‌ ئه‌و دووماسییه‌ی تێدا ده‌ژین بیکه‌ن به‌شه‌قام. ئێمه‌ به‌وکه‌مپینه‌ نه‌مانهێشت ئه‌وشه‌قامه‌ دروستبکرێت و ماسییه‌کانیشمان له‌ له‌ناوچوون رزگارکرد . هه‌ربه‌وه‌ش نه‌وه‌ستاین که‌نه‌هێڵین شه‌قامه‌که‌ دروستبکرێت بگره‌ ئه‌رکی پاراستنی ئه‌و دووماسییه‌ که‌وته‌ سه‌رشانی ده‌وڵه‌ت ...

    هه‌موو ده‌زانین سوید وڵاتێکی پیشه‌سازییه‌ ، به‌هه‌زاره‌ها کارگه‌ی تێدایه‌ ، به‌ڵام ئاسمانی سوید له‌ ئاست کوردستان بێگه‌ردو شین تر دێته‌ به‌رچاو.ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ کوردستان نه‌خاوه‌نی کارگه‌ی گه‌وره‌ و نه‌هیچیشه‌

    سه‌وزبیره‌کان له‌سوید و له‌هه‌موو جیهان ، باوه‌ڕیان وایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دابه‌شبکرێت، ده‌سه‌ڵات نزیک بێت له‌خه‌ڵک ، به‌رهه‌مهێنان خۆیی بێت ، زۆرگه‌وره‌ نه‌بێت، شوێنی به‌رهه‌م هێنان له‌ له‌نزیکی خه‌ڵک بێت، گواستنه‌وه‌ که‌م بێت ..ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وکۆنترۆڵه‌ به‌رده‌وامه‌ی که‌هه‌یه‌ له‌کاری کارگه‌کاندا ، له‌کوردستان کارگه‌شمان نییه‌ که‌چی ئاسمانێکی ڕه‌ش وچڵکنمان هه‌یه‌، من پێت ده‌ڵێم شیرپه‌نجه‌ی سینگ له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌ته‌واوه‌تی له‌کوردستاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ چونکه‌ جموجۆڵی هه‌وا له‌کوردستاندا به‌ته‌واوه‌تی تێکچووه‌ خه‌ڵکی حسابی ئه‌وه ‌ناکات که‌ جموجۆڵی پارتیکڵی هه‌وا به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات. بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ ، که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیڵ له‌ناوشاردا یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌ بۆچاره‌سه‌ر ، سه‌ره‌تاکه‌شی ده‌بێت له‌ئۆتۆمبیلی به‌رپرسه‌کانه‌وه ‌ده‌ستپێبکات ، بچوکترین به‌چکه‌ به‌رپرس له‌کوردستاندا ده تا ‌پانزه‌ ئۆتۆمبێڵی قه‌باره‌گه‌وره‌ی دوای خۆی خستوه‌. ئه‌مانه‌ن که‌ ژینگه‌ پیس ده‌که‌ن .
    پاشان ده‌بێت ئه‌ڵته‌رناتیڤی تازه‌ت هه‌بێت بۆ ئیکۆلۆژی چونکه‌ بیرکردنه‌وه‌ ئیکۆلۆژییه‌که‌ کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌زعی ژینگه‌ی کوردستان له‌سویددا پارتی ژینگه‌ له‌ ساڵی 1981 دروستبووه‌، هه‌تادروستبوونی پارتی ژینگه‌ له‌وکاته‌دا له‌سویددا پرسی ژینگه‌ له‌ناو ئه‌جندای حیزبه‌ سویدییه‌کان نه‌بووه‌، له‌پاش ماوه‌یه‌کی که‌م 6 ـ 7 ئه‌ندام له‌پارتی ژینگه‌ چوونه‌ په‌رله‌مانی سویدی ، له‌مه‌وه‌ حیزبه‌کان به‌هه‌ردووباڵی راست و چه‌پیه‌وه‌ ژینگه‌یان کرده‌ پرسێک له‌په‌یڕه ‌و پرۆگرامی خۆیان.... ئینجاش هه‌رلێی ناڕازین وه رۆژانه‌ ‌کار بۆباشترکردنی ژینگه‌ی سوید ده‌کرێت.

  • کوردێک سه‌رۆکی هه‌موو ئاوی ستۆکهۆڵمه‌ !؟ ئاوی کوردستانیش بێ سه‌رۆکه‌ ...


  • له‌ناو به‌ڕێوبه‌ریه‌تی ئاوی ستۆکهۆڵمدا له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستماتیک کارده‌کرێت منیش نه‌بم ئه‌وه‌ی که‌له‌پاش منیش دێت باشتری ده‌کات ، کێشه‌ی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک له‌جێگای به‌رپرسیاریه‌تیدان ناگۆردرێن . ئاو ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ دابینی بکات من ساڵی 2005 له‌ کۆنفراسی FN که‌وه‌زیری ئاوی ئێراقیش ئاماده‌بوو نۆ 9 ده‌قیقه‌ قسه‌م له‌سه‌رمافی مرۆڤ بۆ ئاوکردووه‌ ، دابینکردنی ئاو یه‌کێکه‌ له‌ به‌نده‌کانی UN ، نه‌بوونی ئاو له‌کوردستاندا سه‌ره‌تاترین پێشێلکاری یه‌ بۆ مافی مرۆڤ .
    ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ دابین نه‌ کردنی ئاو سوید بوایه‌ !؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌بوایه‌ ده‌ستی له‌کار بکێشایه‌ته‌وه‌.. پاشان من لام سه‌یره‌ ئاو وئاوه‌ڕۆ وه‌زاره‌تێکی جیایه‌ له‌کوردستاندا پێویسته‌ ئاو ئاوه‌ڕۆ سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ بێت .
    له‌کوردستاندا هه‌مووشتێک له‌بازاڕدایه‌ ، یه‌کێتی وپارتی له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یانزانی مۆبیل بازاڕ‌ و‌ خێری زۆره‌ بازاڕیان پڕکرد له‌مۆبیل وته‌له‌فونات ، به‌ڵام دابینکردنی ئاو و کاره‌با له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی تێچونی بێ ده‌سکه‌وت ده‌ویست پشتگوێخرا.ئه‌وه‌چه‌ندساڵه‌ پرۆژه‌ی راکێشانی ئاوی دوکان سلێمانی هه‌یه‌ تاکوئێستا جێبه‌جێنه‌کراوه‌. ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌ بڕیاربوو پرۆژه‌ی دوکان سلیمانی چاک بکاته‌وه‌ به‌ڵینده‌ریه‌تیه‌که‌ی دا به‌کۆمپانییایه‌کی وه‌همی که‌بوونی نه‌بوو ، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌یاندا به‌و کۆمپانیا سویدییه‌ی که‌ " jan paling bere" سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات کۆمپانیا سویدییه‌که‌ که‌ ته‌نده‌ره‌که‌ی لێدابوو چوارملیۆن دۆلاری زیاتر بوو ، به‌ڵام هه‌رکارێکی کۆمپانییای سویدی که‌له‌وبواره‌دا جێبه‌جێی ده‌کات گه‌ره‌نتی په‌نجا بۆ هه‌شتاساڵی له‌گه‌ڵ دایه. من گریانم دێت کاتێک که‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ‌ بۆچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ئاو بیرله‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئاو بکرێته‌ ناو شوشه‌وه‌ بفرۆشرێت. کاکی من ئاو ناکرێته‌ موڵکی تایبه‌ت.‌ له‌سلێمانی زیاتر له‌ 150 کانی وکارێزمان هه‌بوو هه‌مووی وشکی کرد ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی بێ به‌رنامه‌ که‌وته‌ به‌خشینی ئه‌رز به‌ناوی پێشمه‌رگه‌و ماندووبووان ، بێ ئه‌وه‌ی ئاو بۆ ئه‌وگه‌ڕه‌که‌ نوێیانه‌ دابین بکات ، ئینجا رێگه‌شی دا بیر لێبدرێت ، بیره‌کان ئاوی کارێزو کانییه‌کانی نه‌هێشت، ئه‌وه‌ی له‌م پرۆسه‌یه‌ تێنه‌گات مانای ئه‌وه‌یه‌ وڵاته‌که‌ به‌ده‌ست بێ مێشکه‌وه‌یه‌.ئه‌مه‌ یاسایه‌ " چه‌ند ئاو ده‌ربێت له‌ زه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ بچێته‌ ناو زه‌وییه‌وه‌."ئالێره‌دا خه‌ڵکی سیاسی کورد له‌م شتانه‌ تێناگه‌ن من ئه‌رشیفی ئاوی ستۆکهۆڵمم هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ ، ساڵانی 1983 ـ 1984 وه‌فدی ئێراقی هاتووه‌ بۆ ستۆکهۆڵم به‌مه‌به‌ستی چاککردنی پرۆژه‌ی ئاوی دوکان ـ سلێمانی ، بۆ من ئه‌م هاتنی وه‌فدی عیراقی یه‌ مانای ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت که‌ حوکمه‌تی عێراقی سستمی هه‌بووه‌. به‌ڵام حوکمه‌تی هه‌رێم هیچ سستمێکی پێ نییه‌ بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری

  • کاره‌ساتێک به‌ڕێوه‌یه‌ !؟



  • له‌کوردستاندا به‌پێی ئه‌وراپۆرتانه‌ی که‌له‌به‌رده‌ستدایه‌ ، کێشه‌ی ژینگه‌ی کوردستان جارێ لۆکاڵ ییه‌ ، واته‌ له‌شوێن وجوگرافیای بچوکدایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رنه‌کرێت ئه‌وه‌ خراپ بوونه‌ بچوکه‌کان گه‌وره‌ده‌بن و جوگرافیایه‌کی زیاتر له‌خۆده‌گرن ئه‌وکاته‌ پاره‌یه‌کی زۆرترو ئیشکردنێکی زۆرتری ده‌وێت .ئه‌وپاره‌یه‌ی لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردییه‌ پێویسته‌ له‌و بواره‌دا خه‌رجبکریت ، ده‌نا ده‌بیت به‌قه‌رز له‌سه‌رشان وملی نه‌وه‌ی داهاتوو ، ئێستا ئه‌گه‌ر کێشه ‌ژینگه‌ییه‌کانی کوردستان به‌چه‌ند ملیۆنێکی که‌م چاکبکرێت ئه‌وا له‌ئاینده‌دا به‌سه‌دان ملیۆنیش چاک ناکرێت.


  • چل کاندیدی کورد بۆ په‌رله‌مان ی سویدی به‌ڵام سفر به‌ده‌سته‌وه . ‌!؟
    بوونی چل کاندیدی کوردی وپشتبه‌ستن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری کورد کاڕیکی زۆر زه‌حمه‌ته‌ .
    له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ من بۆچی ده‌رنه‌چووم ساڵی 2002 من وکاک جه‌بارئه‌مین هه‌ردووکمان له‌سه‌ر پارتی ژینگه‌ خۆکانیدکردبوو ، به‌ڵام ئه‌وهات له‌وشوێنه‌ی که‌ من خۆمم بۆ هه‌ڵبژاردووه‌ ئه‌ویش خۆی کانیدکرد ، ئه‌وه‌بوو ده‌رئه‌نجام هیچمان بۆ په‌رله‌مان ده‌رنه‌چوین به‌ڵام من بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆکهۆڵم ده‌رچووم ، کاک جه‌بار ئه‌مین مافی خۆیه‌تی له‌وشوێنه‌ی من که‌ خۆمم تێدا کانید کردووه‌ خۆی کانید بکات ‌یاسای هه‌ڵبژاردن ڕێگای پێده‌دات زیانه‌که‌ له‌وه‌دابوو وه‌ک دووکانیدی کورد که‌ده‌نگه‌کان دابه‌ش بوون ده‌رئه‌نجام که‌سمان نه‌چوینه‌ په‌رله‌مان.
    پاشان خاڵێکی تر که‌ بووه‌ هۆی ده‌رنه‌چوونی ئه‌وچل کاندیده‌ به‌هۆی ئه‌وه‌بوو که‌هیچییان به‌رنامه‌یان پێ نه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردن من له‌کارنامه‌که‌ی خۆمدا تاقه‌ کوردبووم که‌ له‌ بیست ویه‌کخاڵدا شیم کردبوووه‌ که‌کاری من له‌ناوپه‌رله‌ماندا بۆجێبه‌جێکردنی ئه‌وخاڵانه ‌ده‌بێت.
    ـ نه‌بوونی راستگۆیی خاڵێکی تر بوو ، کاندید هه‌بوو پێویستی به‌ چوارده‌هه‌زار ده‌نگ بووه‌ شه‌ڕی کردووه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی کوردی بده‌نێ له‌کاتێکدا رۆژێک له‌رۆژان تابه‌ر له‌هه‌ڵبژاردن نه‌م بیستوه‌ که‌ بڵێت کوردم .له‌ناو سۆسیال دیموکرات چه‌ند کانیدێکی کوردی هه‌بوون پێویستیان به‌چوارده ‌هه‌زار ده‌نگ هه‌بووه‌. ئه‌وکاندیده‌ سورده‌زانێت که‌ئه‌وده‌نگانه‌ ناهێنێت ، به‌ڵام خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ خۆبردنه‌ پێشه‌وه‌ له‌حیزبه‌که‌یدا تا نیشانی بدات که‌چه‌ند سه‌د ده‌نگێکی هێناوه‌ تاحیزبه‌که‌ی له‌لیژنه‌ی بچوکدا جێگه‌ی بکاته‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی هۆکار بوون بۆ ده‌رنه‌چوونی یه‌کێک له‌وچل کانیده‌ . له‌وانه‌ش بترازێت راگه‌یاندی هه‌ردوو حیزبه‌که‌ یه‌کێتی وپارتی رۆڵێکی نه‌گه‌تیڤ وخه‌مساردیان گێڕا له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، جێی داخه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی ئه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت که‌ کار بۆ ده‌رچوونی دووان یان سییان نه‌کات بۆ چونه‌ ناوپه‌رله‌مان. به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که‌شانسی چون ناوپه‌رله‌مانیان زۆر بوو بریا راگه‌یاندنه‌کان باشتر ڕۆڵیان بگێڕایه‌ .

  • پێت وایه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی حه‌زبکات که‌سێک ده‌ربچێت که‌وه‌لائی هه‌بێت بۆ ئه‌و ، ئاخر که‌ تۆ یه‌کێتی نه‌بیت یان پارتی نه‌بیت چۆن راگه‌یاندنی ئه‌و دووحیزبه‌ پشتگیریت بکات !؟



  • ـ من له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێکم سه‌ربه‌هیچ پارتێکی سیاسی نیم له‌کوردستاندا هاوکات هه‌موولایه‌ک ده‌زانێت که‌ ڕێبوار حه‌سه‌ن بیرکردنه‌وه‌ی شه‌ڕانگێز نییه‌ بۆ هیچ لایه‌نێکی کوردی ، هه‌مووشیان ده‌زانن که‌من چۆن بیرده‌که‌مه‌وه ‌، پێده‌چێت ئه‌گه‌ر من سه‌ربه‌حیزبێک له‌وحیزبانه‌ بوومایه‌ باشتر هاریکاری بکرامایه‌. کاندید هه‌بوون تادوومانگ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌س ناوبانگی نه‌بیستون ، ئه‌مانه‌ له‌پاش هه‌ڵبژاردندا له‌ گۆره‌پانه‌که‌ نه‌ڕه‌نگیان نه‌ده‌نگیان له‌هیچ شوێنێکدا نابیسترێت ، من له‌تۆ ئه‌پرسم چونکه‌ تۆ پێده‌چێت ئاگات له‌ورده‌کاری کێشه‌ی خۆکاندیدکردن هه‌بێت له‌سویدا ... کوا ئه‌و چل که‌سه‌ی که‌تۆ ناویان ده‌هێنیت؟

  • کورد له‌ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر سیاسه‌تیشی کردبێت له‌ناوه پارته‌ ناسراوو ده‌رکه‌وتووه‌کاندا کردویه‌تی نه‌ریتی بوون به‌ئه‌ندام له‌پارته‌ ناوداره‌کانی ئه‌وروپا بۆ له‌گه‌ڵ ڕێبوار حه‌سه‌ندا نه‌هاته‌وه‌ .. بۆ نمونه‌ ڕێبوار حه‌سه‌ن خۆی له‌به‌ری سۆسیالیزمدا نابینێته‌وه‌ !؟


  • من ده‌متوانی بچمه‌ ناوپارتی سۆسیال دیموکرات و زووش گه‌شه‌بکه‌م ، زۆری ئه‌و کورده‌ی که‌له‌ئه‌وروپادایه‌ خۆی له‌بنه‌ره‌تدا بیرێکی چه‌پی هه‌یه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بازه‌بده‌یت له‌ بیروباوه‌ره‌که‌ی خۆت ده‌ست هه‌ڵگریت و بیگۆڕیت پێویستت به‌گه‌شه‌کردنی بیرت هه‌یه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌من ده‌یانبینم له‌سیاسه‌تدا سه‌رقاڵن ده‌ تا دوانزه‌ ساڵی تریان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌ ناوپارتێکی وه‌ک پارتی ژینگه‌ من خۆم له‌به‌ری چه‌پ وسۆسیالیزمدا نادۆزمه‌وه‌ . ره‌نگه‌ به‌ری سۆسیالیزم له‌داکۆکی کردن له‌ سه‌رکرێی کرێکار وعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تائه‌وپه‌ری هه‌وڵی خۆی بدات ، به‌ڵام ناتوانێت وه‌ک پارتی ژینگه‌ داکۆکیکه‌ر بێت له‌ ژینگه‌ی وڵات ..


    په‌راوێز :
    یه‌که‌م کتێب که‌ رۆڵی هه‌بووه‌ له‌ هه‌ژاندنی بیری ئیکۆلۆژی له‌جیهاندا ونوسه‌ره‌که‌ی ( ڕاچێڵدکالسۆن) ه‌ ئه‌و له‌وێدا ده‌لێت ئه‌گه‌ر ده‌رمانی DDT زۆر به‌کاربهێنین بۆ کوشتنی مێروه‌کان ئه‌وه‌ده‌بێته‌ هۆی به‌هاره‌که‌مان به‌هارێکی بێده‌نگ بێت .‌



    ناساندنێکی خێرا بۆ ڕێبوار حه‌سه‌ن :
    ئه‌و له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌. زانکۆی له‌کوردستان ته‌واوکردووه‌ به‌شی زانستی جیۆلۆجی ساڵی 1981-1982 ، وه‌ ماجێسته‌ر هێناوه‌ له‌به‌شی ده‌ر‌هێنانی نه‌وت له‌ مۆسکۆ، کاتێك هاتۆته‌ ووڵاتی سوید ساڵی 1991، له‌ووڵاتی سویدیش له‌ ستۆکۆڵم ماجێسته‌ری له‌ زانستی ژینگه‌زانییدا هێناوه‌.. ساڵی 1995 بووه‌ به‌ئه‌ندامی پارتی سه‌وزی سووید ،‌پارتی سه‌وز یه‌که‌م پارت بوو خۆی تیا دۆزییه‌وه‌ له‌ سوید. دیسان هاوبه‌شی زۆرڕیکخراوی تری کردووه‌ له‌وانه‌ ڕێکخراوی دۆستانی زه‌میین ، کۆمه‌ڵه‌ی سرووشت پارێزانی ووڵاتی سووید. وا نزییکه‌ی 11 ساڵه‌ من ئه‌ندامی چالاکی شاره‌وانی شاری ستۆکۆڵمم Membrer of the Stockholm city Council ، وه‌ سه‌رۆکایه‌تی ئاوی ستۆکۆڵم Stockholm Water Company ، ده‌کات ‌ هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌بردنی پارتی ژینگه‌ی سوید نوێنه‌رو لێپرسراوی پارتی سه‌وزه‌ له‌ به‌شێکی ستۆکۆڵمدا. کاندیدی په‌رله‌مانی سوید بووه‌ له‌دواهه‌ڵبژاردنی سویدا


    سازدانی گفتوگۆ : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری
    سه‌رنج : سه‌رجه‌م مافه‌کان بۆ ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی شرۆڤه‌و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی پارێزراوه‌ .له‌هاوڵاتی ژماره‌ 477 ده‌رچوی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 2008.11.26 لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵ وسیاسه‌ت ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌خوێنیته‌وه‌ .
    وێنه‌ی بابه‌ت ـ ڕێبوار حه‌سه‌ن
    چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

    نووسراوه‌ له‌لایه‌ن:
    قوربانت بم وه باى شه وى- ئاوله مالمان ده ست نا كه وى. كا كه ريبوار ئه م كا ته ت شاد برام له شاره حه يا ته كه ى جه نا بت وابى ليبرسينه وه و نه شاره زايي و كه م ته رخه مى ليبرسراوان وا خه ريكين له تينوانا كوير ئه بين له م شاره ى ئيمه له سه ر جه ند بنا غه يه ك ليبرسراوان دا ئه نرين و له روى ئه كا ديمى و شاره زايي يه وه(ده م داخه و جا و بنو قينه) بو نمونه ليبرسراوى به شى زياده ره وى يه كيكيان دا ناوه كه بيشتر و له زه ما نى ئاوو زوريدا( جابى مصلحه) بوه و بياوو كونده ى ( نزارى محمد حسن عمادى) كونه نا ئئب محا مضى سليمانى و ملا زم محسين بو وه ئامر مجموعه ى جيش الشعبى بو له قا عدةى بكرى يه كه م و منيش يه كيك بوم له و كه سا نه ى كه له مجموعه كه ى ئه ودابوم و به لام باش راكردنم بو ئيرا ن ئيتر ئه م بيا وه نه زا نه جا هله بو به ليبرسراوى به شى تقريرنوسين له ها ورييانى و ئيستا ش هه ر ئه م كا ته مه سئولى به رو به حره و به ئاره زوى خوى ئا و ئه بريت و ئه دا ت و ته نها له م شاره دا له من ئه تلرسيت و نا ويريت له با زاريشا بم بينيت و نا وى خوى نا وه كما ل قه ره داغى و ئيمه ش له قه ره دا خا بيا وى وا ما ن نه بيستوه و هه ر به كمالى جيش الشعبى يا ن جا بى يا ن هه ندى جار كا ك نزار به هينيش با نكى ئه كرد ئيستا ئه وه مه سئولما نه و ساليش به م بى بارانية و بشتى به يه كيكيش قا ئيمه تا ئيستا بو م ده ر نه كه و توه ئه و براده ره كى يه و خو ئه وا نى تريش روزيك له روزان به و هه مو ئيمكا نيات و باره زوريه وه نه ها تونه ته كه ره كيك و بزانن باسى ئا و نه بون جيه و روزانه جى روئه دات من خوم جه ند روزيك له مه و به ر به بشتى كما لو نه به زنا ويك درا وسى كه م ئا وه كه ى بريبوم كا تيك ئه وه م زانى كه وره و بجوكى شارم ئا كاداركرد به فرهادى مديرى مردوى ئاوه وهو كمالى جيش الشعبيش به لام كما ل هه رجى غيره ت له قنكيا بو نه ى ويرا بم بينيت و ئه وا نى تريش هه ركويشيان بى نه دا و خه ريكيش بو بيات وى تيا بكوزريت ئيتر ئه مه بياوه كا نى ئاوى ئيمه ن توش خوت خه ريك مه كه به م كارا نه ى لاى ئيمه وه و ئيمه تا زه حسابما ن له كه ل جه معى شه هيدانه.

    نووسراوه‌ له‌لایه‌ن:
    ده‌ستان خۆشبیت بۆئه‌م بابه‌ته‌له‌گه‌ڵ ڕێزمدا

    بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

    ناو:
    ئیمه‌یل:



    تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
    ١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
    ٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
    ٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.


     
    گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
    گه‌ل
    پارته‌سیاسییه‌کان
    دوژمنانی گه‌لی کورد
    شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


    بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





     




    ئه‌میر قادر












    دۆسیه‌




    ته‌وه‌ر




    ڕاپۆرتی شیكاری




    بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














     
    ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
    له‌ ئه‌وروپاوه‌
    وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
    ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

    پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
    پرسی شرۆڤه‌ :
    هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

    پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
    له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
    به‌شی ته‌کنیک
    له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

    ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
    لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

    سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved