ئەگەر باسی ڕۆژێک بکەین بۆ عیشق ئەوا هەمیشە دەچینەوە سەر 14-02 کە بەڕۆژی عاشقان ناسراوە کە چیرۆکەکەی بەم شێوەیە بووە:
ڕووداوی ئه‌م ڕ‌ۆژه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا و له فه‌رمانڕه‌وایه‌تی قه‌یسه‌ری(کلاودیۆسی دووه‌م) ڕویداوه..قه‌یسه‌ر فه‌رمان به‌داموده‌سته‌کانی ده‌دات که ئه‌وانه‌ی سه‌ربازن بۆیان نییه ژن بخوازن و ده‌بێ بێژن بمێننه‌وه وئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی ئه‌وفه‌رمانه بداته‌وه سزای توندی به‌سه‌ر جێبه‌جێده‌کرێت،به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ک به‌ناوی(ڤالانتینۆس)له‌که‌نیسه‌که‌ی خۆیدا ژنی بۆ به‌شێک له‌وسه‌ربازانه خواستووه ،واته له‌یه‌کتری ماره‌کردوون،..کلاودیوۆسی دووه‌م که ئه‌م کاره ده‌بیستێ زۆر توڕه‌و نیگه‌ران ده‌بێت بۆیه بڕ‌یاری له‌سێداره‌دانی قه‌شه(ڤالانتینۆس)ده‌دات له‌ڕێکه‌وتی 14-02-270ی زایننی.له‌وڕۆژه‌وه‌یادی ئه‌و‌ڕوداوه بۆته یادی عاشقان وخۆشه‌ویستان.
بۆ ئەم مەبەستە تەوەرەیه‌کمان ڕێک خست بە ناوی تەوەره‌ی ڤەلەنتاین کە تیایدا پەیوەندیمان بە کۆمەڵێک نووسەرو شاعیر و هونەرمەندێک کرد بۆ ئەوەی لە بیر و بیرۆکەی ئەوانەوە بزانیین چییەتی ئەو ڕۆژە لە کوردستان و چۆن یاد دەکرێت، ئایا کورد بە دەر لە سیاسەت ڕۆژێک یان ساتێکی تەرخان کردووە بۆ عیشق؟؟ ئایا یپێویست ئەکات ڕۆژێک هەبێت بە ناوی ڕۆژی خۆشەویستی لە جیهان و به‌تایبه‌تی له کوردستاندا ؟ سازدانی ته‌وه‌ره (ئالان په‌ری)

سارا عومه‌ر
شاعیرxozga86@hotmail.com
بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام به بۆنه‌یه‌ک، ته‌نها بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی خودی بۆنه‌که نه‌بێت .. چه‌ند جوانتر بوو ٦ مانگ له‌مه‌وپێش شرۆڤه‌ی پێویستمان له‌سه‌ر بوونی جیهانی خۆشه‌ویستیمان بکردبایه!
باشه ٣ مانگ له‌مه‌وپێش و ئێوه بڵێن سێ سه‌ده له‌مه‌وپێشیش خۆ ئه‌وه هه‌ر ئێمه بووین کۆده‌نگانه له‌سه‌ر سفره‌ی که‌لتورێک کۆ ده‌بووینه‌وه، که دواجار سوارچاکه‌کانی عه‌شق تفیان له زه‌وای سه‌ری ده‌کرد و ئێمه‌ش خوێنیانمان حه‌ڵاڵ ده‌کرد .
پێش ئه‌وه‌ی کون و قوژبنی شار‌و شارۆچکه‌و لادێ بێنازه‌کانمان بپشکنین بۆ لافیته و تراکتی هه‌ڵواسراو سه‌باره‌ت به بانگه‌واز بۆ خۆشه‌ویستی، بۆ ڕێز لێنان له مێژوویه‌ک، که قه‌شه‌یه‌ک له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕدا نه‌خشاندی، من پێم وایه ده‌بێت بپرسین .. ئه‌وه چ دنیایه‌که ده‌بێت خۆشه‌ویستی به جاڕنامه بسه‌پێنرێت؟
ئه‌وه چ ژیانێکه .. که خۆشه‌ویستی بکرێته بۆنه‌و ساڵی جارێک به ڕه‌سمی یادی بکه‌ینه‌وه؟
ئه‌ی ٣٦٥ ڕۆژه‌که‌ی تری ساڵی پڕ به‌چی ئاوبده‌ین؟ بوغز و فێڵ و درۆ ..؟
نازانم، بۆ هێنده‌ی تێڕامان له‌م دیارده‌یه‌م بۆ گرنگه، که ناونراوه ڕۆژی خۆشه‌ویستی
بۆچی نیو هێنده ئه‌وه‌م بۆ گرنگ نییه، که ئه‌م ڕ‌ۆژه چی ده‌گه‌یه‌نێت لای کورد؟
ئاخر ئه‌م ڕ‌ۆژه هه‌رچی بگه‌یه‌نێت ..ناتوانێت په‌ڵه‌ی ئه‌و خوێن و شه‌رمه له ڕوخسارمان لا بدات که له ژێر زه‌بری بلۆکه‌کانی سه‌ر و جه‌سته‌ی كچۆڵه و ژنه ڕۆح سپییه‌كان لێمان ده‌نیشێت.
ئه‌رێ به‌ڕاست توانیوتانه ئه‌و په‌ڵه‌ی خوێن و شه‌رمه بسڕن.. تا بێن و ڕووتان بێت باسی ڕۆژی خۆشه‌ویستی بکه‌ن؟ ئه‌رێ هۆ به‌نی ئاده‌مینه، خۆ پێم وابێت عه‌یب نییه، من بڵێم؛ "به‌ڕاستی هێشتا من ته‌وێڵم ته‌ڕو خوێناوییه، ئه‌وکم پر سیمفۆنیای خه‌جاڵه‌تیه..."
نازانم چه‌ند به‌یداخ سیمای سلێمانی و هه‌ولێر و به‌عشیقه‌و دهۆک و سه‌رده‌شت و سنه و قامیشلی و ئامێدی و مه‌ریخ داده‌پۆشێت، له‌و ڕۆژه‌ی ناو نراوه ڕۆژی خۆشه‌ویستی!
ئایا به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی که‌وتۆته کوێی دڵمانه‌وه؟
به‌ڕاست ئێمه ده‌مانه‌وێت ته‌نها و ته‌نها یادێک بکه‌ینه‌وه، یان ده‌مانه‌وێت له گۆشه‌ی یادێکه‌وه بڕوانینه مانایه‌ک، که پێیه‌وه هاتووین و که‌چی وا خه‌ریکه به ته‌واوی له ده‌ستی ده‌ده‌ین؟!!
براله، خۆشه‌ویستی وه‌ک خۆمان کۆیله‌یه و .. ئه‌گه‌ر خۆمان کۆیله‌ی سه‌رده‌مه تاریکه‌کانی ده‌ستی جه‌لادان و هه‌وه‌سی پیاوه ناشیه‌کانین، ئه‌وا خۆشه‌ویستی کۆیله‌ی ناو سینه داخراوه‌کانی خۆمانه! ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌سیر نه‌بێت .. تفه‌نگ چۆن ده‌یتوانی به ناو جه‌رگه‌ی سه‌رده‌مه‌کاندا ئه‌م هه‌موو خوێنه بڕژێنێته به‌ر پێی ئه‌سه‌فمان؟
ڕق چۆن ده‌بووه شۆفێری شاره‌زای سه‌رانسه‌ری ڕێگاو بانی ناو چیرۆکه‌کان.. ئه‌رێ ئێمه چیرۆکه‌کانمان پڕ نین له ده‌ربه‌ده‌رکردنی ئاشنایی و کوشتنی ڕۆح و كوشتنی وه‌فا؟
ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌سیر نه‌بێت، هه‌ژاری ڕووی ده‌هات به ئاشکرا به کۆڵان و جاده‌ی گشتی ته‌مه‌نی زۆربه‌ماندا جرت و فرتی بێت؟
ببینن خۆشه‌ویستی زیندانییه چۆن سه‌ركرده فیتنه‌كانی ماڵ و كۆمه‌ڵگا ئازادی و ماف و ته‌حه‌مولیان ئه‌تک کردین، بڕوانن!
خۆشه‌ویستی لێره نییه، به‌نیئاده‌مینه ..
پێش ئه‌وه‌ی من له‌گه‌ڵتان بم بۆ یادکردنه‌وه‌ی به‌هایه‌ک که شایانی ئه‌وه‌یه هه‌ر ٣٦٦ ڕۆژه‌که‌ی ساڵی تێروته‌سه‌ل هی ئه‌و بێت، نه‌ک ته‌نها ١ ڕۆژ .. من خۆم خۆشخه‌یاڵ ناکه‌م به هات و هاواری بۆنه و یاده‌کان.
من ده‌زانم خۆشه‌ویستی ده‌بێت پێش نه‌ته‌وه‌که‌شم ئازاد بکرێت.. ده‌بێت ساڵ ببێته موڵکی خۆشه‌ویستی ..ئه‌وسا ڤالانتینۆش ده‌توانێت هه‌موو ڕۆژه‌کانی ساڵ له یادماندا بێت، نه‌ک ته‌نها ١ ڕۆژی ئه‌سیر..!
له كۆتایدا ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ١ ڕۆژ بتوانێت هه‌بێت له‌ساڵێکدا .. ئه‌وا من ڕوخسه‌ت له حه‌زره‌تی ڤالانتینۆ ده‌خوازم و به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێم؛
مه‌رگ بۆ خۆشه‌ویستی !

قوبادی جه‌لی زاده شاعیر
jalyzada@yahoo.com
به‌داخه‌وه تا هه‌نوکه‌ش ڤالانتاین لای ئێمه‌ی کورد هیچ مانا و ماهییه‌تێک له خۆ ناگرێت. ڕۆژی عیشق وه‌ک ساته وه‌ختی کشانی ئه‌ستێره‌یه‌ک یا بلاچای بروسکه‌یه‌ک وایه !! له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌لچه‌ری ئه‌ره‌بی / ئیسلامییه ،مه‌ودای هیچ ڕۆژێکی جوانی بۆ ئێمه نه‌هێشتۆته‌وه جگه له بۆنه ئاینییه‌کان ..ڕۆژی خۆشه‌ویستی ڕۆژی مناڵێکی هه‌تیوی بێ نازه سه‌ری لار کردۆته‌وه سه‌ر شانی خۆی و به کوڵ ئه
گری !!
ئێستاش عیشق له کورده‌واریدا له ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی تاوانه سه‌خته‌کانا که سزاکه‌ی کوشتنه.
کورد وه‌کو میله‌ت ، یان وه‌کو عه‌قڵی جه‌معی ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵا نایه‌ت که ڤالانتاینه...ئه‌گه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رتاپای شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستان و سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی حکومه‌ت بگریت ،نه وێنه‌یه‌ک نه لافیته‌یه‌ک نه ئاهه‌نگێک به‌م بۆنه‌یه‌وه چاوه‌کانت ڕۆشن ناکاته‌وه . له هه‌ر شوێنێکیش دا کۆبونه‌وه‌یه‌کی خنجیلانه‌ت دی ئه‌وا کۆمه‌ڵێک گه‌نجی کوڕ‌و کچی عاشقن ، کۆبه‌نه‌ته‌وه تا له‌و ڕۆژه‌دا هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵبکێشن و ئه‌و ماچانه‌ی که زه‌مانێکه له‌ناخیاندا په‌نگی خواردۆته‌وه ، وه‌ک پۆلێک کۆتر به ئاسمانی خۆشه‌ویستیدا هه‌ڵفڕێنن..لاوه‌کان دێن له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و کۆت و که‌له‌پچانه ورد و خاش ئه‌که‌ن که که‌ڵچه‌رێکی ده‌ره‌کی ده‌ست و گه‌ردن و ڕۆحی زنجیر کردوون!!
کورد زۆری ماوه باوه‌ش بۆ عه‌شق و خۆشه‌ویستی بکاته‌وه ... کورد کاتێکی زۆری ئه‌وێ تا بتوانێت عه‌شق له لیستی تاوانه گه‌وره‌کان بسڕێته‌وه ، ئه‌وسا ڕه‌نگه بیر له‌وه بکاته‌وه ئاخۆ به‌شی ڕۆژێک ده‌ست نیشان بکات بۆ خۆشه‌ویستی .
ئێمه پێویستیمان به ڤه‌لانتاینێکه ، به‌ڵام منداڵدانی ئینسانی کورد جارێ له توانایدا نییه ئه‌م کۆرپه‌یه په‌روه‌رده بکات...!!
عه‌شق خه‌می تاکه هۆشمه‌ند و ژیان دۆسته‌کانی کورده و به‌س ..!! ڕه‌نگه بۆمان هه‌بێت بپرسین له وڵاتێک بێ ڕوناکی و بێ ئاو... له وڵاتێک تا سه‌ر ئێسقان نوقمی فه‌ساد دا بێت ، ئایا عه‌شق له کوێ‌و له‌کام زه‌مینه‌دا چه‌که‌ره بکات...
ئه‌وکاته له کۆمه‌ڵگای ئێمه ڤه‌له‌نتاین پیرۆز ئه‌بێت ، که ئه‌و ده‌سته‌ی گه‌مه‌یه‌کی عاشقانه له گه‌ڵ سنگ و مه‌مکێک ده‌کات ، پیرۆزتر بێت له‌و ده‌سته‌ی به‌خه‌نجه‌ر سنگ و مه‌مکێک له‌ت و په‌ت بکات.
له‌سه‌رده‌می فتوحاتی ئیسلامی‌دا ، کام کچ و ژنی جوان بوو ئه‌نفالیان کردوو بردیان تا له سێبه‌ری که‌عبه‌دا ئیختیسابیان بکه‌ن.... که‌چی جومله‌یه‌کی سه‌ره‌تانیان بۆ ئێمه به‌جێهێشت که هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه پێوه‌ی ده‌ناڵێنین و سه‌دان ساڵی دیکه‌ش یه‌خه‌مان به‌ر نادات : ئه‌م جومله‌یه‌ش ئه‌وه‌یه : نه‌زه‌ر حه‌رامه !! ئیتر له زه‌مینه‌یه‌کی بۆگه‌نی ئاوادا چۆن گوڵه نازنازه‌کانی خۆشه‌ویستی چاو ئه‌که‌نه‌وه؟!

دانا نزار نوسه‌ر و شاعیر
rashaba2003@yahoo.com
كاتێك كه عه‌شق قه‌ده‌غه ده‌كرێت ، هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ده‌درێت نه‌مری بۆخۆی و هاولانه‌كانی و دوژمنه‌كانی ده‌سه‌لمێنێ، ڤالانتاین یادی ناسكترین و جوانترین په‌یوه‌ندی مرۆڤه به‌ڵێ وه‌ك ده‌ستپێكێ بۆ ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌قه‌ڵه‌م نادرێ به‌لاَم خۆی له‌خۆیدا یادی به به‌هاترین سه‌ركه‌شیه‌كانی مرۆڤه به‌رامبه‌ر به هاوكێشه نادروست و ناته‌ندروسته‌كانی خودی مرۆڤ.
یادی سه‌لماندنی بوونی ته‌واوی مرۆڤ خۆیه‌تی یادی ویسته مه‌زنه‌كانی مرۆڤه بۆ به‌رده‌وام بوون، یادی سه‌لماندنی سوڕ‌ی خوێن و ترپه‌ی دڵه. زۆر جار گومان له به‌توانایی عه‌شق ده‌كرێت و یان به‌ده‌م جیهانگیری و پێشكه‌وتن و ته‌كنه‌لۆجیاوه بێ هێزی و لاوازی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ئه‌خرێته ڕ‌وون، هێنده‌ی كه ئه‌م گومانه ساخته‌یه له عه‌شق ده‌كرێت له یادێكی وه‌هادا كاتێك زیاترین نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی و (SMS ) و هه‌موو په‌یوه‌ندیه جۆراو جۆره‌كانی دونیا بێ ته‌ل و ئاسمانیه‌كانیش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه عه‌شق بۆ ژیان یان عه‌شق له خودی ژیاندا زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت , له‌م ڕ‌ۆژه پیرۆزه‌دا ڕ‌استیه‌كان و ئه‌فسانه‌كانی باس له عه‌شق ده‌كه‌ن كه هه‌ر وڵاته‌و به‌شی خۆی هه‌یه له‌م ڕۆژه‌دا و له‌زۆر بۆنه‌ی جوان‌دا وه‌ك گوڵی هێخه هه‌ر وڵاته‌و چیرۆكی خۆی ده‌نێت به سنگیه‌وه جاری وا هه‌یه وه‌ك ئاڵایه‌ك له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كاندا به‌رز ده‌نرخێندرێت، كاتێك هێنده‌ی بوونی خۆی باسی لێوه بكرێت ده‌بینین ڕ‌استیه‌كان عه‌شق ده‌سه‌لمێنن هونه‌ره‌كان ئاینه ئاسمانیه‌كان هه‌موو تا ده‌سپێكردنی ژیان قۆڵ به قۆڵی عه‌شق هه‌نگاو ده‌نێن، تا به‌شێك له بڕ‌وای مرۆڤه‌كان بۆخۆی ڕ‌اكێشێت و له كاتێكدا و هۆی دروستبوونی ئه‌م فیداكاریه له‌ناو دڵی مرۆڤێكی خواناس كه له‌بری ئاین خۆی كرده فیدای ئه‌م په‌یوه‌ندیه له‌كاتێكدا كه جه‌مسه‌ره شه‌رانگێزه‌كان زۆرتر بوون، بۆیه ده‌بێت ئه‌وه له یاد نه‌كه‌ین كه عه‌شق له‌م بۆنه‌یدا خۆی خۆی ڕ‌زگار ده‌كات و مرۆڤه‌كان ده‌بنه فیدای ، به‌ڵام كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئێمه له كوردستان ئه‌وه‌یه كه سفره‌ی عه‌شق به واتا پڕ پێسته‌كه‌ی نه‌ناسراوه، وه به‌شێوه‌یه‌كی تر ئه‌ڵێم مرۆڤی كورد به گشتی ڕ‌ۆشنبیری نیه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناسكه‌دا چ وه‌ك بینه‌رێك كه له نزیكه‌وه كه‌سه‌كان ده‌بینێت ممارسه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه ده‌كه‌ن چ وه‌ك خودی خۆی كه ڕ‌ۆڵی سه‌ره‌كی له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌بینێت له‌به‌ر هێنده‌ی كامڵ نه‌بوونی په‌یوه‌ندیه سێكسیه‌كان و كامڵ نه‌بوونی بڕ‌یاری تاكه كه‌سی كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی له كوردستاندا هه‌یه، كه كۆمه‌ڵگای گشتیه واته بڕ‌یاری گشتی نه‌ك تاكه كه‌سی، كاتێك كه جڵه‌وی بڕ‌یاریش دێته ده‌ستی تاكه كه‌س به ترسه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیه ته‌ندروسته‌كاندا ده‌كات له‌به‌ر هێنده‌ی كه داده‌مێنێت به‌ده‌ست پرسیاره نا ته‌ندروسته‌كانه‌وه ( ئایا من ئه‌مه بكه‌م ، ئایا من ڕ‌استم، ئایا ئێوه ئه‌مه‌ی منتان به‌دڵه )، دواتر ئه‌م دوایین پرسیاره‌یه كه مرۆڤ به‌ته‌نها وێرانی ئه‌وه‌ی نیه كه بڕ‌یار بدات، دواتر له مقۆمقۆی ئه‌م خه‌یاڵانه‌دا كرده‌وه‌كانی هی خۆی نین، ئه‌گه‌ر ویستێكی سێكسی بێت هه‌ر به چه‌وتی، ئه‌گه‌ر عه‌شق بێت به سێكس و په‌یوه‌ندیه ئه‌فلاتۆنیه‌كانیه‌وه هه‌ر به كه‌مته‌رخه‌می، بێگومان ئه‌گه‌ر یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی ئه‌م دوو عاشقه له‌م زۆرانبازیه فكریه ده‌رچوو به سه‌لامه‌تی جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تر بێ قوتابخانه ده‌مێنێته‌وه و كاره‌كه له دواییدا به‌رهه‌می خۆی ناپێكێ و گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ سه‌رچاوه ته‌نها وشه‌یه‌كه ئه‌ویش عه‌شقه به‌بێ ورده‌كاری ئازادی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو عاشقه به معجزه سه‌ركه‌وتوو بوون بێگومان به‌شه‌رمه‌وه تێده‌په‌ڕ‌ن و چاودێری نا ته‌ندروستیان بۆ قوت ده‌بێته‌وه، دواتر زمانی عه‌شق ناگاته ماچێك و ناگاته باوه‌شێك و ناگاته جووتبونێك و ناگاته وه‌رگێران، كه‌سێك له‌مانه ناتوانن له‌پڕ له نیوه رێگه‌دا باوه‌شێك یان ماچێك ناتوان جێ عه‌شقێك بدۆزنه‌وه، چی تر كاردانه‌وه‌ی مه‌زن لسه‌ر ده‌روونی هه‌ردوو عاشق درووست ده‌بێت، لێره‌دا ڕ‌ۆشنبیریه گشتیه‌كان لێره‌نین بۆ ته‌به‌ننی كردنی عه‌شق و له دوای ئه‌مانه هه‌مووی ده‌نگێكی چاوه‌ڕ‌وان و بێ ئاگا خۆی مه‌ڵاس داوه و چاوه‌ڕ‌ێی په‌رت بوونی عه‌شق ده‌كات تاكو به ده‌نگی به‌رز بڵێت ( عه‌شق پاره ناكات و هۆنراوه ناتژیه‌نێ و مۆسیقا كفره و وێنه‌كێشان دۆزه‌خه و خۆشه‌ویستی ئه‌نجامی نیه، بێ گومان پێكه‌وه ژیان باشترین شته واته زه‌واج) ئه‌و ژیانه‌ی ئه‌ویش باسی لێوه ده‌كات ته‌نها ڕ‌ازی كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌ك ڕ‌ازی كردنی دڵ و كه‌سانی پێكه‌وه بوو، كاتێك ده‌ڵێ زه‌مه‌نی عه‌شق نه‌ماوه كه ئه‌و نه‌ك ته‌نها هیچی لێ نازانێ به‌ڵكو له وڵاتی ئه‌ودا عه‌شق هێشتا ده‌ستی پێ نه‌كردووه، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ته‌ندرووسته كه عه‌شقه كه درێژبوونه‌وه‌ی هه‌یه بۆ كاتێكی دیاری كرا و دیاری نه‌كراو كه ئه‌ویش هه‌ر عه‌شقه كه ئه‌و كاتانه دیاری ده‌كات نه‌ك مرۆڤه نا ته‌ندرووسته‌كان. بۆیه كاتێك سه‌یری كوردستان ده‌كه‌ین ده‌بینین كه له‌كاتی له‌دایكبونی عه‌شقدا له هه‌مان كاتدا مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ر بڕ‌یاری له‌ناوبردنی ده‌ر ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌شیان به‌داخێكی زۆره‌وه ته‌نها به‌ده‌ستی عاشقان خۆیان ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی كه ئه‌و مرۆڤه عاشقانه ده‌كه‌نه خۆیان و بێ هیوایان ده‌كه‌ن تا لێره له‌ناو ده‌چێت به‌ڵام له‌وێ له‌دایك ده‌بێته‌وه، له ڕ‌ۆژێكی وه‌هادا عاشقان به سه‌ركه‌وتنی ده‌زانن كه ته‌نها گوڵێك بده‌نه ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌یان یان به (SMS )ێك یان ته‌له‌فونێك ئه‌م ڕ‌ۆژه پیرۆز بكه‌ن, به‌داخه‌وه كه ئه‌میش به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت.
كاتێك كه ورد تر بكۆڵینه‌وه ده‌بینین ڕ‌ۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له نێوان خێر و شه‌ڕ هه‌موو جه‌مسه‌ره به‌رامبه‌ره‌كانی دیكه. بۆیه به‌رز ڕ‌اگرتنی ئه‌م بۆنه‌یه خۆی له‌خۆیدا كارێكی سروشتی و له‌دایكبووی ناو ناخی مرۆڤ و په‌روه‌رده كردنی مرۆڤ و جارێكی دی ڕه‌نگ كردن و به‌رز نرخاندنی به‌رده‌وامی ئه‌م په‌یوه‌ندیه مه‌زنه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی نا جێگیر جێ گۆڕ‌كێ ده‌كات له لێكترازانه نه‌خشینه‌كاندا هه‌ر جاره‌و به زمانێك هه‌ر جاره‌و به‌گێك به‌لاًم له‌ژێر ناونیشانی ڤالانتایندا

کامه ران براهیم هونه رمه ندی شێوه‌کار و ده رهێنه ری ته له فزیۆن
kamran@kurdantv.com
چێژ و جوانی خۆشه‌ویستی له‌وه‌دایه که بێ سنوره و واده یه کی زه مه نی دیاریکراوی نیه. به ڵام ئێمه ی مرۆڤ
وا راهاتووین یان پێویستکراوهله‌سه‌رمان که جگه له کردوه کانمان، هه ست و سۆزیشمان له قاڵب بده ین و
ده‌یان و سه دان سنور‌و به رنامه ی بۆ دابرێژین. ده ڕبڕینی سۆز‌و ئه وین بۆ که‌سێک یان هه ر توخمێک له‌م
سروشته‌دا کارێکی ماتماتیکی نیه،به‌ڵکو جووڵه‌و بزواندنی هێزێکی نادیاره که پێناسه‌کردنی زۆر ئاسته‌مه
هه‌روه‌ها هیچ توانایه‌ک نیییه بتوانێت ئه‌م هه‌ڵچوونه ده روونی و رۆحیه، کاتێکی دیاری کراوی بۆ دابنێت.
چۆن ده کرێت 365 رۆژ له366 ده‌ربکرێت و ته‌نها رۆژێک بدرێت به ئه‌وینداری؟ ده‌بوایه به پێچه وانه وه بوایه.
مه به ست له م چه‌ند دێڕه(ڤه لانتاین)ه واتا رۆژی ئاڵوو گۆڕکردنی گوڵی سوور و ده ڕبڕینی هه ستی
خۆشه ویستیه له نێوان دوو ئه ویندار که به داخه وه ناتوانم من ئه م رۆژه وا ببینم و له درۆیه کی گه وره
زیاتر نه بێت هیچی تر نییه. ناکرێت گڕو کڵپه ی ناخی بورکانێک به زۆر و له ساتێکی دیاری کراودا
پێ ده ربهێنرێت.
له م رۆژگاره دا مرۆڤایه تی زۆر شتی له ده ستداوه و پێم وا بێت له کۆتایی بوونێک نزدیک بوینه ته وه که
به‌ده‌گمه‌ن مانایه‌کی ئاوهای وه‌ک خۆشه‌ویستی تێدا به‌دی بکرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌کۆک بین که‌ته‌نها 02/14رۆژی ئه وینه و باقی رۆژه کانی تر بێ هه ست و
دوور له خۆشه ویستین و ده بێت یادی بکه ینه وه و و مانا به ئه وین ببه خشینه وه.. ئه وا له م حاڵه ته دا به
کارێکی خراپی نازانم!! ئه گه ر بمانه وێت (قه شیه ک)ی تر زیندوو بکه ینه وه به ڵام ئه مجاره یان له کوردستان
مه شخڵی ئه وین و ئه‌وینداری به رز رابگرێت و ئه م رۆژه مان بۆ بکات به سه ر ه تایه کی نوێ بۆخۆشه ویستی و
په یمان به دڵان بداته‌وه‌که چی دیکه‌ده ستی تێنه گه یشتن به خوێنی سووری دڵی کیژه‌کانمان سوورتر نه‌کرێتو
خه‌وی شیرینی کوره‌لاوه‌کانمان تاڵتر نه‌کرێت، جا با هه‌مووان پێکه‌وه به‌گوڵێکی سوری راستی نه‌ک گوڵه
(لاستیک) یه‌کدی به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌و په‌یامی راستی ئیشق سه‌ر له‌نوێ نوێتر بکه‌ینه‌وه.
ئاره‌زومه وه‌بیر خۆمی بهێنمه‌وه، کوردستان خاکی دڵانه‌و مێخه‌کی بۆن خۆشی سه‌ر سنگی کیژانه، ساباتی
فێنکی رۆحی شیرین و فه‌رهاده، ئاوێنی رووی مه‌م و ئالانه، دوامنزڵگای ئاشقانه.

ئالان په‌ری نوسه‌ر و شاعیر
alanpary@yahoo.com
( به بیانوی جه‌نگ قه‌شه‌ی خۆشه‌ویستیان کوشت چونکه هه‌وڵی ته‌با بوونی دوو ڕه‌گه‌زی مرۆیی دابوو...ئای جه‌نگ چه‌نێک بێ ڕه‌نگ و بێ تام و بێ بڕوایت.... )
ڤالانتینۆ... ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه بژیایتایه چیت ده‌کرد؟؟ وابزانم هه‌ر له سه‌ر هه‌مان پیشه‌ی خۆت ده‌بویت و دوو هاوده‌م دوو هاوسۆزت به‌یه‌کبوونیان شاد ده‌کرد و هه‌ر پاشایه‌ک و جه‌نڕاڵێکی پیسکه‌ت بۆ دروست ده‌بوو تا به تۆمه‌تی دووپات بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ڕاپێچی گرتووخانه‌کانیان بکردیتایه ....هه‌ر ده‌کوژرایت...هه‌ر ده‌بویته سیمبولی خۆشه‌ویستی ....؟؟هه‌ر ڕۆژێک و جه‌ژنێک به ناوی تۆ ده‌بوو....؟؟
ڤالانتینۆ... گه‌ر له ناویان نه‌بردیتایه ئه‌ی چۆن ده‌مردی؟؟ له‌برسا؟؟ تا بمان کردیتایه سیمبولی نه‌هێشتنی هه‌ژاری....،یان له سه‌ر شۆسته‌کان دووا هه‌ناسه‌کانت ده‌به‌خشییه سه‌رمای زستان؟؟ تا ئێمه‌ش ماڵه‌کانمان بۆ ڕۆژێکیش بێ بۆ نه‌داربووه‌کان بکردایه‌وه....
ڤالانتینۆ ...بمانبووره دوای کوشتنی تۆ مرۆڤمان زۆرتر له ده‌ستدا...دوای نه‌مانی تۆ جیهان زیاتر پڕ بوو له دووکه‌ڵ ،له ڕق،له ڕژدی و له نا ئارامی..
ڤالانتینۆ ...ئێمه خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی گوڵه سوره نایابه‌کان و چه‌ند دیارییه‌کی گرانبه‌ها خه‌ریک کرد بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌خشینه عاشقه‌کانمان و بیرمان له مرۆڤانی دیکه نه‌کرده‌وه که هه‌ندێکیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان زۆربه‌ی کاته‌کانیان ده‌گوزه‌رێنن ، هه‌رگیز له گه‌ڵ خۆمان دانه‌نیشتین بیر له مناڵه برسییه‌کان بکه‌ین و نانی خۆمانیان له گه‌ڵ به‌شکه‌ین...بیرمان چوو که مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی، خۆشویستنی ئه‌ویدییه پێش خۆشویستنی خۆمان....
ڤالانتینۆ..... گه‌ر بوارت هه‌بوو بێته‌وه ئه‌وا بگه‌ڕێوه تا سه‌ری مرۆڤه‌کان به یه‌کدی ئاشت بکه‌یته‌وه.
ڤالانتاین یان فانیله سوره‌كه‌ى (دوعا)

جه‌بار دووبزی ـ کاریکاتێریست
پیرۆزى ئه‌وپه‌یمانداریه‌ى له نێوان دوو ره‌گه‌زى جیا كه ئاوێته‌ى یه‌كترى و نزیك بوونه‌وه‌ى بیر‌و هه‌ست و رازه‌كانن كه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى هۆشدارى و سۆزدارى و دابمه‌زرێت ده‌بێته لوتكه‌ى هه‌ره‌مى ژیان هه‌ر له‌وكاته‌ى كه ئاده‌میزاد وه‌ك و بوونه‌وه‌رێكى هۆشدار هاتۆته ژیان ئاوێته بوون و هاوتا بوونى ره‌گه‌زى بۆته فاكته‌رى سه‌ره‌كى مانه‌وه‌ى و درێژه پێده‌رى ره‌ورِه‌وه‌ى كاروانى ژیان
له مێژوودا زۆرن ئه‌وانه‌ى له پێناوى هاوتا بوونیان قوربانیان داوه .خۆشه‌ویستى و عه‌شق ئه‌و وولاته فراوانه‌یه كه هیچ سنوورێك دیارى ناكات وه ناتوانێت سنوورى بۆ دامه‌زێنێت بۆیه رێز گرتن له واتاى خۆشه‌ویستى ته‌نها به یادكردنه‌وه‌ى بۆنه‌یه‌ك نابێت به‌ڵكو هه‌وڵ و خه‌باتى ده‌وێت بۆ رزگار كردنى له هه‌موو كۆت و زنجیرێك كه ده‌بێته هۆى سه‌ربه‌ستى وئازادى ده‌ربرِینى راز‌و هه‌ستى خۆشه‌ویستى. با یاده‌كانمان لاسایى كردنه‌وه نه‌بێت چێژوو په‌ند له یاده‌كانى خۆمان وه‌رگرین ئێمه كه تائێستا نه‌مان توانیوه خۆ رزگار بكه‌ین له‌وكه‌لتوره‌ى كه وه‌ك بۆماوه‌یه‌كى ئه‌زه‌لى به‌سه‌رماندا زاڵه كه دوێنى وئه‌مرۆ و سبه‌ى
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بوونه‌ته و ده‌بنه قووربانى واتاى عه‌شق و خۆشه‌ویستى چه‌ندین تابلۆى تراژیدى له خۆ ده‌گرن
با رۆژى یادكرنه‌وه‌ى به‌رباران كردنى (دوعا) رۆژى ڤالانتاینى نه‌ته‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان بێت وه درووشمى خۆشه‌ویستى له جیاتى گوله سوره‌كه‌ى به‌رۆكى ئاشقان (فانیله سوره‌كه‌ى دوعا كه‌به‌خوێنى گه‌ش و پیرۆزى ئاوێته بوو بیده‌ین له ناوچه‌وانى مه‌رگه‌وه‌ره‌كانى به‌ر به‌ستى رێگاى خۆشه‌ویستى .
حه‌مه کاکه‌ڕه‌ش (شاعیر)
ئێمه سه‌رمان پێوه‌نییه بۆ لاسایی و خۆده‌رخستن، بۆ ئه‌وه‌ی به دونیا بڵێین ئه‌ها چ نه‌ته‌وه‌یه‌کی پێشکه‌وتووین، بڕوامان به ڕۆژی دڵ و خۆشه‌ویستی و عه‌شق و ڤالانتاین هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا خنکاوی زه‌لکاوی دین و داب و نه‌ریتین و بێده‌نگ بێده‌نگ بووینه‌ته پارێزه‌ری تاریکیی و کتێبه ترسناکه‌کان. ڕازین به‌وه‌ی منداڵه‌کانمان به په‌روه‌رده‌یه‌ک گۆشبکه‌ین که سیخناخه له شه‌رم و ترس و دواکه‌وتن،کتێبه‌کانی په‌روه‌رده‌ی ئێمه هی زه‌مانی دیکتاتۆرو ئه‌نفال و قڕکردنی کورده، که‌چی کورد سووره له سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده پڕ‌و پووچه.
پێم سه‌یره؟ هیچ شتێک له ڕۆژێکدا جێگای بکرێته‌وه تایبه‌ت( ڤالانتاین) که جوانترین پیاوی عه‌شقه به مه‌رگی خۆی مێژوویه‌کی بۆ خۆشه‌ویستی دیاریکردووه. پیاوێک له که‌نیسه‌وه که ماڵی دینه، بوو به گیان فیدای به‌یه‌ک گه‌یشتنی عاشقه‌کان له که‌نیسه‌وه ژوانی بۆ ماچه‌کان ڕێکده‌خست، له که‌نیسه‌وه به به‌رچاوی خواوه عاشقه‌کانی له یه‌ک ماره ده‌کرد، نه‌ک وه‌ک زۆر به‌ی مه‌لاکانی کورد‌و دونیای ئیسلام له پێشی پێشه‌وه دوژمنی عه‌شق و عه‌شق و عه‌شقن، بڕوایان به جوانی و خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستی نیه،
بۆ یه ده‌ڵێم پێم سه‌یره له ڕۆژێکدا جێگای بکرێته‌وه یان یاد بکرێته‌وه‌و ئیتر بۆ سبه‌ی ئاساییه ببینه‌وه به جه‌للاد و له هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌دابین له هه‌ر شوێنێک گوڵێکی خۆشه‌ویستی ڕوا شه‌ڵاڵی خوێنی که‌ین، له هه‌ر ئاسمانێک باڵنده‌یه‌کی ئه‌وین له شه‌قه‌ی باڵی دا باڵه‌کانی بشکێنین، دڵنیام ئێستا ئێمه ئاواین،شه‌یدای ڕووکه‌ش و ناوین بۆ ناو، هه‌موو شته‌کانمان هه‌ر ئاوایه، نابینن ڕۆژی شه‌هیدانمان هه‌یه‌و کێ ئاوڕ له منداڵی شه‌هیدێک ده‌داته‌وه، ڕۆژی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌کان کێ ده‌چێته ئۆردوگاکان و له ئاه و ناڵه‌یان ده‌پرسێت، ڕۆژی یادکردنه‌وه‌ی ڕاپه‌رینمان هه‌یه‌و کوا کێ ته‌واوی خواسته‌کانی ڕاپه‌ڕینی بینی، ڕۆژی ژن و ئافره‌تمان هه‌یه‌و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا ژن و کچی وڵاته‌که‌م سه‌نگ بارانده‌کرێن و ده‌کوژرێن و ده‌سووتێن و ئه‌تک ده‌کرێن. ئێمه پێویستمان به گۆڕانی ناوه‌وه هه‌یه نه‌ک ڕووکه‌شی ده‌ره‌وه پێوستمان به‌وه‌یه بڕوا به‌وه بێنین که ژنیش ئینسانه‌و خه‌ون و خولیا‌و هه‌ستی هه‌یه ئه‌و کات له ڕۆژی ڤاله‌نتاین دا ڕوومان بێت گوڵ به‌رین بۆ یار و بۆ هاوسه‌ر.