تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com     

16 Dec 2008
ڕیفۆرم، چاکسازی. ئه‌و باسه‌یه‌که‌ئێستا ته‌واوی میدیای کوردی داگیر کردووه‌، له‌زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری چاوپێکه‌وتن و لێدوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم و حیزبه‌سیاسییه‌کاندا باس له‌چاکسازی له‌به‌ڕێوه‌بردندا ده‌کرێت. هیچ که‌سێکیش خۆی به‌به‌رپرسی ئه‌و باره‌ناله‌باره‌نازانێت که‌ئێستا بووه‌ته‌خۆره‌و جه‌سته‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌هه‌رێمایه‌ته‌ییه‌ی کوردی گرتۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌ی که‌به‌زه‌قی دیاره‌و وه‌کو ڕێکخراو یان باڵێکی ناو حیزب کاری له‌سه‌ر ده‌کات، ڕیفۆرمه‌کانی ناو(ی.ن.ك)ه‌. هه‌ڵبه‌ته‌چاکسازی کردن مه‌به‌ست له‌ئۆپۆزسیۆن یان جێگره‌‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نییه‌ بۆ گۆڕینی، به‌ڵکو هه‌مان لایه‌ن یان حیزب یان گروپ و تاقمن، لێ (ده‌یانه‌وێت) یان ویستی دوباره‌داڕشتنه‌وه‌و ده‌ستکاری کردنی ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردنه‌له‌سه‌ر بنیادی جیاوازی له‌بیرکردنه‌وه‌و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌کردندا‌، گه‌ر نا هه‌مان ستراتیجیه‌ت و هه‌مان ناو و هه‌مان شته‌.
خه‌ڵکی کورد به‌درێژایی ده‌یان ساڵ پشتیوانی له‌حوکمی خۆیی کردووه‌، باجی ته‌واوی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یان داوه‌که‌به‌رهه‌می سیاسه‌تێکی خێڵه‌کییه‌، سه‌رکردایه‌تی کردنی کورد له‌لایه‌ن خێڵه‌وه‌کاریگه‌رییه‌کی خراپی هه‌بووه‌، دیاره‌مه‌به‌ست له‌خێڵ ته‌نها خودی خێڵ ناگرێته‌وه‌به‌ڵکو که‌لتووری خێڵ له‌چوارچێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی و به‌ڕێوه‌بردندا که‌به‌مێژوویه‌کی دوور و دێژدا تێپه‌ڕیوه‌و چووه‌ته‌قاڵبی حیزب و ڕێکخراوه‌وه.
حیزب و ڕێکخراوه‌کوردییه‌کان به‌نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و چینایه‌تییه‌وه‌، زاده‌ی خێڵن، ئه‌مانه‌به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌له‌چوارچێوه‌و که‌لتووری خێڵ ده‌رچن به‌رهه‌مێکی خێڵه‌کییان بۆ به‌ڕێوه‌بردن پیاده‌کردووه‌، کاتێکیش ده‌یانه‌وێت ڕیفۆرم له‌ئه‌دای کارکردن و به‌ڕێوه‌بردندا بکه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه‌له‌ڕیفۆرمی خێڵ تێناپه‌ڕن.
ئاشکرایه‌کورد له‌هه‌رێمه‌که‌یدا حکومه‌تێکی تایبه‌ت به‌خۆیان پێك هێناوه‌که‌مامه‌ڵه‌و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنیان تایبه‌ته‌به‌ خۆیان و له‌هیچ جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا و به‌درێژایی مێژوو ته‌نها ئه‌وان توانیویانه‌ئه‌وه‌نیشانی دنیا بده‌ن که‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك چه‌ندین خێڵی جیاواز سه‌رکردایه‌تی بکات و له‌سه‌ر هیچیش کۆك نه‌بن، هه‌ر ڕێکه‌وتنێکیش بکرێت له‌نێوانیاندا ئه‌وا ته‌نها له‌هه‌ندێ لایه‌ن و شێوه‌دا یه‌ك ده‌گرن، لێ له‌ڕاستیدا جیاوازن، ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی نمونه‌یه‌کی به‌رچاوه‌ و هاتاکو ئێستا به‌ته‌واوی له‌حکومه‌تدا یه‌کیان نه‌گرتووه‌.
خێڵه‌کان له‌‌حیزبه‌کانیاندا هه‌میشه‌بانگه‌شه‌ی چاکسازی ده‌که‌ن، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش وه‌کو خێڵێك بانگه‌شه‌ی ڕیفۆرم ده‌کات، چونکه‌له‌به‌ڕێوه‌بردنی خێله‌کیدا ژنان ئه‌و مافه‌یان نییه‌داوای ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، له‌م ڕیفۆرمیسته‌خێله‌کییانه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتیمانیشدا ژنان هه‌ر هه‌مان ژنانن و گۆڕانیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌. چونکه‌ئه‌وه‌ی به‌ڕوونی دیاره‌له‌ناو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م حیزبه‌دا ته‌نها ژنێکیش نییه‌، ئیتر ئه‌م خێڵه‌ڕیفۆرمانه‌گۆڕانکاری یان چاکسازی له‌کوێدا ده‌که‌ن، به‌مه‌رجێ هه‌تاکو ئێستا هیچ پرۆژه‌یه‌کیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌گه‌وره‌و زه‌قه‌نییه‌.ده‌بوو پرۆژه‌یه‌کیان پێشکه‌ش بکردایه‌هه‌ر هیچ نه‌بێت به‌خاڵێك ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌یان بکردایه‌و به‌نیسبی له‌سه‌دا ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ئه‌و مه‌حشه‌ره‌ی که‌له‌حیزبه‌که‌ی ئه‌واندا هه‌ڵواسراوی پشتوێنی پیاوه‌کانیانن دیاری بکردایه‌.
ڕیفۆرم له‌ناو حیزبێکی خێڵه‌کیدا چۆن ده‌توانێت سه‌رهه‌ڵبدات و جێ به‌جێ بکرێت گه‌ر خودی ئه‌و خێڵه‌ئاماده‌ی گه‌شه‌کردن نه‌بێت و پیلانێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی بۆ دانه‌ڕێژرابێت؟. گه‌ر ڕیفۆرمه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌یانه‌وێت به‌ڕاستی چاکسازی بکه‌ن، ئه‌وا پێویسته‌ڕیفۆرم له‌بیرکردنه‌وه‌و ئه‌دا و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌نگاوه‌کورته‌کانی خۆیاندا بکه‌ن. پێویسته‌هه‌نگاو له‌حیزبی بوونی خێڵه‌وه‌به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌بوونی حیزبه‌وه‌هه‌ڵهێنن.
پێویسته‌ڕیفۆرمه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌وه‌یان بیر نه‌چێت که‌یه‌کێتییه‌که‌یان خێڵێکی که‌مێ پێشکه‌وتوو و جیاوازه‌له‌چاو خێڵه‌ڕکابه‌ره‌که‌ی به‌رامبه‌ریان، ئه‌و خێڵه‌ی دی که‌له‌چوارچێوه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندایه‌توانای به‌رگه‌گرتنی هیچ جۆره‌چاکسازییه‌کی خێڵه‌کی نییه‌، هه‌ر جۆره‌پێشهاتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو زیان ده‌گه‌یه‌نێته‌خێڵێکی که‌مێك مۆدێرن.
گه‌ر ڕیفرمی خێڵ ته‌نها بریتی بێت له‌لابردنی که‌سه‌کان و له‌ئه‌نجامی بوددجه‌زۆر و زه‌وه‌نده‌که‌ی کوردستان سه‌ری هه‌ڵدابێت، ئه‌وا نه‌کردنی چاکتره‌. چونکه‌که‌لتووری خێڵ پێویستی به‌گۆڕانه‌نه‌کو ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردنی خێڵ، یان سه‌رکردایه‌تی کردنی.
گه‌ر مشت و مڕی ناو ڕیفۆرمه‌کانی خێڵه‌کوردییه‌کان له‌ئێستادا له‌سه‌ر کورسییه‌کانی خێڵ بن، له‌سه‌ر چۆنێتی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات بێت، ڕیفۆرم نییه‌. به‌ڵکو هه‌وڵی لادانی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی خێڵه‌. پێویسته‌ڕیفۆرمه‌کانی ناو یه‌کێتی ئه‌وه‌بێننه‌وه‌پێش چاوی خۆیان که‌چۆن ده‌توانن گۆڕانکاری له‌بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا بکه‌ن؟، چۆن ده‌توانن که‌لتووری خێڵ بگۆڕن؟، چۆن ده‌توانن پێشهاته‌کان ببینن و دووربینانه‌بڕواننه‌داهاتووی گه‌له‌که‌یان؟.چۆن ده‌توانن گوێ بگرن و خه‌ڵکی تر قبوڵ بکه‌ن؟،گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ر هه‌مان گروپ و کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکی ساڵه‌های ساڵی پێش چاوی خه‌ڵك بن جیاوازییان چییه‌؟، کاتێك هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌نی کورسی بوون له‌حکومه‌تدا و له‌حیزبیشدا هه‌مان کورسییان پێ بدرێته‌وه‌که‌واته‌ته‌نها گۆڕینی که‌سه‌کان بوون. تۆ بڵێ ی ئه‌م که‌سانه‌له‌کاتی خۆیدا گه‌لێ توانایان هه‌بووبێت و به‌کاریان نه‌هێنابێت، تۆ بڵێ ی ئه‌مانه‌به‌رده‌وام خه‌ریکی چاکسازی بووبێتن و ئێمه‌پێمان نه‌زانیبێت؟.
که‌لتووری خێڵ پێویستی به‌گۆڕینی ڕیشه‌یی هه‌یه‌، پێویستی به‌بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌هه‌یه‌، پێویستی به‌سه‌رکردایه‌تی کردنی ئه‌و شۆڕشه‌هه‌یه‌، پێویستی به‌سه‌رکرده‌یه‌، پێویستی به‌پرۆژه‌و ستراتیژیه‌ته‌، پێویستی به‌دیدگا نوێکانه‌، پێویستی به‌گه‌نجان و ژنانه‌، پێویستی به‌هه‌وڵ و تێکۆشانه‌، پێویستی به‌ده‌رچوونه‌له‌بڕیاری ناو ژووره‌تاریکه‌کان، پێویستی به‌قوربانی دانه‌، پێویستی به‌ئازایی و ئازادی هه‌یه‌. پێویسه‌ڕیفۆرمیسته‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتی ڕۆشنبیری خێڵ بشکێنن و ده‌رگا بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌بوون بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وان گه‌ر ده‌یانه‌وێت چاکسازی بکه‌ن پێویسته‌کلکه‌کانی خۆیان ببڕن، ئه‌و کلکانه‌ی بێجگه‌له‌وێنه‌یه‌کی ناشیرین چیدیکه‌نیشان به‌خه‌ڵك ناده‌ن.

لوقمانی حاجی که‌ریم
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.


 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved