تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com     

21 Dec 2008
ئه‌حمه‌دزاویتى: كاتێك سوپاى توركیا داخلى كوردستان بوون بۆ وێنه‌گرتنى ئه‌و ته‌یاره‌ توركیه‌ى كه‌وتبۆ خواره‌وه‌، (36) سه‌عات به‌پێیان رِۆیشتین

ئه‌حمه‌د زاویتى: ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك جێگاى نارِازیبوونى سه‌ركردایه‌تى كوردیش بووبێت هه‌ربڵاومان كردۆته‌وه‌
.

ئه‌حمه‌د زاویتى: له‌كوردستان ته‌قدیرى رِۆژنامه‌وانى بیانى له‌رِۆژنامه‌وانى كورد زیاتره‌

ئه‌حمه‌د زاویتى: هوشیار زێبارى وتى زۆر حه‌ز له‌جه‌زیره‌ ناكه‌ین به‌ڵام ناتوانین ته‌ماشاى نه‌كه‌ین

دیمانه‌ : ئیبراهیم عه‌باس : هه‌ولێر
ئیبراهیم عه‌باس: رِه‌نگه‌ بۆخوێنه‌رى كورد پێویست بێت بزانێت ئایا بیرۆكه‌ى دامه‌زراندنى جه‌زیره‌ وه‌كو موعجیزه‌یه‌كى رِاگه‌یاندنى عه‌ره‌بى هى میرى قه‌ته‌ره‌، یان شێخ قه‌رزاوى؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: كه‌ناڵى جه‌زیره‌ پرِۆژه‌ى وڵاتى قه‌ته‌رِه‌، ئه‌میر ده‌ورێكى سه‌ره‌كى هه‌یه‌ له‌م بابه‌ته‌، ویستیان كه‌ناڵێكى ئه‌وتۆ دروستبكه‌ن كه‌جیاوازبێت له‌رِاگه‌یاندنى فه‌رمى عه‌ره‌بى و له‌م رِێگایه‌وه‌ بتوانن زیاتر له‌ده‌وڵه‌تانى ترى كه‌نداو بێنه‌ پێش، له‌رِاستیدا فیعله‌ن قه‌ته‌ر هاته‌ پێش، تائه‌و ئاسته‌ى ئێستا زۆر كه‌س ده‌ڵێن قه‌ته‌ر تابعى جه‌زیره‌یه‌، یان جه‌زیره‌ تابعى قه‌ته‌ر؟ به‌رِاى من شێخ یوسف قه‌رزاوى وه‌كو شه‌خسێك چ له‌دانانى بیرۆكه‌و چ له‌دامه‌زراندنى قه‌ناته‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌دامه‌زراندنى جه‌زیره‌وه‌ نییه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: زۆرجار ده‌گوترێت جه‌زیره‌ بیرۆكه‌ى یوسف قه‌رزاوییه‌وه‌و بیرۆكه‌كه‌ له‌جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌ كه‌چۆن ئایینى ئیسلام له‌و جه‌زیره‌ گچكه‌یه‌وه‌ به‌دونیادا بڵاوبۆووه‌ جه‌زیره‌ش په‌یمامه‌ ئیعلامیه‌كه‌ى به‌هه‌مان شێوه‌یه‌یه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: نازانم. رِه‌نگه‌ ئه‌مه‌بۆچوونى هه‌ندێك كه‌سبێت، به‌ڵام من واى نابینم، رِه‌نگه‌ ئه‌وه‌ جۆره‌ گه‌وره‌كردنێكى قه‌رزاوى بێت. ئێستا جه‌زیره‌ چه‌ندان كه‌ناڵى جۆراوجۆرى هه‌ن، ئایا ئه‌وانه‌ بیرۆكه‌ى كێن؟ بۆنموونه‌ ئێستا جه‌زیره‌ى ئینگلیزى به‌رِاى هه‌ندێك كه‌س پێشكه‌وتووتره‌ له‌جه‌زیره‌. نا جه‌زیره‌ بیرۆكه‌ى میرى قه‌ته‌رو بنه‌ماڵه‌ى میرى قه‌ته‌ره‌، چونكه‌ پاره‌یه‌كى زۆریان هه‌بوو ده‌یانه‌ویست به‌م پاره‌یه‌ قه‌ته‌ر پێش بخه‌ن و له‌م ئامانجه‌شیان سه‌ركه‌وتووبوون.

پرسیار: بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى جه‌زیره‌له‌هه‌ولێر ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ كێ و بۆ كه‌ى؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: پێش لێدانى عێراق وه‌زاح غه‌نفه‌ر مدیر عامى جه‌زیره‌ى ئێستا په‌یامنێرى جه‌زیره‌بوو، پرِۆژه‌ى فیلمێكى هه‌بوو له‌سه‌ر كورد، ئه‌و كاته‌ من په‌یامنێرى ئیسلام ئۆنلاین بووم، سێ بابه‌تى درێژم له‌سه‌ر كورد نووسیبوو، كاتێك وه‌زاح ئه‌و بابه‌تانى بینیبوو په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم، پێوتم دێم بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى فلمێك له‌سه‌ر كورد دروست بكه‌م و حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵم ئیش بكه‌ى، هه‌ڵبه‌ت منیش زۆرم پێخۆش بوو، كه‌هات ئه‌و كاته‌بوو كه‌خه‌ریكبوو شه‌رِ له‌سه‌ر عێراق دروست ببێت، جه‌زیره‌ وتیان واز له‌كاره‌كه‌ى خۆت بێنه‌ ته‌ختیه‌ى شه‌رِ بكه‌ له‌كوردستان. ئه‌وه‌بوو شه‌رِه‌كه‌ رِویداو بۆ ته‌ختیه‌ى ئه‌و شه‌رِه‌ شه‌ورِۆژ به‌یه‌كه‌وه‌ بوین، له‌گه‌لڕ رِوخانى سه‌ددام نووسینگه‌ى به‌غدا درابه‌ وه‌زاح و ئیشى كوردستان وه‌كو منه‌سقێك به‌من درا، دواتر رِۆیشتمه‌ ده‌وره‌یه‌كى په‌یامنێرى له‌به‌غداو ده‌وحه‌، پاش ئه‌وه‌ وه‌كو په‌یامنێرێك له‌مانگى (11ى 2003) وه‌رگیرام . ئێستا وه‌كو هه‌موو نووسینگه‌ى دنیا ته‌عامل له‌گه‌لڕ ئێمه‌ ده‌كرێت چونكه‌ یه‌كه‌م كه‌ناڵى ئاسمانى جیهانى كه‌نووسینگه‌ى هه‌بێت له‌كوردستان جه‌زیره‌بوو.

ئیبراهیم عه‌باس: چه‌ند كارمه‌ندو رِۆژنامه‌نووسن، ئایا كارمه‌ندى ئافره‌تتان هه‌یه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: (11) كارمه‌ندین به‌شۆفێرو مسته‌خدم و حه‌ره‌س و فه‌نى و مهندیس و په‌یامنێرو وێنه‌گر، هه‌ندێك له‌براده‌رانمان دوو ئیش ده‌كه‌ن، هیچ كارمه‌ندێكى ئافره‌تمان نییه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: بوودجه‌ى نووسینگه‌كه‌تان چه‌نده‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: له‌زمنى ئه‌و گرێبه‌سته‌ى له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ ئیمزامان كردووه‌، به‌پێ ئه‌و عه‌قده‌ نابێت قسه‌ له‌وه‌ بكرێت. به‌ڵام بۆ زانینت میزانیه‌ى ئێمه‌ مه‌فتوحه‌، چونكه‌ هه‌ندێك مانگ هه‌یه‌ رِه‌نگه‌ (5000$) دۆلار یان (10000$) دۆلار سه‌رف ده‌كه‌ین به‌ڵام هه‌ندێك مانگ هه‌یه‌ زیاتر یان كه‌متر سه‌رف بكه‌ین. هه‌ر ئیشێك بكه‌م بۆ جه‌زیره‌ هیچ گرفتى ماددیمان نییه‌، هه‌گیز له‌جه‌زیره‌ ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێن نابێت له‌وه‌ كه‌متر یان زیاتر سه‌رف بكه‌ن.

ئیبراهیم عه‌باس: به‌رپرسانى كوردستان تاچه‌ند هاوكارتانن؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كانى مانه‌وه‌ى جه‌زیره‌له‌كوردستان و دانه‌خرانى وه‌كو شاره‌كانیترى عێراق ئه‌وه‌یه‌كه‌ هاوكارى و پشتیوانى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردو پارته‌سیاسییه‌كان و شه‌قامى كورد له‌گه‌ڵ ئێمه‌ باشه‌، پشتیوانیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ رِێگایان داوه‌ به‌ئازادى ئیشى خۆمان بكه‌ین.

ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌و هاوكاریه‌ زۆره‌ بۆچى ده‌گه‌رِێته‌وه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: حیكمه‌تى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردو به‌رپرسانى كورده‌ كه‌توانیان به‌عه‌قڵ ته‌عامل له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ بكه‌ن. هه‌بوونى جه‌زیره‌ له‌كوردستان زۆر زۆر گرنگتره‌ له‌نه‌بوونى. بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردى یان حكوومه‌تى كوردى گله‌یى له‌به‌رنامه‌یه‌ك یان سیاغه‌ى هه‌واڵێكى جه‌زیره‌ هه‌بێت ده‌توانن له‌رِێگاى ئێمه‌ ئه‌و گله‌یه‌ بگاته‌ ته‌حریرى جه‌زیره‌.

ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌گه‌رچى جه‌زیره‌ هه‌واڵى زۆر وروژێنه‌ر له‌دونیادا بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌كوردستان كه‌ناڵه‌كه‌ى ئێوه‌ كارى له‌م جۆره‌ ناكات بۆچى؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: ئێمه‌ رِووداوه‌كانى كوردستان له‌ئاستى جه‌زیره‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر خراپى قیرتاوى كۆڵانێك له‌سلێمانى یان دهۆك و هه‌ولێر هه‌بێت ئه‌وه‌ بۆ جه‌زیره‌ نابێته‌ هه‌واڵ. به‌ڵام رِووداوێكى كوردستان ئه‌گه‌ر بنه‌ماكانى هه‌واڵى تێدابێت، جه‌زیره‌ پێش كه‌ناڵه‌كانیتر بڵاوى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌واڵێك جێگاى نارِازیبوونى سه‌ركردایه‌تى كوردیش بووبێت هه‌ربڵاومان كردۆته‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ شێوازه‌كانى هه‌واڵ ده‌زانین، هه‌ندێك هه‌واڵ هه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردنییه‌، یان له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌ به‌ڵام هه‌واڵه‌ بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆنموونه‌ ئێمه‌ یه‌كه‌م كه‌ناڵ بووین چوینه‌ قه‌ندیل بۆ ناو (pkk)ه‌و ئه‌وه‌ بۆته‌ جێى نارِازیبوونى توكیاو وه‌فدیان ناردووه‌ بۆ كوردستان و له‌كوردستانیش گله‌یمان لێكراوه‌ به‌ڵام ئێمه‌ كردوومانه‌. شتى خه‌راپ له‌سه‌ر كورد زۆر گه‌یشتۆته‌ رِاگه‌یاندنى عه‌ره‌بى بۆیه‌ رِاست نییه‌ ئێمه‌ كه‌دوو رِۆژنامه‌نووسى كوردین بێین شتى خراپ له‌سه‌ر كورد بڵاوبكه‌ینه‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ رِه‌نگه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك بڵێن ته‌نها شتى ئیجابى له‌جه‌زیره‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشلكارێكى زۆر ده‌كرێت، به‌ڵام ئێوه‌ له‌ته‌ختیه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌تان نه‌كرد؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: خۆى ده‌بێت هه‌موو غه‌رقێك به‌كامیرِا وێنه‌ى بگیرێت، به‌ڵام كامیرا قه‌ده‌غه‌بوو بچێته‌ هیچ بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و غه‌رقانه‌ى ده‌كرێن حیزبێك هه‌بێت جورئه‌تى ئه‌وه‌ى هه‌بێت به‌یانێك بڵاوبكاته‌وه‌و بۆمان بنێرێت بزانن چۆن بڵاوى ده‌كه‌مه‌وه‌. زۆر كه‌س هه‌بوون به‌منیان وتووه‌ ته‌زویر كراوه‌ به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوون بێت قسه‌ بۆ جه‌زیره‌ بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌و رِووداوه‌ى دهۆك بوو له‌گه‌لڕ یه‌كگرتوو ئێمه‌ ته‌خیه‌مان كرد وه‌كو رِووداوو. ده‌زانى له‌كوردستان رِه‌ئى معارز نییه‌، چونكه‌ حیزبى معارز نییه‌، زۆرجار له‌كاتى رِاپۆرته‌كاندا تووشى ئه‌و گرفته‌ ده‌بم، چونكه‌ رِه‌ئى شارعیش وه‌كو رِاى سه‌ركردایه‌تییه‌، بۆیه‌ هه‌ندێكجار من لاى خۆم ده‌ڵێم (وهناك بعز المراقبون) و رِه‌ئى تریش ده‌ڵێم هه‌رچه‌نده‌ كه‌سیش قسه‌ى نه‌كردبێت.

ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌گه‌ر رِاپۆرتێكى وروژێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌داى حكومه‌ت بڵاوبكه‌نه‌وه‌، پێتوایه‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئاسته‌نگ وگوشارتان بۆ دروست ده‌كات؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: ئێمه‌ به‌شێكین له‌واقعى كوردستانى و ناتوانین خۆمان له‌و واقعه‌ جیابكه‌ینه‌وه‌، ناڵێم گله‌یى له‌ئێمه‌ نییه‌ به‌ڵام ئه‌و گله‌یه‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستى فشارو هه‌رِه‌شه‌، ته‌مه‌نا ده‌كه‌ین نه‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه‌بڵێن زه‌ره‌ى شه‌خسى ده‌كه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رِووى كورد رِوویه‌كى هه‌رده‌م گه‌شبێت له‌رِاگه‌یاندنى عه‌ره‌بى، ئه‌گه‌ر بزانین تووشى فشاریش ده‌بین ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت ده‌یڵێن ئێمه‌ش هه‌ر وه‌كو رِۆژنامه‌نووسانیتر.

ئیبراهیم عه‌باس: بۆچى حكومه‌تى هه‌رێم رێكڵامى خۆى دا به‌ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و نه‌یدا به‌ئێوه‌ له‌كاتێكدا وه‌كو خۆت وتت جه‌زیره‌ له‌حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: وه‌كو رِۆژنامه‌نووسێكى كورد ئه‌و گله‌یمان له‌حكومه‌ت و له‌سه‌ركردایه‌تى كورد هه‌یه‌. ئه‌و ئاسانكاریه‌ى بۆ ئه‌لعربیه‌ ده‌كرێت بۆ ئێمه‌ ناكرێت له‌كاتێكدا العربیه‌ شتى خه‌راپیشیان كردووه‌ له‌سه‌ر كورد، به‌ڵام به‌قه‌د ئاسانكارى بۆ ئه‌وان ئاسانكارى بۆ ئێمه‌ نه‌كراوه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: ته‌له‌فزیۆن و سایته‌ عه‌ره‌بییه‌كان نووسینگه‌ى هه‌ولێرى جه‌زیره‌ به‌به‌كرێگیراوى ده‌سه‌لاَتى كوردى ناوزه‌د ده‌كه‌ن، چ رونكردنه‌وه‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: ئێمه‌ واجبێكمان هه‌یه‌ به‌جێی ده‌هێنین، ده‌زانین هه‌ندێك به‌باشه‌و هه‌ندێكیش به‌خراپه‌ باسمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌چاومان له‌وه‌یه‌ ستایش بكرێن نه‌ده‌ترسین به‌خه‌راپه‌ باسمان بكه‌ن. ئێمه‌ش مرۆڤین له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵه‌ بكه‌ین، به‌ڵام چه‌ند پێمان بكرێت هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ڵه‌نه‌كه‌ین و كارى خۆمان به‌باشى و به‌رِاستگۆیى بكه‌ین.

ئیبراهیم عه‌باس: باله‌و هه‌وڵنه‌دان بۆ نه‌كردنى هه‌ڵه‌وه‌ پرسیارێكیترت لێبكه‌م، هۆكارى ئه‌و رِووداوه‌ چیبوو به‌ر له‌دووساڵ له‌یاریگاى فه‌رِه‌نسۆ هه‌ریرى رِوویدا، ئایا بۆچى لێتان درا؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: وابزانم ئه‌و رِۆژه‌ یارى نه‌جه‌ف و هه‌ولێر بوو، هه‌رچى هانده‌رو مه‌لاعیب و پاسه‌وانه‌كانى پارێزگارو به‌رپرسه‌كان هه‌بوو هه‌موویان به‌شه‌رِهاتبوون. (به‌پێكه‌نینه‌وه‌) هیچ شت له‌ناو یاریگا نه‌مابوو كه‌به‌شه‌رِ نه‌چووبێت، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش به‌شه‌رِهاتن، گله‌یمان له‌حیمایه‌و ئاسایشه‌كانى ئه‌و كاته‌ هه‌بوو، ئه‌گه‌ر حه‌زمكردبایه‌ ئه‌و رِووداوه‌ گه‌وره‌ بكه‌م ده‌متوانى به‌ڵام نه‌مكرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌یانێكم له‌نێوان رِۆژنامه‌نووسان وبڵاوبكه‌مه‌وه‌و بۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردیشم نارد به‌ڵام بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره‌م نه‌نارد.

ئیبراهیم عه‌باس: له‌به‌رچى بۆ جه‌زیره‌ت نه‌نارد؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: له‌رِاستدا حه‌زم نه‌كرد خۆم گه‌وره‌بكه‌م، چونكه‌ پێى گه‌وره‌ ده‌بووم. به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بوو له‌كێبركێى وه‌رزشیدا دروست بوو نه‌ك كارێكى سیاسی، هه‌رچه‌نده‌ ئاسایش له‌ئێمه‌یداو زۆریش ته‌عدایان لێكردین، هه‌تا داخلى نه‌خۆشخانه‌ كرام، رِه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر به‌جه‌زیره‌م بگوتبایه‌ مكافه‌ئه‌م بۆ هاتبیایه‌ یان پتر بچووبمایه‌ پێش، رِه‌نگه‌ لێدانى منیش بچووبایه‌ زمنى ئه‌و گرتانه‌ى په‌یامنێره‌كانى جه‌زیره‌ كه‌هه‌موویان پێی گه‌وره‌بوونه‌، من حه‌زم به‌مه‌نه‌بوو حه‌زمكرد به‌شتیتر گه‌وره‌بم، وه‌كو كاتێك له‌چیایه‌كم ته‌یاره‌یه‌كى توركى بۆمباران ده‌كات. گرنگ به‌لاى من ئه‌وه‌ بوو لێكۆلێنه‌وه‌ له‌وه‌ كراو خۆشه‌ویستێكى زۆر له‌وه‌وه‌ بۆمن دروستبوو ، له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم لیژنه‌ ته‌شكیلكرا پارێزگا گرنگى زۆرى پێدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و كاك نێچرڤان به‌شه‌خسى خۆیان ته‌داخلیان له‌م بابه‌تكردو به‌شه‌خسى په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم.

ئیبراهیم عه‌باس: له‌وه‌ڵامى یه‌كێك له‌پرسیاره‌كانم باسى چوونت بۆ چیاى قه‌ندیل كرد، ئایا له‌كاتى چوونتان بۆ ئه‌وىَ ئاسته‌نگى زۆرتان بۆ دروست نابێت؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: ئاسته‌نگ زۆرن، ئاسته‌نگى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى هه‌رێم رِێگا نادات رِۆژنامه‌نووس بچنه‌ قه‌ندیل.

ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌ى ئێوه‌ چۆن له‌سنوورى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌رباز ده‌بوون؟
وه‌ڵام: ئێمه‌ وه‌كو رِۆژنامه‌نووسێك مجازه‌فه‌مان به‌ژیانى خۆمان ده‌كرد، به‌شه‌و له‌ناو به‌فر ده‌خه‌وتین، له‌رِێگایه‌ك رِۆیشتین (PKK) پێشوازیان لێنه‌كردین ناچار له‌رِێگایتر رِۆیشتین، تاگه‌یشتینه‌ جێگایه‌ك (PKK) پێشوازیمان بكات، له‌زاڵگه‌ى سۆران رِیشتین دوو كاتژمێر له‌به‌ر بارانبووین نه‌یانهێشتین برِۆین، گه‌رِاینه‌وه‌ رِانیه‌ له‌وێش قبووڵیان نه‌كرد تا له‌دێیه‌ك خه‌وتین و له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌ك چوین به‌م هۆیه‌وه‌ ئیشى خۆمانكرد. كاتێك سوپاى توركیا داخلى كوردستان بوون بۆ وێنه‌گرتنى ئه‌و ته‌یاره‌ توركیه‌ى كه‌وتبۆ خواره‌وه‌، (36) سه‌عات به‌پێیان رِۆیشتین، بۆزانیاریت ئه‌گه‌ر ئاسایش رِێگایان دابام به‌سه‌یاره‌ به‌دوو كاتژمێر ده‌گه‌شتمه‌ ئه‌و جێگایه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: وه‌كو رِۆژنامه‌نووسێكى كورد بائه‌و پرسیاره‌شت لێ بكه‌م، ئایا بۆچى سه‌ركرده‌كانى كورد ده‌رفه‌ت به‌كه‌ناڵه‌ بیانییه‌كان ده‌ده‌ن دیمانه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام داواى رِاگه‌یاندنه‌ ناوخۆیه‌كان بۆ دیمانه‌ رِه‌تده‌كه‌نه‌وه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: منیش ده‌ڵێم له‌كوردستان ته‌قدیرى رِۆژنامه‌وانى بیانى له‌رِۆژنامه‌وانى كورد زیاتره‌. ده‌زانى زۆر زۆر ئه‌و پرسیاره‌ له‌ئێمه‌ ده‌كرێت، ده‌ڵێن ئایا بۆچى ئه‌حمه‌د زاویتى له‌هه‌موو كۆنگره‌ رِۆژنامه‌نووسییه‌كان حازره‌؟ یه‌كێك له‌ رِۆژنامه‌نووسه‌كانى هه‌ولێر له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنێك (ناوى كه‌سه‌كه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ش ناڵێم) وتى: گله‌یم له‌مام جه‌لال و كاك مه‌سعوده‌ بۆچى جه‌زیره‌ له‌هه‌موو كۆنگره‌ رِۆژنامه‌نووسیه‌كانیان حازر ده‌بن و ده‌عوه‌تیان ده‌كه‌ن كه‌بۆخۆیان ده‌زانن جه‌زیره‌ كه‌ناڵێكى تیرۆرستییه‌، به‌ڵام به‌ئێمه‌ ناڵێن. ئه‌و براده‌ره‌ واده‌زانێت مام جه‌لال و كاك مه‌سعوود بۆخۆیان به‌شه‌خسى ته‌له‌فۆنیان بۆمن كردووه‌، نازانێت ئیشى منه‌ وه‌كو چۆن ئیسعافێك كاتێك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت ده‌چێت بۆ گواستنه‌وه‌ى برینداره‌كان، منیش وه‌كو رِۆژنامه‌نووسێكى میهه‌نى تابعى جه‌زیره‌ به‌رپرسم به‌رامبه‌ر جه‌زیره‌ ئه‌گه‌ر نه‌چمه‌ ئه‌و كۆنگره‌ رِۆژنامه‌نووسیه‌ كارى رِۆژنامه‌نووسى ناكه‌م، من ده‌چم به‌یانى تائێواره‌ له‌به‌ر هه‌تاو داده‌نیشم تا ته‌سریحێك وه‌رده‌گرم، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ نازانێت به‌و زه‌حمه‌تیه‌ ته‌سریحێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كاكه‌ وانییه‌ من له‌هه‌واڵ ده‌گه‌رِێم، هه‌واڵ له‌من ناگه‌رِێت.

ئیبراهیم عه‌باس: تاچه‌ند سوود له‌رِۆژنامه‌كانى ناوخۆ وه‌رده‌گرن بۆ په‌یداكردنى هه‌واڵ، ئایا هه‌واڵه‌كان به‌وه‌رگێردراوى ده‌ده‌ن به‌ده‌وحه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: ئێستا سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى هه‌واڵه‌كانى ئێمه‌ رِۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆن و رِادیۆى ناوخۆن. ئێمه‌ زۆر هه‌واڵ ده‌ده‌ین به‌جه‌زیره‌ به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌(10) هه‌واڵ یه‌كێكیان بڵاوبكرێته‌وه‌. ئێمه‌ هه‌مووشتێكى گرینگ بۆ عه‌ره‌بى وه‌رده‌گێرِین ده‌یده‌ین به‌ده‌وحه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: ئایا ئێستا ته‌نها كارى رِۆژنامه‌نووسى ده‌كه‌ى، یان هاوكات پابه‌ندبوونێكى سیاسشت هه‌یه‌؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: نا من موته‌فه‌رغم بۆ كارى رِاگه‌یاندن، به‌ڵام دیراسات ده‌خوێنم، ده‌وراتم هه‌یه‌، ده‌نووسم، به‌ڵام هیچ كارێكى سیاسى ناكه‌م.

ئیبراهیم عه‌باس: ئه‌ى پێشنه‌ى سیاسیت؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: من ناسراوم كه‌فكرێكى ئیسلامیم هه‌یه‌، له‌منداڵییه‌وه‌ ئیلتزامێكى ئایینیم هه‌بووه‌، پێشوتر له‌رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى بووم له‌دهۆك هه‌تا ساڵى 1999، له‌و ساڵدا هاتمه‌ هه‌ولێر هه‌ر له‌رِاگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كارم ده‌كرد تا ساڵى 2003 كه‌له‌گه‌ڵ جه‌زیر ده‌ستم به‌كار كرد.له‌وه‌ته‌ى له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ كار ده‌كه‌م وازم له‌ئیشى حیزبى هێناوه‌.

ئیبراهیم عه‌باس: هه‌موو متابعێكى هه‌واڵ له‌كوردستان پێویستى به‌جه‌زیره‌ ده‌بێت، ئایا جه‌زیره‌ له‌ده‌وحه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانن؟
ئه‌حمه‌د زاویتى: به‌ڵىَ ده‌زانن كه‌له‌كوردستان ئه‌و كاته‌ى جه‌زیره‌ له‌ئه‌نه‌لۆك نه‌ما زۆربه‌ى خه‌ڵك سه‌ته‌لایته‌كه‌ى خۆیان كرده‌ دیجیته‌ڵ له‌به‌ر جه‌زیره‌، ده‌زانن كه‌هیچ ماڵى كورد نییه‌ كه‌ته‌ماشاى جه‌زیره‌ نه‌كه‌ن.
سه‌ركره‌كانى كوردیش كاتێك دیمانه‌ له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كه‌ناڵى جه‌زیره‌ یه‌كه‌م كه‌ناڵى سه‌ته‌لایته‌كه‌یانه‌، جه‌نابى سه‌رۆك كاك مه‌سعود ئه‌و قسه‌یه‌ى كردووه‌، كاك هوشیار زێبارى وتى زۆر حه‌ز له‌جه‌زیره‌ ناكه‌ین به‌ڵام ناتوانین ته‌ماشاى نه‌كه‌ین، ئێستا جه‌زیره‌ ده‌زانن كه‌كورد به‌چاوێكى رِێزو ته‌قدیر ته‌ماشاى جه‌زیره‌ ده‌كه‌ن.

پڕۆفایل :
- ئه‌حمه‌دحوسێن ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ ئه‌حمه‌د زاویتى 1966 له‌به‌غداد له‌دایكبووه‌.
- دواى ته‌مه‌نى (4) ساڵى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ دهۆك .
- 1990 جیۆلۆجى ته‌واو كردووه‌ له‌زانكۆى موسڵ .
- 1996 كۆلیژى شه‌ریعه‌ى زانكۆى دهۆكى ته‌واو كردووه‌.
- له‌رِێگاى ئینته‌رنێته‌وه‌ قوتابى خوێندنى باڵایه‌ له‌(زانكۆى حوره‌)ى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر رِاگه‌یاندن.
- له‌( 2003) له‌گه‌ڵ جه‌زیره‌ كارده‌كات و ئێستا به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌ولێرى جه‌زیره‌یه‌.
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن:
dastan xosh barasty babtakan jegay rezu qadra bo hamw kurdeki am duniaia 2 bara hardam sarkawtubn

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن:
ده‌ستان خۆش بابه‌تێکی گرنگه‌ چاو پێکه‌وتنێکی جوان پڕ له‌ وشه‌ی جوان

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن:
بة راستى ديداريَكى طرنطة دةست خوش كاك عةباس

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.


 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved