تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێندا
info@shrova.com     

11 Nov 2009
یەك كاژێر و نیو، لە نوسینگە بچوكەكەی گفتوگۆی دەرەوەی ریكۆردمان لەگەڵ سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا كرد، لەبارەی زۆر مژار رای ئێمەی دەپرسی و خۆیشی قسەی لێدەكرد، قسەكانمان تێكەڵی دوكەڵی جگەرە كەم كوژاوەكانی ئەو و ئێمە بو. ئەو دو بەكالۆریۆسی لەبواری زانستی سیاسیدا هەیە، بەڵام گوتی تەنیا لەو دوساڵەدا ئەو زانستەی خۆی تەواو بەكارهێناوە. دوای ئەو گفتوگۆیانە هەڤپەیڤینێكی 26 خولەكیمان لەبارەی بۆچون و هەنگاوە ئایندەییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەنجامدا:

رووداو: بزوتنەوەی گۆڕان چی لێدێت، وەك خۆی دەمێنێتەوە یان لە چوارچێوەیەكدا رێكیدەخەن؟
نەوشیروان مستەفا: ئێمە نابین بەحیزب، كە دەڵێم نابین بە حیزب مەبەستم ئەوەیە بە مەفهومی ستالینی نابین بە حیزب، واتە مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و لق و مەڵبەندی نابێت. دەمانەوێ ئەم بزوتنەوە نوێیە لەگەڵ خۆیدا كۆمەڵێك مەفهومی سیاسی تازەش بهێنێتە ئاراوە كە لەجیاتی ئەوەی حیزب ئەداتێك بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمەڵ و بەحیزبیكردنی، جوڵانەوەیەك بێت زیاتر پشت بە هەڵبژاردن و بەرنامەی سیاسی ببەستێ بۆ هەڵبژاردن. ئەو جوڵانەوەیە لەجیاتی ئەوەی لە شێوەی دامەزراوەیەكی سەربازیدا رێكبخرێ وەك ئەوەی حیزبە ستالینییەكان و تاڕادەیەكیش تائێستا حیزبە كوردییەكان بەوشێوەیە كاردەكەن، ئێمە دەمانەوێ شێوەیەكی نوێی كاری سیاسی بێنینە ئاراوە كە زیاتر حیزبەكانی ئەو وڵاتانە پەیڕەوی لێدەكەن كە تێیاندا هەڵبژاردن و پەنابردن بۆ سندوقی هەڵبژاردن كراوەتە پێوەری یەكەم، لەوانەیە بڵێین ئێمە ناتوانین لاسایی بەریتانیا یان فەرەنسا بكەینەوە، بەڵام خۆدەتوانین لاسایی پاكستان و هیندستان بكەینەوە.

رووداو: واتە دەتانەوێ ببنە حیزبێك لەسەر شێوازێكی مۆدێرن؟
نەوشیروان مستەفا: تائێستا بڕیارمان نەداوە ببینە حیزب.

رووداو: ئەو چوارچێوەیەی خۆتانی پێ رێكدەخەن بەشێوەیەك دەبێ كە بتوانن سود لەیاسای كۆمەڵەو حیزبەكان وەربگرن كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوە؟
نەوشیروان مستەفا: یاسایەكی لەوە نوێتر هەیە كە لەسەردەمی پۆل بریمەر دەرچوە، ئەویش یاسای رێكخستنی قەوارەو حیزبە سیاسییەكانە، ئێمە زیاتر پەیڕەوی لەوە دەكەین و، ئێمە بەگوێرەی ئەو یاسایە مافی ئەوەمان هەیە وەك قەوارەیەكی سیاسی لەسەرتاسەری كوردستانی عێراقدا كاربكەین و بارەگامان هەبێت . ئێمە پشتمان بە فەرمانی ژمارە 97ی سەردەمی بریمەر بەستوە كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانیش تائێستا بەگوێرەی ئەو فەرمانە كاردەكات.

رووداو: زۆر داوادەكرێ لە ئێوەش كە بۆ هەڵبژاردنەكانی بەغدا لەگەڵ یەكێتی و پارتیدا بن، دوا بڕیارتان لەبارەی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراقدا چییە، بەلیستی سەربەخۆ بەشداریی دەكەن؟
نەوشیروان مستەفا: بەداخەوە ئەو دو حیزبە پەیوەندی كوردستانی عێراق و پەیوەندی نەتەوەی كوردیان لەعێراقدا كورت كردوەتەوە بۆ پەیوەندیی دو حیزب لەگەڵ بەغدا كە ئێمە پێمانوایە ئەوە پەیوەندیی نەتەوەی كوردە لەگەڵ نەتەوەی عەرەب و پەیوەندیی هەرێمی كوردستانە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لە بەغدا. ئێمە پێمانوایە دەبێ ئەمە بگۆڕین، ئەو گوتارە سیاسییەی ئێمە هەمانە، جیاوازە لە گوتاری ئەو دو حیزبە، گوتاری ئێمە دەیەوێ سەرلەنوێ پەیوەندی نێوان ئێمەو حكومەتی ناوەندیی عێراق لەسەر بنەمای دو نەتەوە بنیات بنرێتەوە، نەك لەسەر بنەمای چەند حیزبێك لەگەڵ حكومەت . ئێمە لەمەسەلە نەتەوەییەكاندا شتی جێگیر و هەروەها شتی گۆڕاویشمان هەیە. لەمەسەلە جێگیرەكاندا بێگومان ئێمە لەگەڵ هەمو حیزبە كوردستانییەكان دەبین، وەك چۆن ئەمجارە لەمەسەلەی هەڵبژاردن و دانی تایبەتمەندێتی بە كەركوك ئیسپاتمانكردو پشتیوانیمان لە نوێنەرانی كورد كرد لەبەغدا، چ لە پەرلەمانی كوردستان و چ لە پەرلەمانی عێراق.

رووداو: دوای دەركەوتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، ئێوە خۆتان ئازاد دەبینن لە هاوپەیمانێتی دروستكردن، بۆ نمونە كە هاوپەیمانیی كوردستان (پارتی و یەكێتی) ئیئتیلاف لەگەڵ لیستی ئیئتیلاف بكەن و ئێوەش لەگەڵ لیستی دەوڵەتی قانون بیكەن بۆ پێكهێنانی حكومەت؟
نەوشیروان مستەفا: ئەوە پرسیارێكی پێشوەختە، لەپاش هەڵبژاردن دەتوانین باسی ئەوە بكەین، چونكە دیارنییە كێ دەردەچێ و كێ دەرناچێ.

رووداو: بەڵام خۆتان بە پابەند دەبینن لە گەڵ هاوپەیمانی كوردستاندا ئیئتیلاف لەگەڵ یەك لیستی عێراقیدا بكەن؟
نەوشیروان مستەفا: ئەگەر شتی هاوبەشی نەتەوەییمان هەبێت بەڵێ.

رووداو: كابینەی نوێی حكومەت راگەیێندرا و پاش چەندان ساڵ سەرۆك وەزیرانێكی یەكێتی چوە هەولێر، ئەو پرۆسەیە چۆن دەبینن؟
نەوشیروان مستەفا: پێموایە دانانی كابینەی شەشەمیش بەهەمان سیستەمی سیاسی دانانی كابینەی پێنجەمە، كاتێك ئێمە باسی گۆڕینی شێوەی بەڕێوەبردن دەكەین، باسی گۆڕینی سیستەمی سیاسی دەكەین، مەبەستمان كودەتا نییە، باسی ئەوە دەكەین كە لە كوردستان هەڵبژاردن كراوە، وەك هەمو شوێنێكی دونیا كە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی زۆرینە رادەسپێردرێ بۆئەوەی حكومەت دروست بكات، ئەویش دەڕوات خۆی وەزیرەكانی دەدۆزێتەوەو پاشان وەزیرەكانی دەباتە بەردەم پەرلەمان و لەوێ دەنگی بۆ دەدرێ. ئەوەی من بیستومە ئەمجارەش وەك جارەكانی دیكە هەردو مەكتەبی سیاسی كۆمەڵێك وەزیریان ئامادەكردوەو داویانەتە سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت، ئەمە هەمان سیستەمی سیاسیی پێشوە، بۆیە لەو باوەڕەدا نیم ئەمانیش بتوانن ئەركەكانی خۆیان بەتەواوی جێبەجێ بكەن، چونكە تا ئەوكاتەی دەستێوەردانی راستەوخۆی حیزب لە كاری رۆژانەی حكومەتدا بمێنێ و تا ئەو رۆژەی دەستتێوەردانی حیزب لەدانان و لابردنی وەزیرەكاندا بمێنێ، تا ئەو رۆژەی دەستتێوەردانی راستەوخۆی حیزب لەكاری فراكسیۆنەكانی پەرلەماندا بمێنێ، لەسەر ئاسایش و پێشمەرگەو پۆلیس بمێنێ، لەسەر زانكۆ و بازاڕو لەسەر دەسەڵاتی دادوەری بمێنێ، گومانم نییە ئەوەی ئێمە دەمانەوێ نایێتەدی.

رووداو: بەڵام زۆركەس دەڵێن وەزیر پۆستێكی سیاسییەو دەبێ حیزب دایبنێ، ئێستا گوردستان گەیشتوەتە ئەو قۆناخەی وەزیری تەكنۆكرات دابنرێن و سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت بە پاڵێوراوەكانی حیزب بۆ وەزیری رازینەبن؟
نەوشیروان مستەفا: ئەمە پرسیارێكی زۆر زۆر گرنگە، یەكێك لەو شتانەی كە ئێمە دەمانەوێ ئەوەیە كە تۆ باسی دەكەی، یەكێك لەو شتانەی ئێمە دەمانەوێ ئەوەیە وەزیرەكان سیاسی بن و خاوەن بڕیار بن، بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە سیاسییەكان بدات، نەك مەكتەبی سیاسی بڕیاری سیاسی بدات و ئەمانە فەرمانبەربن و تەنیا فەرمانەكان جێبەجێبكەن، ئێمە دەمانەوێ دەزگای بڕیاردان بریتی بێ لە ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان، زۆر بەلامەوە ئاساییە كە هەمو وەزیرەكانیش حیزبی بن، هیچ گرنگ نییە تەكنۆكرات بن یان نا، بەڵام سیاسی بن و خاوەن دەسەڵاتی بڕیاردان بن، بۆ ئەوەی لەمەولا بڕیارە سیاسییەكان لە ئەنجومەنی وەزیران بدرێن نەك لە مەكتەب سیاسییەكان.

رووداو: مەبەستت ئەوەیە دەبوایە كەسانی بەهێزتر لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی بچوبانایە نێو حكومەت؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ بێگومان، تۆ ئەگەر بتەوێ مەركەزی بڕیاردان لە مەكتەبی سیاسییەوە بگوازیتەوە بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران، پێویست بو ئەوانەی دەیانەوێ لەبڕیاردانی سیاسیدا بەشداریی بكەن، خۆیان بچن لە پەرلەمان و حكومەتیشدا بەشداری بكەن، بۆ ئەوەی ئیزدیواجیەت دروست نەبێ.

رووداو: ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی داهاتودا زۆرینەتان هێنا خۆت دەچییە نێو حكومەتەوە؟
نەوشیروان مستەفا: رەنگە تەمەنم یارمەتیدەر نەبێ بچمە حكومەتەوە.

رووداو: گفتوگۆ لەگەڵ ئێوەش كرا بۆ بەشداریكردنتان لەحكومەت، د.بەرهەم و ئازاد بەرواری هاتنە لاتان، ئێوە بەشێوەیەكی بنبڕ ئەوەتان رەتكردەوە، یان دانوستاندێك لەنێوانتان هەبو بۆ شێوەی بەشداریكردن؟
نەوشیروان مستەفا: خەڵك دەنگیان بەئێمە دا بۆ ئەوەی ئەگەر زۆرینەمان هێنا ئێمە حكومەت دروست بكەین و ئەگەر زۆرینەشمان نەهێنا ببینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەرئەوە پێشوەخت رامانگەیاندبو كە ئێمە ئۆپۆزسیۆن دەبین، بۆیە كە ئەو برایانە هاتنە لای ئێمە و قسەمان كرد نە ئەوان داوایان لەئێمە كرد بەشداریی لە حكومەت بكەین و نە ئێمەش رەتمانكردەوە، تەنیا پرس و راوێژێك بو لەسەر پێكهێنانی حكومەت و منیش بۆچونەكانی خۆمم بە راشكاوی پێگوتن.

رووداو: زۆر باسی ئەوە دەكرا كە تۆ و مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە دەكەن، بەڵام ئەو كۆبونەوەیە تائێستا نەكراوە، هۆی ئەوە چییە؟
نەوشیروان مستەفا: نازانم.

رووداو: هیچ رێككەوتنێكی پێشتر هەبو كە لەگەڵ یەكتر كۆببنەوە؟
نەوشیروان مستەفا: نەخێر، بەڵام بەڕاستی یەكێك لەو شتانەی كە هاندەر نەبو بۆ من كە بچم بۆ كۆبونەوەكان ئەوەبو كە ژمارەیەكی زۆر لەوانەی لەكاتی هەڵبژاردن پشتیوانییان لەئێمە كرد سزادران، ئێمە چاوەڕێمان دەكرد سەرۆكی هەرێم قبوڵ نەكات هیچ كەسێك لەسەر بیروبۆچونی سیاسی لە داودەزگاكانی حكومەت و لەناو پێشمەرگەو ئاسایش و لەناو كەرتی پەروەردە لەكار دوربخرێنەوەو سزا بدرێن.

رووداو: بەڵام دواتر لیژنەیەك بۆ ئەوە پێكهات، هەست ناكەی زەمینەكە لەبارتر بوە بۆ ئەوەی یەكتر بینینە؟
نەوشیروان مستەفا: بەنیسبەت منەوە هەركاتێك بیانەوێ من خەڵكی ئەم وڵاتەم و یەكێكم لەوانەی لە ژیانی سیاسیدا بەشداریی دەكەم، هەر كاتێك پێویست بەكۆبونەوە بكات لەلای منەوە هیچ رێگرییەك نییە و ئامادەم بۆ كۆبونەوە.

رووداو: ئێستا لەبەغدا گفتوگۆیەكی گەرم هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن، ئێوە پێشنیازی نوێنەری سكرتێری گشتیی UN لەعێراق بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە چۆن دەبینن؟
نەوشیروان مستەفا: ئێمە لەم گرفتە سیاسییەی ئێستا هاتوەتە پێشەوە، ئاگاداری ئەو نوێنەرانەی بەغدامان كردوەتەوە كە هەر بڕیارێك ئەوان بیدەن ئێمە پشتیوانییان لێدەكەین، وەك چۆن لەپەرلەمانی كوردستانیش فراكسیۆنی ئێمە دەنگی خۆی خستە پاڵ ئەوانی دیكە. ئەوە مەسەلەیەكی نەتەوەییە، لەبەرئەوە لەگەڵ ئەواندا دەبین.

رووداو: لەسەر مەسەلەی لیستی كراوەو داخراو گفتوگۆ زۆرە، لەهەڵبژادنی پەرلەمانی كوردستانیشدا داوای لیستی كراوەتان دەكرد، بۆ بەغداش هەمان راتان هەیە؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ ئێمە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لایەنگری لیستی كراوەو فرەبازنەیین . واتە هەر پارێزگایەك لە عێراقدا لیستی تایبەتی خۆی هەبێ.

رووداو: پێتوانییە لە فرەبازنەییدا كورد زەرەر دەكات؟
نەوشیروان مستەفا: نەخێر كورد زەرەر ناكات.

رووداو: خۆت بەنیازی بچییە پەرلەمانی عێراق؟
نەوشیروان مستەفا: نەخێر بۆ پەرلەمانی عێراقیش ناچم، بەڵام پشتگیریی كۆمەڵێك خەڵك دەكەم وەك فراكسیۆنێك بچنە پەرلەمانی عێراق. من بەنیازنیم هیچ وەزیفەیەكی حكومەتی وەربگرم.

رووداو: لەبەشە عەرەبییەكەی عێراقدا ناوەندێك هەیە بۆ ئاراستەكردن، بۆنمونە كەسێكی وەك سیستانی كە رای خۆی لەسەر مەسەلەیەكی سیاسی هەستیار دەڵێت، ئیدی ئەوە دەبێتە ناوەندی هێز بۆ ئاراستەكردنی بڕیاری سیاسی، پێتوایە ئەوە خاڵێكی لاوازی بێت بۆ كورد كە عەرەب ناوەندێكی وەهای هەیەو كورد نییەتی؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ وەك چۆن شیعە مەرجەعێكی مەزهەبییان هەیە، سیستانی مەرجەعێكی مەزهەبییە نەك سیاسی و لە حالەتی پێویستدا باسی سیاسەت دەكات، پێویستە كوردیش لە هەرێمی كوردستان مەرجەعێكی سیاسیمان هەبێت كە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتە.

رووداو: ئێوە وەك بزوتنەوەی گۆڕان كێشەیەكتان لەگەڵ یەكێتی هەیە كە لێی جیابونەتەوە، بەڵام ئایا هیچ كێشەیەكتان لەگەڵ پارتی هەیە، یان پارتی بەپێی حسابی یەكێتی مامەڵەتان لەگەڵ دەكات. ئایا هیچ دەستپێشخەرییەك هەیە بۆ دروستكردنی پەیوەندی كە ئێوە ئێستا بونەتە واقعێكی سیاسی لە كوردستان، هیچ پەیوەندییەكتان هەیە ئەگەر لە ئاستی خوارەوەش بێت؟
نەوشیروان مستەفا: ئێمە رۆژانە خەڵكمان یەكتری دەبینێ لەناو بازاڕ و لەناو زانكۆ و شوێنە كشتییەكان، بەڵام تائێستا پەیوەندیی فەرمی لەنێوان ئێمەو پارتی نییە، جگە لە پەیوەندی ناو پەرلەمان. دەتوانن پرسیارەكەش لەوان بكەن.

رووداو: كاتی ئەوە نەهاتوە كە نەك هەر لەگەڵ پارتی، بەڵكو لەگەڵ یەكێتیش بكەونە گفتوگۆ وەك چۆن هەمو حیزبەكان لەگەڵ یەكتر دادەنیشن؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ، ئێمە لەلای خۆمانەوە ئامادەین بۆ ئەوە بە یەكێتیشەوە، ئەگەر لایەنەكانی دیكە ئامادەبن.

رووداو: عیماد ئەحمەد لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ (رووداو)دا باسی ئەوەیكردبو كە هاتوچۆ و كفتوگۆیەكی نافەرمی لەنێوان ئێوەو پارتیدا هەیە؟
نەوشیروان مستەفا: تائێستا شتێكی فەرمی نییە، جگە لەو كۆبونەوەیەی كە سەرۆكی هەرێم كردبوی لەگەڵ هەمو قەوارە سیاسییەكان، تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی، یان وەفدێكی گۆڕان لەگەڵ یەكێتی بەشێوەیەكی فەرمی دانەنیشتوە.

رووداو: ئێستا كە كابینەی نوێی حكومەت پێكهاتوە، هەندێك لایەن لەوانەی بڕیاربو بەشداریی حكومەت بكەن، بەشدارنەبون و كەوتنە دەرەوەی حكومەت، لەوانە كۆمەڵ و یەكگرتوی ئیسلامی، ئێوە هیچ بەرنامەیەكتان هەیە بۆئەوەی لەگەڵ ئەو لایەنانە بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دروست بكەن، یان هەریەكەو بۆخۆتان بەجیا كاردەكەن؟
نەوشیروان مستەفا: بێگومان لە شتە هاوبەشەكاندا پێكەوە كاردەكەین، نەك هەر لەگەڵ ئەوان بەڵكو لەگەڵ فراكسیۆنەكانی دیكەشدا كە بەشدار و لایەنگری حكومەت دەكەن. هەر كاتێك شتی هاوبەش هاتەپێشەوە پێكەوە كاردەكەین و لەكارە باشەكاندا پشتگیرییان دەكەین.

رووداو: لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن قسەوباسێكتان كردوە لەسەر ئەوە؟
نەوشیروان مستەفا: بەڵێ لەنێوان خۆماندا كردومانە.

رووداو: ئێوە وەك بزوتنەوەی گۆڕان هیچ نەرمییەك پێشاندەدەن بۆئەوەی لە كەركوك یەك لیستییەك لەگەڵ پارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكەدا دروستبكەن؟
نەوشیروان مستەفا: ئێمە لە كەركوكیش بەلیستی سەربەخۆ بەشداریی دەكەین، پێشموایە ئەو حاڵەتەی ئێستا ناوچە دابڕاوەكانی پێگەیشتوە، لەنێویشیاندا لەكەركوك، سەركردایەتی سیاسیی كورد لێی بەرپرسیارە. لەكەركوك یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوەی كە دۆخەكە بەوەی ئەمڕۆ گەیشتوە ئەوەیە كە ئیدارە كوردییەكەی كەركوك لەئاستی پێویستدا نەبوە. تائێستا هەردو حیزبەكە لەوێ وەك دو هێزی جیاواز كاردەكەن و زیاتر حیزبایەتی دەكەن وەك لەوەی كوردایەتی بكەن، تائێستا لەزۆر داودەزگادا دو ئیدارە هەیە. بۆیە پێمانوایە ئەوە هەر شتێكی روكەشە كە باسی یەك لیستی دەكەن . یەك لیست بون، بەڵام دو ئیدارە بون. ئێمە هەوڵدەدەین چەند لیستێك بین، بەڵام یەك ئیدارە بین.

رووداو: لە توركیا سیاسەتێك بەناوی (كرانەوەی دیموكراسی) یان وەك ئەوەی پێشتر ناوی (كرانەوە بەڕوی كورددا) لێنرابو، دەستیپێكردوە، لەو چوارچێوەیەشدا PKK دو گروپی ئاشتی ناردەوە، تۆ ئەو رووداوە چۆن دەبینی و پێتوایە دەبێ رۆڵی هەرێمی كوردستان لەو پرۆسەیەدا چۆن بێت؟
نەوشیروان مستەفا: من ئەو پرۆسەیە بەشتێكی باش دەبینم و پێموایە حیزبی داد و گەشەپێدان كە ئێستا لەتوركیا لەسەركارە، حیزبێكی كەمالیست نییەو لەڕوی ئایدیۆلۆژییەوە لە حیزبە شۆڤێنییەكانی تورك جیاوازە، ئومێدەوارم ئەمە هەنگاوێك بێت بەرەو چارەسەركردنی كێشەی نەتەوەی كورد لە توركیا. ئومێدیشم وایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حیزبە سیاسییەكانی كوردستانی عێراق ئەوەندەی پێیانبكرێ رۆڵێكی ئیجابی ببینن لەپشتیوانیكردنی چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی كورد.

رووداو: ئێوە لەهەڵمەتی هەڵبژاردندا بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیتان كردبوە یەكێك لەدروشمەكانتان، ئێستاش سەرۆكایەتی لیژنەی نەزاهە لەنێو پەرلەمان بەر فراكسیۆنی گۆڕان كەوتوە. پلان و بەرنامەی ئێوە بۆ كاراكردنی ئەو لیژنەیە چییە؟
نەوشیروان مستەفا: پێموایە گەندەڵی تەنیا بەوە بنبڕناكرێ كە دو موچەخۆری گەندەڵ بدەیە دادگا. دەبێ لەسەرو هەمو شتێكەوە دەزگایەك بۆ نەزاهە دابمەزرێ كە دەزگایەكی بێلایەن بێت. دیوانی چاودێریی دارایی كارا بكرێ. داواكاری گشتی و دادگا كاراتر بكرێن لەوەی ئێستا هەیە. زیاتر رێگە بە رۆژنامەو گۆڤارەكان بدرێ سەرچاوەی زانیارییان دەستبكەوێ. هەروەها پەرلەمان كاراتربێت بۆ لێپرسینەوە لە وەزیرەكان و لەو گرێبەستانەی كە دەكرێن. پێویستە بودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی رون و ئاشكرابێت لەڕوی سەرفكردنی پارەو سەرچاوەی داهات. شەفافیەتی بودجە چاودێریكردن لەڕێی ئەو داودەزگایانەوە ئاسان دەكات. پێشموایە ئەوە پرۆسەیەكی یەك رۆژە نییەو پرۆسەیەكی درێژخایەنە، ئەگەر بتوانین ئەو كارانە بكەین، دڵنیام بەڵێ دەتوانین چارەسەرێك بۆ گیروگرفتی گەندەڵی لەكوردستان بدۆزینەوە.بەڵام كارێكی قورسیشە.

رووداو: پرۆسەیەك بۆ گەڕاندنەوەی نانبڕاوەكان دەستی پێكردبو، هەندێك گلەیی ئەوەیان دەكرد كە بەزۆر فۆرمی پەشیمانبونەوەیان پێ پڕكراوەتەوە، بەگشتی ئێوە هیچ دەستپێشخەرییەك دەبینن بۆ گێڕانەوەی ئەو خەڵكانە بۆ سەر كاری خۆیان؟
نەوشیروان مستەفا: بەڕاستی پڕكردنەوەی فۆرمی پاكانەكردن بەخەڵك كارێكی زۆر زۆر ناشیرینە، ئەوەیان بەخەڵك كردوەو من خۆم چەندین نمونەم لەلایە. هەروەها خەڵكێك لەشوێنێكەوە دورخراوەتەوە بۆ شوێنێكی دور بەناوی ئەوەی كە ئەمە دەرنەكراوە، من دەپرسم دورخستنەوەی كەسێك لە كفرییەوە بۆ لای چۆمان، یان لەماوەتەوە بۆ سەنگاو بگوازرێتەوە ئەوە دەركردن نییە؟ لەوەش خراپتر كە بەڕاستی ئەوە جۆرێكە لە سوكایەتیكردن بەیاسا، كەسانێك هەن 10- 15 ساڵە سەرپەرشتیاری پەروەردەیین، كەچی بەبڕیارێك لادراون و كراونەتەوە بەمامۆستا لەبەردەستی كەسێك كە كاتی خۆی قوتابی خۆیان بوە.

رووداو: بەڵام ئێستا راگەیێندراوە كە دەستكراوە بەگەڕاندنەوەی ئەو كەسانە بۆ سەر كاری خۆیان؟
نەوشیروان مستەفا: تائێستا لەو پرۆسەیە رازی نیم، چونكە بانگی كەسێك بكەی و پێی بڵێی دەتگەڕێنمەوە بەمەرجێك پاكانە بكەی ئەوە بەڕاستی پێشێلكردنی كەرامەتی ئینسانە.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی رووداو
چاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ ناردنی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هاوڕێیه‌ك

بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بنووسه‌

ناو:
ئیمه‌یل:



تكایه‌ له‌ كاتی بۆچوون نووسین دا ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌ر چاو بگره‌:
١ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت له‌(٧٥٠) پیت تێپه‌ڕنه‌کات.
٢ – پێویسته‌ نوسینه‌که‌ت ڕه‌چاوی کارنامه‌ی ده‌زگای شرۆڤه‌ بکات ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه ‌مافی پێداچونه‌وه‌ وگونجاندنی نوسینه‌که‌ی هه‌یه‌.
٣ – شرۆڤه‌ بۆی هه‌یه‌ نوسینه‌کان بۆ مه‌به‌ستی رۆژنامه‌وانی و توێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت‌.


 
گوتاری سه‌رکرده‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌کدی به‌سود وقازانجی کێ ده‌شکێته‌وه‌ !؟
گه‌ل
پارته‌سیاسییه‌کان
دوژمنانی گه‌لی کورد
شرۆڤه‌ : بۆی هه‌یه‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م ده‌نگدانه‌ بۆکاری رۆژنامه‌گه‌ری وتوێژینه‌وه‌ به‌کاربهێنێت


بۆمان بنووسه‌ده‌نگی





 




ئه‌میر قادر












دۆسیه‌




ته‌وه‌ر




ڕاپۆرتی شیكاری




بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌














 
ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان ڕێكلام و ئاگاداری هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌ ئه‌وروپاوه‌
وێنه‌یه‌ک بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژوو!؟
ئه‌مرۆ له‌پاش تێپه‌ربوونی زیاتر له‌ سی ساڵ به‌سه‌ر مێژووی گرتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ و له‌پاش له‌سه‌ر ژیان نه‌مانی هه‌ردوو کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م وێنه‌یه‌ ( سه‌دام حسێن ) سه‌رۆکی پێشوی له‌سێداره‌دراو و مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

پێشبینی ده‌کرێت( هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) سکرتێری کۆنگره‌ی سێهه‌می( ی.ن.ک )بێت !؟
پرسی شرۆڤه‌ :
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که‌ خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانه‌و خانمی یه‌که‌می ئێراقه‌ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، تێدا له‌ % 30 ده‌نگه‌کانی بۆخۆی مسۆگه‌رکردووه

پۆزش: به‌ڕێوبه‌ریه‌تی به‌شی ته‌کنیک له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا، داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی ده‌کات ..
له‌گه‌ڵ ڕێز وخۆشه‌ویستی
به‌شی ته‌کنیک
له‌ده‌زگای شرۆڤه‌دا

ڕێبه‌ری شرۆڤه‌ بۆ مێدیای ئه‌لیکترۆنی
لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام و ئاگاداری له‌سه‌ر داوی زۆری ‌ خوێنه‌رانی شرۆڤه‌ ـ لاپه‌ڕه‌ی ڕیکلام وئاگاداری ڕێبه‌رێک بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی ئاماده‌ده‌کات ، لێره‌وه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی شرۆڤه‌ بۆ مێدییای ئه‌لیکترۆنی بکه‌ن ، به‌هیوای سود لێوه‌رگرتن

سڵاوه‌که‌ی تاڵه‌بانی و سڵاوه‌که‌ی هیتله‌ر !
  • تایبه‌ت به‌شرۆڤه‌
  • ئه‌م جۆره‌ وه‌ستانه‌ی مام جه‌لال و به‌م شێوازه‌ سڵاوکردنه‌ چه‌ندێک له‌و سڵاوکردنه‌ی هێتله‌ر ده‌چێت که‌هیتله‌رله‌گه‌لی ئه‌ڵمانی ده‌کرد .! به‌ڕای تۆمام جه‌لال له‌م وێنه‌یه‌داتوڕه‌یه‌یان ئازاری قاچیه‌تی واده‌کات که‌ توڕه‌یی به‌ڕوخسارییه‌وه‌‌

    به‌رهه‌م ساڵح و هوشیارزێباری له‌گه‌شتێکی سه‌رۆکایه‌تیدا..
  • تایبه‌ت ـ شرۆڤه‌
  • ئه‌وکوپه‌چایه‌ی که‌ لێوانی به‌رهه‌م سالح وهوشیارزێباریدایه‌ هی کامیانه‌؟ ـ به‌رای تۆ به‌رهه‌م سالح ده‌یه‌وێت چی به‌ هوشیار زێباری بڵێت ؟ ئایا هۆشیار زێباری ئاگای

    چارلی چاپلین... نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
    و ـ ساڤیا چارلی چاپلن له‌و نامه‌یه‌دا که‌ بۆ کچه‌که‌ی نوسیوه‌ هاتوه‌ : چاکتر وایه‌ باسی تۆ بکه‌ین. ناوی من پاشگری ناوی تۆیه‌- چاپلین- هه‌ر به‌م ناوه‌وه‌ چل ساڵ خه‌ڵکی سه‌رزه‌وێم پێکه‌ناند و زۆرتر له‌وه‌ی که‌ ئه‌وان پێکه‌نین، خۆم گریام.

    هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی فه‌‌ڕه‌‌نسی و لێكچوون و به‌راورد له‌گه‌‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
    دلۆڤان سه‌رسپیبۆ ئه م بابه‌ته له‌م ساته‌دا و سه‌رنجدانی هه‌ندێ بیروڕای جیاوازو تایبه ت ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێو پارتی سۆسیالیستی فه ڕه‌نسی و له‌یه‌ك چوونی كێشه و گیروگرفته كانی نێو ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ [ی. ن. ك] دا، به هۆی هاوكێشه‌ی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌م دوو پارته ئه‌ندامن له ئه‌نترناسیونال سۆسیالیست


      په‌یوه‌ندی     گه‌له‌ری      ئه‌ودیوی ڕووداوه‌كان     سۆنگه‌     ٥٢ هه‌فته‌     ئه‌رشیف     بۆمان بنووسه‌ ‌      نووسه‌ران      پێگه‌

    بۆ هیچ ماڵپه‌ڕ و ده‌زگایه‌ك نییه‌ بابه‌ته‌كانی شرۆڤه‌ بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێت.
    Shrova © 2007 - 2008 All Rights Reserved